پرده‌كان بڕبڕه پشتی شارێكن كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ملێونێك و 600 هه‌زار كه‌سه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ڕێكخراوی “داعش” به نۆبه كه‌وتنه ڕوخاندنی ئه‌م پردانه زۆر زوتر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی (چه‌پ) له به‌رواری 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017.
له شه‌وێكی سه‌ختدا فڕۆكه‌كان پردی سێهه‌می به‌ری چه‌پیان بۆردومان كرد، پاش چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كان، كاتێك سه‌یاره بۆمبڕێژكراوه‌كان له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر بۆی ده‌چوون.
ئه‌م پرده گرنگه درێژیه‌كه‌ی 942 مه‌تره‌و له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا بنیاتنراوه- ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له‌وه‌شتانه‌ی كه بیرچونه‌ته‌وه، ڕه‌نگه دواهه‌مین پردیش بێت كه بنیاتبنرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ڕێكخراوی “داعش‌یش” به‌ری ڕاستی پرده‌كه‌ی ته‌قاندۆته‌وه هه‌روه‌ك چۆن پرده‌كانی تریشی ته‌قانده‌وه.
له سه‌ره‌یه‌كی درێژدا كه هه‌ندێك جار ده‌گاته چه‌ند كیلۆمه‌ترێك، محه‌مه‌د سمیر له‌ناو سه‌یاره‌كه‌یدا له سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی پردی عائم، ” لایه‌نی كه‌م سێ سه‌عاته له‌م سه‌ره‌یه‌دا وه‌ستاوم، ئه‌و كرێیه‌ی له‌خه‌ڵكی وه‌ری ده‌گرم به‌هه‌زار حاڵ به‌شی ئه‌و به‌نزینه ده‌كات كه سه‌یاره‌كه‌م سه‌رفی ده‌كات”.
ئه‌مه حاڵی شاره‌كه‌یه؟ سه‌میر پرسیار ده‌كات كاتێك ئاماژه به‌و سه‌یارانه ده‌كات كه‌وه‌ك كیسه‌ڵ ده‌جوڵێن له ناوچه‌ی ده‌واسه‌وه و نزیكه‌ی سه‌عاتێك زیاتریان پێویسته بۆ په‌ڕینه‌وه.
هه‌ندێك پیان باشتره به پێ بپه‌ڕشنه‌وه وه‌ك سبهان حه‌دیدی،” سه‌یاره‌كه‌م له ماڵه‌وه به جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌كی ڕۆژه‌كه له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بم” ئه‌م قسانه‌ی كردوو به‌رده‌وامبوو له ڕۆیشتن له وسه‌ره درێژه‌دا كه وه‌ك كولانه‌ی میروله وایه.
زانكۆكان و خه‌سته‌خانه‌كان و فه‌رمانگه حكومی و داموده‌زگاكان هه‌مووی له‌به‌ری چه‌پدایه، بۆیه هه‌زاره‌ها كه‌س كۆبونه‌ته‌وه بۆ یڕینی ئه‌و تاكه پرده كه پردی عائمه.
هه‌ر به په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر پردی عائم چه‌نده‌ها سه‌یاره وه‌ستاون كه خه‌ڵك پێشبڕكیانه بۆ په‌لاماردانیان و سه‌ركه‌وتنیان، ” كه‌س هه‌ست به كێشه‌ی خه‌ڵك ناكات له‌م شاره‌دا”، ئه‌مه قسه‌ی پیره‌مێردێكی ماندوو بوو كه هه‌نگاوه‌كانی به هێواشی ده‌خشاند به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا.
ئه‌وكاته‌ی به‌ری رۆژهه‌ڵات ئازادكرا له شوباتی 2017دا هێزه عێراقیه‌كان پردێكی كاتیان دانا له ناحیه‌ی قیاره ( پردی منیره)، بۆ كه‌سێك كه‌بیه‌وێت هه‌ردوو به‌ره‌كه ببڕێت ئه‌بێت نزیكه‌ی 100كم ببڕێت، به ئاڕاسته‌ی باشوردا له پرده‌كه بپه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ری رۆژهه‌ڵات یان ڕۆژئاوای شاره‌كه.
یه‌كه‌مین پرد بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه به یه‌كتره‌وه یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری سوپای عێراقی داینا له 23 حوزه‌یرانی پێشودا، واته پێش ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌كانی موصڵی كۆن به سێ هه‌فته، ناویشیان لێنا ( پردی نه‌صر) له ناوچه‌ی غابات، بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێك هێڵرایه‌وه.
زیاتر له پێنج مانگه شاره‌كه ڕزگاركراوه، ئه‌وه‌ی دوو به‌ری شاره‌كه به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه له تاَڵه‌كانی عه‌ینكه‌وبوت ده‌كات، هیوا هه‌بوو به‌چاره‌سه‌ر به هۆی پردی پێنجه‌مه‌وه به‌ڵام كرایه‌وه به چاره‌كی تواناكانیه‌وه ئێستا به‌كارده‌هێنرێت بۆ په‌ڕینه‌وه له به‌ری چه‌په‌وه بۆ به‌ری ڕاست.
پردی پێنجه‌م كه نوێترین گه‌وره‌ترین پرده‌كانی شاره‌كه‌یه، درێژیه‌كه‌ی 1940 مه‌تره‌و كۆمپانیایه‌كی صینی ساڵی 1988 دروستیكردوه، ڕۆژی 11 كانونی دووه‌م 2016 فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانیان كرد.
به‌ڵام په‌ڕینه‌وه‌ی پێچه‌وانه له‌ڕێگای ئه‌و پرده كاتیه‌وه ده‌بێت كه له 13 ئابی ڕابردوو دروستكرا و ئێستا زۆرترین فشاری له‌سه‌ره، قافڵه‌ی دوور‌و درێژی سه‌یاره‌كان تا بێت درێژتر ده‌بێته‌وه‌و هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر پرده كۆنه‌كه (عتیق) لاناده‌ن. پرده كۆنه‌كه كۆنترین پردی شاره‌كه‌یه‌و له ساڵی 1934دا به درێژی 305 مه‌تر دروستكراوه، ڕه‌نگه خۆش شانس بێت چونكه دواهه‌مین پرد بوو كه بوردومان بكرێت له 27 كانونی دووهه‌می 2016دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن “داعشه‌وه” به‌كارهێنرا بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆمب و تفاقه‌كانیان، ئێستاش ته‌نیا ئه‌م پرده‌یه كه كاری ڕاسته‌قینه‌ی تیادا ده‌كریَِت.
عمار احمد ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی چاكسازی پرده‌كه ده‌ڵێت، كۆمپانیاس سعدی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بنیاتنان ئاسنی له وڵاتی ئیماراته‌وه هاورده كردوه له له‌ڕێگای مینای به‌صره‌وه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و پارچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه‌و كادره‌كانیشیان خه‌ریكی چاكردن و پته‌وكردنی ئه‌وپایانه‌ن تا كاتی گه‌یشتنی ئاسنه‌كان.
ئه‌م ڕێگایه كه به كونه ده‌رزیه‌یه‌ك ده‌چێت له‌چاو چڕی ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه و ماشینه‌كان به قورسی پیایدا ده‌په‌ڕنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی چوون هاتنه‌وه‌ی قوتابیان و فه‌رمانبه‌راندا كه ڕۆژانه پیایدا هاتوچۆده‌كه‌ن.
عبدالستار الحبو به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی موصڵ له لێدوانێكیدا بۆ (منصه) وتی، چاكردنی پرده كۆنه‌كه زیاتر له دوو مانگی ده‌وێت، بۆیه چاكردنی پردی چواره‌م كاتی ده‌بێت تا گه‌یشتنی قه‌رزی وڵاتی ئه‌ڵمانیا تا به‌ته‌واوه‌تی چاك بكرێت.
دووهه‌مین پردی شاره‌كه دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی كۆتایی په‌نجاكان كه درێژیه‌كه‌ی 750 مه‌تره، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تشرینی یه‌كه‌می 2016 بۆردومانیانكرد، پاشان “داعش” له به‌ری ڕۆژئاواوه ته‌قاندیه‌وه له كانونی دوومی 2016 دا، تا ئێستاش كه‌س ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك هیوایان به كۆنگره‌ی به‌خشه‌ره‌كان هه‌یه كه بڕیاڕ وایه له مانگی شوباتی ئاینده‌دا له كویت ڕێكبخرێت، بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ته به‌هێزانه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی شاره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستبوو، هه‌ربۆیه له ئێستادا هیچ هه‌وڵێكی دووباره بنیاتنانه‌وه به ته‌واوه‌تی نابێت.