چیرۆكى منداڵانى جه‌نگ..عه‌بدولره‌حمان به‌دواى قاچه ونبووكه‌یدا ده‌گه‌رێت
” ده‌مویست له‌داهاتوودا وه‌كو ئه‌فسه‌رى پۆلیس ده‌ستبه‌كاربم، بتوانم پارێزگارى له‌سه‌روماڵى هاوڵاتیان بكه‌م به‌ڵام، به‌هۆى دۆخى ئێستامه‌وه ئه‌وه خه‌ونێكى مه‌حاڵه “، به‌مشێوه‌یه ئه‌حمه‌د (15 ساڵ) یه‌كێك له‌دانیشتووانى ناوچه‌ى كۆنى پارێزگاى موسڵ كه‌دواین هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژ به‌چه‌كدارانى داعشى تێدا ئه‌نجامدرا، باسى له چۆنێیه‌تى له‌ده‌ستدانى قاچى كردوو، وتیشى ” ویستم له‌بیره ئاوه‌كه‌ى نزیك ماڵى خۆمان ئاو بۆ خێزانه‌كه‌م ببه‌م به‌ڵام، دواى چه‌ند چركه‌یه‌ك گوێم له‌ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێزبوو ئیدى نه‌مزانى چى روویدا وبورامه‌وه .. دواتریش كه‌خه‌به‌رم بوویه‌وه له‌نه‌خۆشخانه بووم، قاچى چه‌پیشم له‌ده‌ستدابوو”.. ژیانى رۆژانه‌ى ئه‌حمه‌د له‌ئێستادا زۆرجیاوازتره له‌ژیانى پێشووترى.. ئه‌و دواى له‌ده‌ستدانى قاچى به‌شى هه‌ره‌زۆرى ساته‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك وله‌نێو ژوورێكدا چۆڵدا به‌سه‌ر ده‌بات هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى خێزانه‌كه‌ى ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پێویست وكه‌ره‌سته پێویسته‌كانى ژیانى رۆژانه له‌شاره‌كه‌دا .
3 مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌كانى رزگاركردنى شارى موسڵ تێپه‌ریوه‌و سیماى شاره‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه دۆخى جارانى خۆی.. ئاسه‌واره‌كانى جه‌نگ و ورێرانكارى به‌شى زۆرى شاره‌كه‌یان داپۆشیوه به‌تایبه‌تیش له رۆژئاواى موسڵ كه‌ژماره‌یه‌كى زۆرى بیناو باله‌َخانه‌كانى رووخاون ودانیشتووانه‌كه‌شى له‌نێوخه‌مۆكییه‌كى به‌رده‌وامدا ژیانى رۆژانه‌یان ده‌گوزه‌رێنن ، ئه‌گه‌رچى به‌شێك له‌فرۆشگاكانیش به‌رووى هاوڵاتیاندا كراونه‌ته‌وه به‌ڵام، بازاركردن له‌لایه‌ن هاوڵاتیان وكڕیارانه‌وه لاوازه‌و جموجۆلێكى ئه‌وتۆى تێدا به‌دى ناكرێت.

به‌هۆى جه‌نگه‌وه منداڵان سه‌رگه‌ردانى نێو شه‌قامه‌كان بوون
له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى شاره‌كه، نزیك له‌رووبارى دیجله عه‌بدولره‌حمانى (13 ساڵ) سه‌رقاڵى فرۆشتنى كۆمه‌لێك پێداویستى وشتومه‌كى هه‌مه‌جۆره ئه‌وه‌ش له‌پێناوى دابینكردنى به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى خێزانه‌كه‌ى، ناوبراو رۆژانه 12 كاتژمێرى ته‌واو به‌فرۆشتنى ئاوى خواردنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات ته‌نها بو دابینكردنى بڕى 5 هه‌زار دینار بۆ خه‌رجى خێزانه‌كه‌ى ، وه‌كو خۆشى ده‌لێت ” خه‌ونى من بوون به‌پزیشك بوو به‌ڵام، ئێستا ته‌نها هیوام به‌رێكردنى ژیانێكى ئارامه دوور له‌جه‌نگ وماڵویرانى”.. سه‌باره‌ت به‌دۆخى خێزانیشى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ” به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه خانووكه‌مان رووخا، باوكیشم تووشى پێكان بوو.. ئه‌و له‌ئێستادا كه‌مئه‌ندامه‌و تواناى كاركردنى له‌ده‌ستداوه “.. دوابه‌دواى جه‌نگى رزگاركردنى شاره‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌منداڵان بێسه‌رۆشوێنن و وێنه‌ى زۆرێكیشیان له‌نێو شه‌قامه‌كاندا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى سۆراغ كردن وده‌ستكه‌وتنى زانیارییه‌وه، گۆمانیش ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه له‌لایه‌ن داعش ورێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه رفێنرابن.

