لێبوردەیى بەردەوام

 
کۆمەلگاکانی ئەمڕۆ پێویستییان بە تێروانین هەیە بۆ ئایندە لە رێگای پێکەوەژیانی بەردەوام تیایاندا، بەتایبەتی ئەوکۆمەڵگایانەی تازە لە جەنگ یان فەوزای سیاسی یان ململانیی ناوخۆیی دەرچوون، پێکەوەژیان بایەخی
تایبەتی خۆی هەیە گرنگترینیان لێبوردەییە کە حاڵەتی ڕق و تۆڵە تێدەپەڕێنێت کە
بەهۆی بڵاو
بونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینەوە بەرهەم هاتووە لە دەرەنجامى  شکست لە بەڕيوەبردنی  جیاوازییەکان لە ناو کۆمەڵگادا.

گرنگی لێبوردەیی لە ناوەرۆکەکەیدا
دەردەکەوێت:

ئەمەش بە واتایەکى سادە توانای  تەحەمول کردنی ڕای ئەوانی تروقبوڵ کردنی
بۆچونەکانیانە بۆتێپەڕاندنی هۆکانی دابەشبوونی پەیوەست بە هاوخوێنی یا ئایین  یا تایەفەگەرى یان عەشیرەتەوە، هەروەها کۆک بون
لەسەرخاڵی هاوبەش، بەڵام ئەمە بەمانای وازهينان و سازشکردن نایەت لە بیروباوەر،
بەڵکو ڕەتکردنەوەی بەریەککەوتنەکان وکێشمەکێشەکان کە هۆکارەکانی ناکۆکی دەوروژينن
و بنەماکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەناودەبەن.

پتەوکردنی بنەماکان و ڕاگرتنی
زەماوەندی خوێن

چەسپاندنی
فرەڕەنگی” و دانانی میتۆدی پەیڕەو بە هەڵسوکەوتی مرۆڤانەی کۆمەڵایەتی لەڕێگەی
چەسپاندنی کلتوری لێبوردەیی تەنها ئامۆژگاریەکی ئەخلاقی نیە، بەڵکو ئەرکێکی
پێویستە، کە  کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان گۆڕیویانە
بۆ کلتوری ڕای گشتی کە دژی بانگەشەی تۆڵەسەندنەوە یان پەراوێزخستنی ئەوانى تری جیاوازلە
( ڕەنگ ،بیروباوەڕ، ئینتیما) دەوەستێتەوە، لێرەوە دەتوانرێت سەرنجی ئەزمونی
ئەلمانیا بدەین لە تێکەڵکردنی کۆچبەرەکان، هەروەها ئەزمونەکانى دەوڵەتانی یەکێتی
ئەوروپا کاریان لەسەر پتەوکردنی گیانی لێبوردەیی کردوەلەڕێگەی ئەو یاسایانەى کە
ڕێگرییان کردوە لە هەرکردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەو ململانێیەکی ناوخۆیی.

 بوونی لێبوردەیی کە پێکەوەژیانى بەردەوامی
دادەمەزرێنيت بە هۆیەوە کۆمەڵگاکان کاریان لەسەروەستاندنی خوێنڕێژی و بەهەدەردانی
توانا مرۆییەکان وتوانای دانیشتوان کردوەو ،هەروەها بە لێبوردەیى چارەسەرى  بارگرانى کۆمەڵایەتی کراوە کە لە ئەنجامى جەنگ وئەوململانێ
چەکداریانەی کە هەژمارکردنیان قورسە، هەروەک چۆن لە هەندێک لە کۆمەڵگا
ئەوروپییەکان ڕویدا پاش جەنگی جیهانی دووەم. وە لە باشوری ئەفریقا بۆچونەکانی
ماندێلا چەسپا سەبارەت بەلێبوردەیی بەرامبەر بە ئەشکەنجەدەرەکانی هۆکارێکی گرنگ
بو بۆ
ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆیی، هەروەها لە ڕێگای ئەو یاسایانەی کە جیاکاری رەگەزی  قەدەغە ئەکەن بونە  بەربەست لەبەردەم ئەو بۆچونانەی
کەپێیان  وابوو جیاکاری ڕەگەزی دروست کراوی
مرۆڤ نییەو قەدەرێکەو پێویستە مرۆڤەکان پێى ڕازى بن.

 

چی بکرێت ؟

لێبوردەیی دەبێتەهۆی ڕێگری
لەداڕمانی کۆمەڵگا ودانانی سنورێک بۆپیکدادان کەدەبێتەهۆی تێکدانی بنەماکانی
پێکەوەژیان لەکۆمەڵگادا، ئەوبارودۆخەی کە شاری موسڵ پێی دا تێپەڕیوە هەستی ئارەزوو
بوون دروست بووە لە گواستنەوەى شارەکە لە حاڵەتی پشێوى و فەوزاى ئیرادەو ویستە
جیاوازەکانەوە بۆ گەڕان بەدوای فاکتەرە هاوبەشەکانى پێکەوەژیان لەنێوان هاوڵاتییەکانیدا،
لێبوردەیی پێشنیازدەکرێت  وەک چارەسەرێک بۆ
لیکپچڕانە نەتەوەیی وئایینى وتائیفییەکان لەناوشاری موسڵدا، لێرەدا پێویستە جەخت
لەوە بکرێتەو کە زۆرینە لەهیچ ساتێکدا نەیتوانیوە کەمینەیەک لەناوببات کە
ڕەزامەندبوبێت بە پيکەوە ژیان،  هیچ کات کۆمەڵگاکان
نەیان توانیوە تەنها بەڵگەیەک بهێنننەوە بۆ پوختى ڕەگەزی ودینی وتائیفی خۆیان.

لەبەرئەوە پێویستە لەموسڵدا کار
لەسەر چەسپاندنی لێبوردەیی بکرێت وەک هۆکارێکی یارمەتیدەر بۆ بەردەوامپێدانى
پێکەوەژیان تیایداو وەک چارەسەرێکیش بۆ نەخۆشیەکانی ڕق وجیاکاری، بەوەش دەتوانرێت  موسڵ بگوازێتەوە لەقۆناغی لێبوردەیی بۆقۆناغی
لێکتێگەیشتن وگفتوگۆی کۆمەڵایەتی بونیاتنەر.

 

* مامۆستای
فکری سیاسی لەزانکۆی موسڵ

 

 

مقالات ذات صلة

‫6 تعليقات

  1. I have talked to a doctor, and he thinks it will go away with time, and doesnt want to prescribe anything for me im only 20, though I dont want to wait 3 or so years as I am extremely self concious about this clomid medication Hold Paw pulled upward toward the bottom and held,

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى