فیشخابور.. كلیلى په‌رینه‌وه له‌نێوان سێ وڵات‌دا
ئه‌گه‌رچى هێشتا هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیێه‌كان له‌دژى رێكخراوى” داعش ” نه‌گه‌شتۆته خاڵى كۆتایى وهێزه ئێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له‌تۆماركردنى سه‌ركه‌وتنى زیاتر له‌دوواین موڵگه‌كانى رێكخراوى ناوبراو له‌ناوچه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار دا، به‌ڵام 800 كم دوورتر له‌و ناوچانه‌دا ” جه‌نگێكى سارد” له‌ئارادایه له‌نێوان هێزه‌كانى حكومه‌تى ئیتیحادى ئێراق وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ده‌روازه سنوورییه‌كان،له‌نێوانیشیاندا فیشخابور.
فیشخابور ؟
ده‌روازه‌ى سنوورى فیشخابور ده‌كه‌وێته پارێزگاى دهۆك، هاوسنوور له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى سوریا وتوركیا له‌ناوچه‌یه‌ك كه به “سێ گۆشه‌ى ئێراقى سورى توركى” ده‌ناسرێته‌وه‌و هه‌رێمى كوردستان به باكوورى وڵاتى سووریا‌و ناوچه‌ى (سیمالكا) ده‌به‌ستێته‌وه.. ئه‌وه‌ى له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه ته‌نها یه‌ك ده‌روازه‌ى سنوورى نافه‌رمییه، به‌ڵام بۆ باكوورى سوریا شاده‌مارى ژیانه وگرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى ناوچه‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌ردنى هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاوا، رۆژانه ده‌یان ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێداویستییه‌كانى خۆراك وكه‌ره‌سته‌كانى بیناسازى وهه‌روه‌ها خواردنه‌وه كهولیێه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گوازنه‌وه وبه‌پێچه‌وانه‌شه‌وه میوه‌و ئاژه‌ڵ وچه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى تر له‌و ناوچانه ڕه‌وانه‌ى بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن، به‌ڵام سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ئاماژه‌یان پێدرا پێده‌چێت به‌كارهێنانى ده‌روازه‌ى ناوبراو بۆ به‌قاچ بردنى نه‌وت له‌كێڵگه‌كانى باكوورى سوریا وبه‌تایبه‌تیش نه‌وتى كێڵگه‌ى ئه‌رمیلان بۆ وڵاتى توركیا له‌رێگاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دیاریترین بابه‌ت بێت له‌دۆسیه‌ى فیشخابوردا.
تازه‌گه‌رییه‌كانى نێو چیرۆكه‌كه
16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 ئه‌و رۆژه بوو كه‌هێزه ئێراقییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركووكدا گرت، دواتریش ( ناوچه‌جێناكۆكه‌كان)ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به‌و شێوه‌یه‌ش توانیان سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێش ساڵى 2003 بگه‌رێننه‌وه.. ده‌روازه‌ى فیشخابور دوواین خاڵ بوو كه له‌هێزه‌كانى حكومه‌تى ئێراقى له‌هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى دابوون، به‌ڵام راده‌ستكردنى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش به‌لاى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كارێكى هێنده ئاسان نه‌بوو بۆیه له26 ئۆكتۆبه‌رى 2017 كۆمه‌لێك پێكدادان له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه روویاندا وبه‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو وبریندارى لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆى فشاره‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه ئاگر به‌ست له‌نێوان هه‌ردوولا راگه‌ێنرا وكۆتایى به‌گرژییه‌كان هێنرا، له‌پاش دوو خولى دانوستانیش له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌شاندى هێزه‌كانى حكومه‌تى ئێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى عوسمان غانمى سه‌رۆكى سوپاسالارى ئێراق وكه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆ له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رۆژى یه‌كشه‌مه‌و دووشه‌مه‌ى رابردوو له‌شارى موسڵ سازكرابوون هه‌ردولا له‌ژێر چاودێرى ئه‌مریكا توانیان رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایى رابگه‌ێنن وله‌پاش ئه‌وه‌ش درێژه‌ى زیاتر به‌رێكه‌وتنى نێوانیان بده‌ن له‌باره‌ى پاشكشه‌كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ سنوورى پێش ساڵى 2003 وراده‌ستكردنى سه‌رجه‌مى ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌حكومه‌تى ئیتیحادى ئێراق له‌نێوانیشیاندا ده‌روازه‌ى فێشخابورى نافه‌رمى وهه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كه له‌ئێستادا له‌ژێر كونترۆڵى هێزه‌كانى حكومه‌تى ئیتیحادی ئێراقدان به‌بێ ئاشكراكردنى وورده‌كارى زیاترى ناوه‌رۆكى ریكه‌وتنه‌كه له‌باره‌ى چۆنییه‌تى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و ده‌روازه سنوورییه‌دا.
پۆخته‌ى چیرۆك
سه‌رجه‌مى جموجوڵه‌كانى هێزه‌كانى سوپاى ئێراق وخوله‌كانى دانوستانى تایبه‌ت به‌راده‌ستكردنى ده‌روازه‌ى فیشخابور له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندى ئێراق له‌ژێر چاودێرى ووردى توركیا بوو، زۆرینه‌ى ئه‌و رێكه‌وتنانه به‌ئاگادارى توركه‌كان ئه‌نجامدارابوون وله‌و رووه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌بوو به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێراقه‌وه.. پێشهاته نوێیه‌كان ئاماژه‌یان به‌كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى نوێى ده‌كرد له‌نێوان ئێراق وتوركیا له‌رێگاى ووشكانى وئه‌مجاره‌ش له‌پارێزگاى موسڵه‌وه دوور له‌تێپه‌ربوونى به‌نێوخاكى هه‌رێمى كوردستاندا.. له‌و رووه‌شه‌وه ئاژانسى ئه‌نادوول له‌سه‌ر زارى بن عه‌لى یڵدریم سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ” به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئێراق له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌هه‌وڵى به‌گرخستنى ده‌روازه‌یه‌كى نوێداین له‌رێگاى هه‌ریه‌ك له‌زومارو ته‌له‌عفه‌رو هه‌روه‌ها شارى موسڵ “.. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه له‌وه‌ى ده‌شێت له‌داهاتوودا گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌و وشتومه‌كى توركیا بۆ ئێراق له‌رێگاى ئه‌و ده‌روازه نوێیه‌وه بێت وهاوكات خودى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش ببێته گرنتییه‌كى به‌هێز بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى.