مانگه ده‌ستكرده‌كان ئاماری وێران بونی موصڵ نیشان ده‌ده‌ن

په‌یمانگای ڕاهێنان و لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رزو زیانانه‌ی به‌ر موصڵ كه‌وتوه به‌هۆی كرده سه‌ربازیه‌كانه‌وه له به‌ری ڕاستی شاره‌كه‌دا.
ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی په‌یمانگه‌كه له رۆژی 27/11/2017 بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه نیشان ئه‌دات كه به‌هۆی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون سه‌باره‌ت به شاری موصڵ ( پاریزگای نه‌ینه‌وا، عێراق).
به‌رنامه‌ی گه‌ڕان له‌ڕێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ڕاهێنان و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕێگای وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه كه له‌مانگی ئابی 2017 به ده‌ست هاتوون نیشانی ئه‌دات كه (19888) باڵه‌خانه زیانیان به‌ركه‌وتوه له ناو شاری موصڵدا.
هه‌روه‌ها ده‌ریشی ده‌خات كه (4773) له‌و باڵه‌خانانه به ته‌واوه‌تی داڕوخاون و ( 2233) به شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ره‌ریان به‌ركه‌وتوه، (6882) شیان به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند زه‌ره‌ریان به‌ركه‌وتوه و (115) ش له‌و باڵه‌خانانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوون خانوه شوشه‌یه‌كانن و نزیكه‌ی (7620) له‌و باڵه‌خانه زه‌ره‌رمه‌ند لێكه‌وتوانه ده‌كه‌ونه نێو موصڵی كۆنه‌وه.
وێنه نزیكه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه دوای ناوچه‌ی موصڵی كۆن ناوچه‌ی الشفا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كه سه‌باره‌ت به‌ڕێگاو پرده‌كانی زه‌ریان به‌ركه‌وتوه: (317) ناوچه زیانیان به‌ركه‌وتوه و (134) ناوچه‌ش چاڵی قوڵی دروستكردوه.
ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نیا شیكاریه‌كی سه‌ره‌تاییه و هێشتا له‌سه‌ر زه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێنه‌كراوه.