بێئومیدى دانیشتووانى موسڵ زه‌نگێكى مه‌ترسیداره بۆسه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌داهاتوودا
لاى راستى موسڵ سه‌ربازێكى عیراقى رێگرى ده‌كات له‌هاتووچووكردنى هاوڵاتیان بۆ ناوچه‌ى كۆنى شاره‌كه، ئه‌و سه‌ربازه وه‌كو خۆى ده‌لێت” ناوچه‌كه مه‌ترسیداره وهێشتا گومانى مانه‌وه‌ى شانه‌نووستووه‌كانى داعش تێیدا له‌ئارادیه”، هه‌روه‌ها ده‌شلێت” 8 كه‌سمان ده‌ستگیر كردووه وگومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش بن”.
شامل، یه‌كێكه له‌دانیشتووانى لاى راستى پارێزگاى موسڵ .. ناوبراو به‌هۆى جه‌نگه‌وه چاوێكى له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دایكى وچوار له‌براكانیشى .. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌لێت ” له‌ژێر داروخانووى رووخاودا ته‌رمى كه‌سوكاره‌كه‌م دۆزییه‌وه.. ئێمه له‌داعشه‌كان رزگارمان بوو، به‌لاًم دۆخه‌كه هه‌ر وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه وهیچ گۆرانكارییه‌كى دڵخۆشكه‌رى تێدا به‌دى ناكرێت “، شامل، له‌ئێستادا له‌رێگاى دامه‌زراندنى فرۆشگایه‌كه‌وه سه‌رقاڵى دابینكردنى بژێوى رۆژانه‌ى خێزانه‌كه‌یه‌تى به‌ڵام ناشیشارێته‌وه ” له‌دواى رزگاركردنى شاره‌كه‌وه حكومه‌تى عیراقى گرنگى ئه‌وتۆ به‌شاره‌كه‌یان نادات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌رى دروستبوونى چه‌ندین گروپى نوێى تیرۆرستى له‌داهاتوودا له‌ئارادا ده‌بێت .
چیرۆكى نه‌هامه‌تییه‌كانى موسلێیه‌كان له‌سایه‌ى نه‌بوونى ژیانێكى شایسته‌دا رۆژ به‌دواى رۆژ درێژه‌ى هه‌یه.. له‌وانه‌ش چیرۆكى ره‌شا (34 ساڵ) دایكى عه‌بدولره‌حمانى ئاوفرۆش.. دایكى عه‌بدولره‌حمان پێى وایه قورسییه‌كانى ژیانى رۆژانه هۆكارێكى سه‌ره‌كییه له‌وه‌ى كوره‌كه‌ى به‌شى هه‌ره زۆرى كاته‌كانى رۆژانه‌ى به‌دیار چه‌ند بوتڵه ئاوێكه‌وه به‌سه‌ر به‌رێت ، وه‌كو ره‌شا خۆشى ده‌لێـت ” هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هۆى جه‌نگه‌وه قاچێكى له‌ده‌ستداوه‌و كه‌مئه‌ندامه.. ئێمه تواناى دابینكردنى تێچووه‌كانى قاچێكى ده‌ستكردمان نییه له‌ئێستادا هه‌رچه‌نده بارودۆخى ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌شم رۆژ به‌دواى رۆژ ڕوو له‌خراپ بوونى زیاتر ده‌كات”، ره‌شا(34ساڵ) ، هاوكات ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ” هاوسه‌ره‌كه‌م رێگاى نه‌ده‌دا عه‌بدولره‌حمان وبراكانى روو له‌خوێندن بكه‌ن له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى داعشه‌كاندا ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنیان له‌بیرى توندوتڕه‌وى .. له‌راستیدا ژیان له‌و رۆژانه‌دا هاوشێوه‌ى ژیانى نێو زیندانه‌كان بوو بۆئێمه‌ى دانیشتووانى شاره‌كه”.

سه‌رچاوه: كویدۆ نیوز