ئاماره‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌موسڵ بۆشایێه‌كى گه‌وره له‌هه‌ردوو دیوى شاره‌كه ده‌رده‌خات
دواى 9 مانگ له‌رزگاركردنى شارى موسڵ له‌ده‌ستى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت ئیسلامى ” داعش”، له‌ئێستادا دانیشتووانى موسڵ له‌هه‌وڵى دووباره بوونیاتانه‌وه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان دان، سه‌ربارى مانه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌كانى جه‌نگ و وێرانكردنیش له‌شاره‌كه‌یاندا،به‌ڵام پرۆسه‌ى خوێندن وجموجوڵى رۆژانه‌ى خه‌ڵك به‌نێو شه‌قام وچاخانه‌كانى شاردا رووى له‌دۆخى ئاسایى خۆى كردۆته‌وه.
به‌پێ ئامارێكى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆى یه‌ك ملێۆن كه‌س له‌دانیشتووانى موسڵ نزیكه‌ى 327 هه‌زار كه‌س گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ وشوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان له‌شاره‌كه‌دا، له‌و ژماره‌یه‌شدا 184 هه‌زار كه‌سیان به‌ره‌و دیوى لاى چه‌پى موسڵ و143 هه‌زار كه‌سیش بۆ دیوى لاى راست گه‌راونه‌ته‌وه.
لیزا غراندى رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له‌رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌رێگاى به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمییه‌وه ده‌لێـت” له‌ئێستادا 97% دانیشتووانى به‌شى چه‌پى شارى موسل گه‌راونه‌ته‌وه شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان.. ئه‌وان له‌هه‌وڵى بوونیاتناوه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیانن ومنداڵانیش جارێكى تر روویان له‌خوێندنگاكان كردۆته‌وه.. هاوكات كاروبارى بازرگان‌یش له‌و به‌شه‌دا رووى له‌ئاسایى بوون كردۆته‌وه”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شى لاى راستى شاره‌كه هێشتا ژیان تێدا ئاسایى نه‌بۆته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى هه‌موو ئه‌و وێرانكارییانه‌ى تێدا ئه‌نجامدراون به‌هۆى ئاسه‌واره‌كانى جه‌نگه‌وه”.

له‌نێوان دیوى راست وچه‌پى شاره‌كه‌دا بۆشاێیه‌كى فراوان هه‌یه
له‌دیوى چه‌پى موسڵ تاوه‌كو ئێستا (437)خوێندنگا ده‌رگایان به‌رووى خوێندنكاراندا واڵاكردووه و نزیكه‌ى 450 هه‌زار خوێندكاریش له‌پرۆسه‌كانى خوێندن له‌و خوێندنگایانه سوودمه‌ند بوون، به‌ڵام له‌دیوى راستى شاره‌كه‌دا دۆخه‌كه جیاوازتره، له‌ئێستادا ته‌نها 110 خوێندنگا سه‌رله‌نوێى ده‌ستیان به‌پرۆسه‌كانى خوێندن كردۆته‌وه، ژماره‌ى خوێندكارانیش تێیاندا ته‌نها 81 هه‌زار خوێندكاره‌و له‌و ژماره‌یه‌شدا 36 هه‌زار كچه‌خوێندكاریان تێدایه.. له‌ئێستاشدا سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى بۆباشتر كردنى دۆخى شاره‌كه له‌رووى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارییه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له‌و خوێندكارانه‌ى گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر خوێندنه‌كانیان رۆژانه رووبه‌رووى دۆخێكى سه‌خت ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى تیچپه‌ربوونیان به‌نێو دار‌و په‌رده‌ى رووخاوى خانوو وباڵه‌خانه‌كاندا.. له‌پاش تێپه‌ربوونى 9 مانگیش به‌سه‌ر پرۆسه‌كانى ئازادكردنى ئه‌و شاره‌دا له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانى ئێراقه‌وه،به‌لام هێشتا ئاسه‌واره‌كانى جه‌نگ به‌شى زۆرى موسڵى داپۆشیوه‌و له‌زۆرێك له‌گه‌ره‌ك وشه‌قامه‌كانى ئه‌و شاره‌دا بۆمبى چێنراو هه‌یه وئه‌وه‌ش وایكردووه دانیشتوانى شاره‌كه نه‌توانن به‌شێوازێكى ئاسان كار‌و هاتووچووى رۆژانه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن یاخوود بگه‌رێنه‌وه سه‌رماڵ وشوێنه‌كانى نیشته‌جێبوونى خۆیان.
ئاماره‌كانى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتى ئێستادا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى موسڵ پێویستى به‌زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلاره وئه‌و پرۆسه‌یه‌ش چه‌ندین ساڵ ده‌خاینێت بۆ دووباره گه‌رانه‌وه‌ى بۆ دۆخى ئاسایى خۆى.. هاوكات ژماره‌ى ئاواره‌كانى ئه‌و شاره‌ش كه‌تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه نێوشاره‌كه ده‌گاته نزیكه 673 هه‌زار كه‌س و 40% ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌كه‌مپه‌كانى ده‌ورووبه‌رى موسڵ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و60% له‌كۆمه‌لێك شوێن وجێگاى تر.
سه‌رچاوه: بى بى سى

I do accept as true with all the ideas you have offered in your post.
They’re really convincing and can definitely work.
Nonetheless, the posts are very quick for novices.
May you please extend them a little from next time?
Thanks for the post.