قه‌یرانه‌كانى دواى داعش: له‌مه‌ترسی جه‌نگه‌وه بۆ نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوون
دواى 4 مانگ له‌رزگاركردنى شارى موسڵ له‌چنگى تیرۆرستانى داعش له‌ئێستادا زۆرینه‌ى دانیشتووانى ئه‌و شاره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوون بۆته گرفتێكى گه‌وره‌و بارگرانییه‌كى زۆرى بۆ دروست كردوون.
” هیچ خانوویه‌كى به‌تاڵ بوونى نییه.. هه‌موو بستێك له‌دیوى چه‌پى شاره‌كه‌پڕه‌بووه له‌خه‌ڵك”، به‌مشێوه‌یه باوكى محه‌مه‌د باس له‌دۆخى ئێستاى دیوى چه‌پى شاره‌ى موسڵ ده‌كات ، ده‌شلێـت” دۆزینه‌وه‌ى خانوویه‌ك بۆ شوێنى نیشته‌جێبوون له‌ئێستادا كارێكى قورس وئه‌سته‌مه به‌تایبه‌تیش له‌دیوى لاى چه‌پى موسڵ “.
قه‌یرانى نیشته‌جێبوون له‌شارى موسڵ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى شه‌پۆلى كۆچى به‌كۆمه‌ڵى زۆرینه‌ى دانیشتوانى دیوى راستى شاره‌كه بۆ دیوى چه‌پ.. به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ش كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌رانى ئێراقه‌وه راگه‌ێنراون له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كانى رزگاركردنى شارى موسڵه‌وه نزیكه‌ى 350 هه‌زار كه‌س له‌دیوى راستى شاره‌كه‌وه روویان له‌دیوى چه‌پ كردووه ئه‌گه‌رچى به‌شێك له‌وانه‌ش به‌هۆى ئاسایى بوونه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه‌یان له‌ئێستادا گه‌راونه‌ته‌وه شوێنى نیشته‌جێبوونى پێشووتریان ، به‌ڵام هێشتا به‌شى هه‌ره زۆریان مانه‌وه‌یان له‌دیوى چه‌پى شاره‌كه هه‌ڵبژاردووه .. باوكى محه‌مه‌ده یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه‌دواى گه‌رانێكى زۆر توانى به‌رامبه‌ر به 250 هه‌زار دینارى مانگانه شوقه‌یه‌ك بۆ شوێنى نیشته‌جێبوونى خێزانه‌كه‌ى دابین بكات كه‌ئه‌وه‌ش به‌لاى ئه‌وه‌وه وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێكرد ” ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره” بوو.
نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵكى موسڵ ته‌نها خۆى له‌نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوون نابینێته‌وه، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا نرخ وكرێى موڵك وخانووبه‌ره به‌گشتى رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوكردووه وبه‌شى زۆرى خاوه‌ن فرۆشگاكانى شاره‌كه‌ش كار‌و چالاكییه‌كانیان گواستۆته‌وه دیوى چه‌پى شاره‌كه، ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخ وكرێى به‌به‌راورد به‌ساڵى 2014 سێ هێنده روو له‌زیادبوون بكات.
رۆڵى یاسا له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاوازه
كۆچ وگواستنه‌وه‌ى به‌ره‌و دیوى چه‌پى موسڵ، پاڵنه‌رێكى به‌هێزبوو بۆ بوژانه‌وه‌ى بازارى نووسینگه‌كانى كڕین وفرۆشتنى خانووبه‌ره.. موهه‌ند، یه‌كێك له‌وانه‌ى وه‌كو نێوه‌ندگیر له‌نووسینگه‌ى كڕین وفرۆشتنى خانووبه‌ره كارده‌كات ، ده‌لێت” نرخى به‌كرێى گرتنى خانوو له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه، كاركردنى ئێمه‌ش په‌یوه‌سته به‌خواست وداواكاریی وئه‌وه‌ش وایكردووه له‌كاتى زیادبوونى خواستدا خاوه‌ن موڵكه‌گانیش نرخى زیاتر بخه‌نه‌ڕوو”.
حه‌سه‌ن لهێبى ئه‌ندام له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، تایبه‌ت به” المنصه” ده‌لێت” حكومه‌تى خۆچییه‌تى له‌توانیدا نییه چاره‌سه‌رى شیاو بۆئه‌و كێشه بدۆزێته‌وه، چونكه ئه‌وه پێویستی به‌ده‌ركرنى یاسایه‌كه له‌ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنى نرخ وكرێى”.. لاى خۆشیه‌وه محه‌مه‌د خالد شاره‌زا له‌بووارى یاسا، پێیوایه له‌كاتى ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌دى ناكرێت له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى شیاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه، جه‌خت له‌وه‌ش كۆمه‌لێك پێوه‌ر هه‌ن رۆلێ گه‌وره ده‌گێرن له‌دیاریكردنى نرخه‌كان له‌وانه رووبه‌روو، شوێن وكۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندى تریش وبۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نرخه‌كانیش ده‌كرێت به‌دووباره بوونیاتنانه‌وه‌ى سه‌نته‌رى بازرگانى له‌دیوى راستى شاره‌كه به‌شێ زۆرى ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت.