زانست وگەشەسەندنی کۆمەڵایەتی ..ڕوانینێک بۆپەیوەندی نێوانیان

زانست بە یەکێک لەگرنگترین ئاماژەکانی
پێشکەوتن وگەشەسەندنی گەلان دادەنرێت لەزەمەنی نوێدا، وەیەکێکە لەگرنگترین
بنەمەکان بۆپێشکەوتن لەداهاتودا، هەروەها فێرکردن وچۆنایەتییەکەی یەکێکە لە ئاماژە
بنەڕەتییەکان کە ئاستی گەشەپێدانی دەوڵەتەکان دەردەخات، وە بە هەمان شێوە فێرکردن
بنەمای دەست پێکی ڕاستەقینەیە بۆ گەشەسەندن بە مانا فراوانەکەی، ئەمەش بەڕوانین بۆ
ڕۆڵی فێرکردن لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی مرۆیدا وگەشەپێدان بە تواناکان
ولێهاتوییەکانی ئەوکەسانەی کەبناغە داڕێژەری گەشەسەندن بون ئاڕاستەو بەهاکانیان
دیاری کردوە، گەشەپێدان هێنانەدی شتێک نیە لەنەبون، بەڵکو وەبەرهێنانی وزەو توانا
مادی ومرۆییەکانە لە کۆمەڵگادا بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی لەکۆمەڵگادا.

بەرزبونەوەی ئاستی
فێرکردن لە وڵاتدا، ،سەرەڕای بڵاوبونەوەی
ئەوناوەندانەی کەتایبەتن بەبیرکردنەوە ولێکۆڵینەوە زانستیەکان
Think Tank کەتایبەتمەندن بە بواری گشتی، وەهەروەها هەموو ئەولێکۆڵینەوانەی
کەپێشبینی بۆداهاتوو دەکەن وگۆشەنیگایەکی ستراتیژییان هەیە ودەرئەنجامی زانستی
دەخەنە ڕوو ،بەیەکێک لەبنەما سەرەکییەکانی گەشەسەندنی شارستانیانە دادەنرێن لەدووڕوەوە:

یەکەم: ئەو پەیوەندییە
گەرموگوڕەی کە لە نێوان ئەم ناوەندانەو دروستکەرانی بڕیارداهەن و وەپاڵپشتی ئەم
ناوەندانە بۆناوەندەکانی بڕیار لەچوارچێوەی ڕاوێژپێدان و ڕاسپاردەدا کە پێشکەشی
فەرمانگە ڕەسمی وناڕەسمیەکانی دەکەن .

دووەم: گرنگی ئەم
ناوەندانە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری وتێگەشتنی دروست لە ناو کۆمەڵگادا بۆ هەر دیاردەیەکی
سیاسی – کۆمەڵایەتی وەپاڵپشتی کردنی بە تێڕوانینی ئەو تێگەشتنانە بە فیکرو زانستی پتەو،
بەمەبەستی گەشەپێدانی تێگەشتنە سیاسی وکۆمەڵایەتییەکان لەچوارچێوە زانستی
وبابەتییەکاندا.

وەک ئەوەی کە ڕونە لە ئەدەبی
زانستی سیاسەتدا پەیوەندییەکی ڕاستەوانە لەنێوان زانست وگەشەسەندندا هەیە، چەندە
دەوڵەت گرنگی بدات بە زانست ولێکۆڵینەوەو دۆزینەوە زانستییەکان بەهێندەی ئەوە ئەو دەوڵەتە
گەشە دەسەنێت بەئاراستەی شارستانێتی وپێشکەوتن، بۆ ئەمەش ئەزمونی زۆرمان هەیە
بۆنمونە : مالیزیا ، بیرکردنەوەو دۆزینەوە زانستییەکان بوەهۆی گواستنەوەی مالیزیا
لەدەوڵەتێکی دواکەوتو بۆدەوڵەتێکی پێشکەوتو پاشان بۆ دەوڵەتێکی پێشەنگ لەبواری
گەشەسەندندا.

لەسەربنەمای باسی پێشترمان،
ناکرێت وێنای هیچ پڕۆسەیەکی گەشەسەندن بکەین کەببێتەهۆی پێش خستنی کۆمەڵگا بەبێ
پلانی ستراتیژی وورد بۆئەوەی ببێتە دەستپێکێکی مەعریفی بۆکۆمەڵگا، چ لەلایەنی
پەروەردەبێت یان فێرکردن ، بۆئەوەی جوڵینەرێکی بەهێزی هەبێت کەببێتە پاڵنەر بۆگەشەسەندنی
شارستانێتی کۆمەڵگە، وە دڵنیایی لە ناو هەموواندا بچێنێت بۆئەوەی تاکەکانی
ئەوکۆمەڵگایە بتوانن ئەرینیانە بیربکەنەوە ولەداهاتودا ئامانجدارانە هەنگاوبنێن
،ئەمەش ئەو داهاتوەیە کەدەکرێ بیست ساڵی داهاتوچاوەڕێی بکەین.



*توێژەروئەکادیمی پسپۆرلە ستراتیژی
نێودەوڵەتی ولێکۆڵینەوەی ئایندە

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

زر الذهاب إلى الأعلى