له چیرۆكی ڕزگاربووه‌كانه‌وه.. فرسه‌تێك بۆ “ئه‌مل” له ئه‌مریكا

وا بهێنه به‌رچاوت كه مه‌جبوریت ماڵ و خاكه‌كه‌ت به جێبهێڵیت به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و توندوتیژیه‌كانی ناوچه‌كه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به‌رده‌وام بیت له هه‌وڵه‌كانت بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانت.
ئه‌مه سه‌رگوزشته‌ی ئه‌مه‌ل حسه‌نه كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه كاتێك رێكخراوی داعشی تیرۆریستی هیرشی كرده سه‌ر قه‌زای شه‌نگال( 110 كم رۆژئاوای موصل)، كه تیایدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار یه‌زیدی كوژران و نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌سیش له‌ژنان و منداڵان دیل كران له سه‌ره‌تاكانی مانگی 2014 دا.
پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌مه‌ل له‌گه‌ل خیزانه‌كه‌یدا ڕویان له كه‌مپی ئاواره‌كان كرد له هه‌ریمی كوردستانی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌هامه‌تی وترسانه‌ی توشی ئه‌م كچه هاتبوو به‌هۆی گه‌وره‌یی كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژیه‌كه به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كانی ته‌رخان كرد بۆخۆیندن و به‌رده‌وام بوون تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌و وێنه نه‌هاتوو.
نزیكه ساڵێكه ئه‌مل و خێزانه‌كه‌ی له‌شاری نه‌براسكای ئه‌مریكا ده‌ژین، عێراق و یاده‌وریه تاڵه‌كانی مندالێتیشی له دوای خۆی به‌جێهێشت.
دوای گه‌یشتنی بۆ ئه‌مریكا ده‌ستی كرده‌وه به‌خوێندن و خۆ ئاماده‌كردن بۆچونه زانكۆ، ئه‌مه‌ل هیوای وابوو كه بچێته كۆلێژی پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ببێت به‌دكتۆر و ڕۆڵێك ببینیت له چاكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی خراپی وڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی، ئه‌م هیوایه ئیستا به‌رده‌وامی هه‌یه كاتێك ئه‌مه‌ل خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ده‌ستپێكردن له كۆلیژی پزیشكی.
جگه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ل بۆ ده‌ستپێكردن و ته‌واوكردنی كۆلیژی پزیشكی ئه‌و به‌هره‌یه‌كی تریشی هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیدایه ئه‌ویش توانای نوسین و خوێندنه‌وه‌ی شیعره، ئه‌مه‌ل له 3 مانگی ئابی 2017 دا كه ساڵیادی سیهه‌مینی جینۆسایدی یه‌زیدیه‌كانه، به‌وبۆنه‌یه‌وه شیعرێكی به زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاره‌ساتبارانه‌ی یه‌زیدیه‌كان توشیان هات بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی.
Thank you for great article. Hello Administ . Dünyanın her yerinden kalite puanı yüksek sitelerden hacklink almak için bizimle iletişim kurabilirsiniz. Hacklink ihtiyaçlarınledebilirsiniz.