حكومه‌ت و دره‌خت

دواكاریه‌ پیرۆزه‌كان بۆ ناشتنی دره‌خت له‌ موصڵدا زۆر بووه‌و هه‌میشه‌ش ئامۆژگاریه‌كان دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ كێشه‌ له‌ ناشتنی دره‌ختدانیه‌ به‌ڵكو له‌ به‌رده‌وامیدانیه‌تی.
بیره‌وه‌ریه‌كانم گه‌ڕاندمیه‌وه‌ بۆ پێشتر له‌ نیو سه‌ده‌ پێش ئێستا و ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو كه‌ هه‌ڵمه‌تێك هه‌بوو بۆ ناشتنی دره‌خت له‌ شه‌قام و باخچه‌كانی موصڵدا، شاره‌وانی هه‌ڵسا به‌ ناشتنی دره‌خته‌كان ئاگاداربون و پاریزگاریكردن لێی ( به‌تایبه‌تی  له‌ده‌ستی منداڵان و ئاژه‌ڵان) سپارد به‌ كۆمپانیایه‌ك، ئه‌وانیش به‌ ده‌وری خۆیان هه‌ڵسان به‌ پاریزگاریكردن و ئاودانی دره‌خته‌كان بۆماوه‌ی ساڵیك و دوای ئه‌وه‌ گریبه‌سته‌كه‌ تازه‌ نه‌كرایه‌وه‌.
له‌ ده‌یه‌ی هه‌فتاكانیشدا چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هاوشێوه‌ هه‌بوو بۆ ناشتنی دره‌خت و دواتریش به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌مڕۆدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ له‌و ده‌رخت و سنه‌وبه‌رانه‌ به‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمیردرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاودێری دره‌خته‌كانی نێو شارو شه‌قامه‌كان  باخچه‌كان بكات ده‌بینێت كه‌ ئه‌م دره‌ختانه‌ به‌رده‌وام له‌ كه‌مبونه‌وه‌دایه‌ هۆكاره‌كانیش دورو درێژن، به‌ڵام به‌كورتیه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌گه‌ڵ دره‌خت و سه‌وزایدا هه‌ڵناكات دره‌ختێك كه‌ نیشانه‌ی ژیانه‌ به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاكه‌مان زیاتر له‌گه‌ڵ مردن و داروخاندا هه‌ڵده‌كات، چی بكه‌ین؟
ڕێگا چاره‌ ڕه‌نگه‌ درێژ ماوه‌ بێت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌نده‌ به‌ بونی ستراتیژیه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی پارێزگاكه‌وه‌ كه‌ تیایدا شاره‌وانی و پارێزگاو په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و خوێندی باڵاو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تیایدا به‌شدار بێت بۆ فێركردنی كۆمه‌ڵگا بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی  دره‌خت پێش ناشتنی، دیاره‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ خه‌یاڵ له‌م ڕۆژگاره‌دا چونكه‌ گرنگتر له‌وه‌ هێشتنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ژیانه‌ پێش ناشتنی دره‌خت كه‌ ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ خاك و ئاو و پاریزگاریكردن لێیان بۆ به‌رده‌وامیان.
ڕه‌نگه‌ به‌سود بێت كه‌ هه‌ر خێزانێك دره‌ختێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا بڕوێنێت و پارێزگاری لێبكات و ڕاهێنان بكات وفێربێت بۆ بینینی ژیان نه‌ك مردن و توندوتیژی، پێم وایه‌ ئه‌مه‌ش شكست ده‌هێنێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پیان بوترێت هه‌ر ماڵێك دره‌ختێك بچێنێت ده‌به‌خشرێت له‌ پاره‌ی مانگانه‌ی ئاو، به‌ڵام پاره‌ی مانگانه‌ی ئاویش ئێستا ناسه‌ندرێت چونكه‌ داهاته‌ گشتیه‌كان له‌ناوچون له‌ شاره‌كه‌دا و به‌كارهێنانی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ فیڕۆ ده‌درێت ئه‌ویش به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه‌ پیان وایه‌ ئه‌مه‌ ئاوی حكومه‌ته‌! ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا كاره‌ساته‌.
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هیچ نه‌به‌خشێت و دوای هه‌موو شتێكیش ده‌كات، پێده‌چێت حكومه‌تیش له‌مه‌ تێگه‌یشتبێت هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستی له‌ كۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرتوه‌ بیجگه‌ له‌ بواری ئاسایش چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ دروست ده‌كات، حكومه‌ت له‌وه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ واز هێنان له‌ كۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه‌ی موصڵ ده‌بێته‌ كاره‌ساتێك له‌ ئاینده‌دا كه‌ ناتوانرێت به‌ری پێبگیرێت، هه‌ربۆیه‌ حكومه‌ت ئه‌ركیه‌تی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان ژیان له‌ موصڵ فه‌راهه‌م بكات بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی ناڕازه‌یاتكاران، لێره‌شه‌وه‌ خه‌ڵكی موصڵ و حكومه‌ت یه‌كده‌گرنه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتیاندا، هه‌روه‌ك له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وتمان كێشه‌ له‌ ناشتنی دره‌ختدا نییه‌ به‌ ڵكو له‌ چونیه‌تی به‌رداوام بونیایه‌تی….. بزانن و تیبكه‌ن به‌م شیوه‌یه‌ش له‌به‌ریدا ده‌حه‌وێنه‌وه‌..!        

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى