كه‌مپینێك بۆ كوتانی ملیۆنێك مه‌ڕو مڵات له موصڵ
عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستیان كردووه به كه‌مپینێك بۆ كوتانی ملێۆنێك مه‌ڕ و ماڵات له موصڵ، به گومانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه توشی نه‌خۆشی هاتبن، كه له كاتی داگیركردنی موصڵ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی “داعش وه” هیچ جۆره كوتانێكیان بۆ نه‌كراوه.
نوێنه‌ری ده‌زگای خۆراكی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق فازل زغبی، له به‌یانامه‌یه‌ك فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند”ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی به په‌له نه‌گیرێته‌به‌ر، ڕوداوی كاره‌ساتبار له به‌رهه‌مهێنانی مه‌ڕو ماڵات و ئاسایشی خۆراكی ڕوده‌دات”.
به‌یانامه‌كه هوشداری داوه‌ته ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری خواردن و كشتوكاڵ (فاو)، كه ئاژه‌ڵه‌كان هه‌ڵگری نه‌خۆشیه گه‌ینه‌ره مه‌ترسیداره‌كانن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌خێرایی بڵاو ببنه‌وه‌و سنوری نه‌ته‌وه‌یی ببه‌زێنێت و مه‌ترسی بۆ ئاژه‌ڵان، و مرۆڤه‌كانی ناوچه‌كه‌ش دروست بكا”.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش كه ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌یان هه‌یه بریتین له ( تای شه‌پۆلی) كه نه‌خۆشیه‌كی به‌كتریاییه ده‌گۆزرێته‌وه بۆ مرۆڤ له ڕێگای ئاژه‌ڵه توشبوه‌كانه‌وه به‌هۆی شیری ژه‌هراوی، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ( تای قه‌ڵایی ) كه نه‌خۆشیه‌كی گوازه‌ره‌وه‌یه و هه‌ندێك جاریش كوشنده‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان هه‌یه به‌ڵام ناگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
گه‌وره ڕوێژكاری ڕێكخراوه‌كه‌ش پۆل شكلونك وتی : ئه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌ی كوتانی بۆ ده‌كرێت نزیه‌كه‌ی ملێۆنێك مه‌ڕ، بزن، مانگا، گامێشن كه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن له‌لایه‌ن (210) هه‌زار به‌خێوكه‌ره‌وه كه له‌وناوچانه ژیاون كه‌پێشتر له ژێر ده‌ستی “داعش” دابوون.
هه‌روه‌ها وتی” ئه‌م به‌خێوه‌كه‌رانه‌پشت ده‌به‌ستن به مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك و داهاتیان، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه عه‌له‌فی سروشتی تیادا نییه بۆ ئه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌ی كه هه‌یانه، ناشتوانن سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی عه‌له‌ف به هۆی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه تائفیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه”.
یه‌كێك له به‌خێوكه‌رانی ئه‌و مه‌ڕوماڵاتانه به ئاژانسی ڕۆیته‌ری وتووه” ئه‌وان ئه‌گه‌ر مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی خۆراكیشیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن”.
له‌ماوه‌ی دوو سێ مانگی ئاینده‌دا، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری خۆراك و كشتوكاڵ له هه‌وڵی دابین كردنی ده‌رزی پێویست بۆ كوتان ده‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی دژی شه‌ش نه‌خۆشی ئاژه‌ڵان، هه‌روه‌ها ده‌بینكردنی عه‌له‌فی به‌های باڵای خۆراكی بۆ (60000) ئاژه‌ڵ.
به پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی فاو نزیكه‌ی چاره‌كێكی خه‌ڵكی عێراق واته 12 ملێۆن هاوڵاتی له ناوچه دێهاتیه‌كاندا ده‌ژین، بۆ بژێویشیان پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن، هه‌روه‌ها مه‌ڕوماڵات به‌خێو ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌م هێنانی گۆشت و شیر‌و خوری وچه‌رم.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه ساڵانی كێشمه‌كیشه‌كان كاریگه‌یه‌كی كه‌ره‌ساتباری كردۆته سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی ، كه بۆته مایه‌ی له ناوچون زیان پێكه‌وتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵی مه‌ڕوماڵات خۆراكی ی كۆگا كرا‌و.
سه‌رچاوه ده‌یلی مه‌یل