نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام به‌بڕی نیو ملیون دۆلار كه‌لو په‌ل و پێداویستی وه‌رده‌گرێت
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامی بوژانده‌وه له‌ڕێگای به‌خشینی كه‌لوپه‌ل و پیداویستی پزیشكی و ته‌ندروستیه‌وه له‌پیناو باشتركردنی توانا پزشكیه‌كانی.
ڕێكخراووه‌كه له به‌یانامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه ” ئه‌و پیچداویستیه پزشكیانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێان به‌ریتانیا و حكه‌مه‌تی كویته‌وه به‌ده‌ستهاتووه، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ناوچه‌ی حمام علیل له باشوری موسڵ”.
نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام كه توشی داروخانێكی گه‌وره هاتووه پاش شه‌ڕێكی قورسی نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش، به‌رپرسانی به‌رێوبه‌ریه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ی ناچار كرد له‌مانگی ئازاری 2017دا بیگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی تر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمیات، به‌ڵام ته‌نیا به 150 قه‌ڕویله‌و توانای چاره‌سه‌ری %20 پێش كاتی جه‌نگ.
دكتور رعد عبدالهادی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام وتی” نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێویستیه‌كی زۆری به‌و كه‌لوپه‌ولانه هه‌یه كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه پێی پێی به‌خشیون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته رشزگار كردنی گیانی كه‌سانێكی زۆر له هه‌موو به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا”.
شایانی باسه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامی ئێستا ڕۆژانه زیاتر له 450 بۆ 500 نه‌خۆش ڕویان تێده‌كات به تایبه‌تی به‌شه‌كانی ئێسك و دڵ و نه‌خۆشیه هه‌ناویه‌كان ئه‌مه جگه‌له حاڵه‌ته‌كانی پێكان.