فه‌تواكه‌ى” ئه‌بو ئه‌یوب” تاوانى جه‌نگه‌

رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرتێكی دا كه‌رۆژى پێنج شه‌مه‌ى رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازیێه‌كانى رزگاركردنى شارى موسڵدا چه‌كدارانى”داعش” چه‌ندین تاوانى گه‌وره‌و مه‌ترسیداریان ئه‌نجامداوه‌، ده‌شێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌”تاوانى جه‌نگ” هه‌ژماربكرێن، هاوكات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پرۆسه‌ى رفاندنى به‌كۆمه‌ڵى هاووڵاتیانى هه‌ڵهاتووى شاره‌كه‌ وبه‌كارهێنانیان وه‌كو قه‌ڵغانى مرۆیى له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوون له‌وه‌ى تاوانى جه‌نگ له‌شاره‌كه‌دا ئه‌نجامدراون.

موفتیه‌كه‌ى داعش به‌شداره‌ له‌تاوانه‌كان
راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات رێكخراوى داعش له‌رێگاى چه‌ندین بڵندگوێه‌وه‌ فه‌توایه‌كى سه‌باره‌ت به‌ ” به‌ئامانجكردنى شه‌رعى”  دانیشتووانى ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌ستى رێكخراوه‌كه‌یان رایانگه‌یاندووه‌، خودى ئه‌و فه‌توایه‌ش له‌لایه‌ن” ئه‌بو ئه‌یوب عه‌تار” موفتى داعش له‌شارى موسڵ راگه‌ینرابوو له‌ووتارێكى نوێژى هه‌ینى دا، ئه‌وه‌ش وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و شكستانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌ ئێراقییه‌كان رووبه‌روویان بۆته‌وه‌ .. هه‌ر به‌پێ راپۆرته‌كه‌ فه‌تواكه‌ى داعش هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك هێرش وهه‌ڵمه‌تى چه‌كدارى جۆراوجۆر بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له‌رۆژهه‌ڵاتى شارى موسڵدا له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌كدارانى رێكخراوى ناوبراو.

“حه‌دبا” قوربانییه‌كى ترى ده‌ستى چه‌كدارانى داعش
له‌ 21 حوزه‌یرانى 2017 چه‌كدارانى داعش هه‌ستان به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌ناره‌ى حه‌دبا ( 1170م) كه‌ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى ئێراق له‌كۆنترۆڵكردنى موسڵ ورووخانى پایته‌ختى خه‌لافه‌تى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش له‌شاره‌كه‌دا.. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ یان كۆبیشان نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئێراق، روونیده‌كاته‌وه‌” رێكخراوى داعش به‌بێ گۆیدانه‌ به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان زۆرینه‌ى ئاسه‌واره‌ ئاینى ومیژووییه‌كانى له‌شارى موسڵدا وێران كردووه‌، له‌نێوانیشیاندا مه‌ناره‌ى حه‌دبا”، هه‌روه‌ها ده‌شلێت” ئه‌و كرده‌وانه‌ى داعش ئاماژه‌یه‌كى روونن له‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى ئه‌وان بۆ ئاین دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌و جگه‌ له‌گاڵته‌جارى هیچى تر نییه‌”.

ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن
له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى تایبه‌ت به‌رزگاركردنى شارى موسڵ نزیكه‌ى 2,521 هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ته‌ قوربانى، هه‌روه‌ها 741 هاوڵاتیش له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراوون وژماره‌ى برینداره‌كانیش نزیكه‌ى 1,673 كه‌سه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێ راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌هاوكات ئاماژه‌ به‌بوونى 74 گۆرى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش وكوژرانى 461هاوڵاتى مه‌ده‌نى شاره‌كه‌ش ده‌كات له‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى هێزه‌ ئێراقییه‌كان له‌19 شوباتى 2017 وه‌ .

لینكى راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان


فه‌تواكه‌ى” ئه‌بو ئه‌یوب” تاوانى جه‌نگه‌

http://www.ohchr.org/AR/NewsEvents/Pages/DisplayNews.aspx?NewsID=22343&LangID=A

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى