پێکەوەژیانی بەردەوام

کۆمەڵگا هاوچەرخەکان
بە فرەڕەنگی ئاسۆیی وستونیان جیادەکرێنەوە، ئەوەی فرەڕەنگی پێکیهێناوە لە ئاستی ئاسۆییدا
پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە لە ڕوی ئایین وعەشیرەت وهۆز و تائیفەو ڕەگەزەوە کە بەردەوام
پێویستی نوێ دێتەکایەوە بۆ بەردەوام بوونی ئەو فرەڕەنگیە، لەڕێی پتەوکردنی
ئەوهۆکارانەی کە کاریگەری دەکەنەسەر بەردەوام بونی بەبێ بەریەککەوتن وە
زەقکردنەوەی
هۆکارەکانی پێکدادانی کۆمەڵایەتی، وەک ئەوەی کە هەندێ لە ئیدارەی سیاسی رەشید ئەنجامی دەدەن بۆ دابینکردنی بەردەوامی
پێکەوەژیان لەڕێی کەناڵە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکانەوە.

گرنگ ئەوەیە ڕونی
بکەینەوەپێکەوەژیانی بەردەوام چیە؟

لەواتا حەرفیەکەوە پێکەوەژیانواتە قبوڵکردنی ئەوی تر بەو شێوەیەی کە هەیە
بێ سەپاندنی بیرۆکەیەک یان باوەڕێکی جیاواز لەسەری، وە بەردەوامێتیواتای بەردەوامبوون و وویستە بۆ مانەوە.

ولێرەوەپێکەوەژیانی
بەردەوام کە لە بانگەشە بۆ بەردەوامی ژیانی هاوبەشدا خۆی دەبینێتەوە، وەقبوڵکردنی
لایەنە کۆمەلایەتییەکان بۆ یەکتری بێ ناچارکردنی لایەنی تری-جیاواز- لەسەربڕواهێنان
بەبیرێکی دیاریکراو یان هەوڵدان بە تواندنەوەی بە زۆر لە بۆدەقەێکی کۆمەڵایەتیدا.

وە
هەروەها کۆمەڵێک چەمکی ترهەیە کەپەیوەندییەکی بەتینی بە پێکەوەژیانەوە هەیە، گرنگترینیان یاسایە،
سیستمە سیاسییە هاوچەرخەکان لەسەر بنەمای گرێبەستی کۆمەڵایەتی بنیات نراون کە لە چەمکە
نوێیەکەدا بەدەستورناودەبرێت، کە لە رێگەیەوە یاساوڕپرۆژە یاسا دادەرێژرێن و
بەناوی ئەوەوە مافی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان فەراهەم دەبن و وەپێویستە
لەسەر(دەسەڵات و هاووڵاتی – حاکم و مەحکوم) پابەند بن بە ڕیزلێبگرتنی– لێرەداباس
لەحاڵەتێکی نمونەیی دەکەین.

بە هەبوونی یاسا کە کڕۆکی پێکەوەژیانە، پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان
هەست بەگرەنتی مافی ئازادی ڕادەڕبڕین و ئازادی لە بەکارهێنانی ڕێوڕەسم وپەرستشە
ئایینیەکانیاندا دەکەن، وەگرنتی پێشێل نەکردنی مافەکانیان، سەرەڕای هەست کردن بە
ئارامی وسەقامگیری کە لە رێی یاساکانەوە بەرقەرار بووە لە درێژەپێدانی پێکەوەژیان
وپێکدانەدان، هەروەها یاساکان گرنتی دادپەروەری لەدادگایی کردن بێ ڕەچاوکردنی
جیاوازی سیفەت و ڕەنگ وزمانی تاک.

لەبەرئەوە
بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیرێتی ڕێزگرتن لەیاسا گرنگترین کەناڵی بەردەوامبوونی پێکەوەژیان
پێک دهێنێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی، سویسرا دیارترین نمونەی فرەڕەنگیە
کە چوار پێکهاتە لەخۆدەگرێت فەڕەنسی وئەڵمانی وئیتاڵی وڕۆمانشی، هەموویان مافی
تەواویان هەیە وەئەمەش بۆتەهۆکاری بەردەوامبوونی
پێکەوەژیانی پێکهاتەکان کە زیاتر لەدوسەدەیە دریژەبەپێکەوەژیانیان دەدەن.

ئەزمونەکانی فرەڕەنگی و” یەکبوون”

لەوانەیە
یاسا بەتەنها وهەمیشە بەس نەبێت، ئەزمونەکانی بەردەوامبوونی پێکەوەژیان سود لە ئەزمونی
کۆبوەوەی مێژوو وەربگرێت بۆجیاوازی
کۆمەڵایەتی، ئەزمونی ئەمریکیەکان لە جەنگیاندا دژی بەریتانیا لەسەدەی ١٨
ناونیشانێکی گرنگی بۆدروست کردن لەسەربەخۆیی وبەرهەڵستی لەرووی هەرمەیلێک بۆکۆتاییهێنان
بە پێکەوەژیانی هاوبەش لەسەر زەوییە نوێیەکان.

ودوای
ئەوان بەنزیکەی ١٦٠ ساڵ ئەڵمانییەکان سودیان لەئەزمونی نازییەکان وەرگرت لە
قبوڵکردنی یەکتری وتێپەڕاندنی بیرۆکەی “پاکژی ڕەگەزی”، ئەمەیش وای
لێکردن ئەمرۆلەدیاریترین ئەوکۆمەڵگایانە بن کە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی جیاوازی
تایبەتمەند بە پێکەوەژیانی بەردەوام.

وە
هەروەها ئەزمونی دیکە هەیە کە بەهەمان شێوەن وەک ئەزمونی مالیزیا کەپێکەوەژیانی
بەردەوامیان بەدی هێناوە کە ئەمەش ڕەنگی داوەتەوە لە گەشەسەندنی ئابوری
وخۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، لەکاتێکدا نمونەی زۆرلێکردن لەکۆمەڵگا جیاوازەکان هەیە
کەدەسەڵات هەوڵی تواندنەوەی پێکهاتەکانی داوە بۆبەرهەم هێنانی کۆمەڵگای “توشبووبە
یەکبوون”، وەهەموو ئەوئەزمونانە بە سەرنەکەوتن کۆتایی پێ هاتوە وە بۆتەهۆی پاشخستنی ئابوری
وسیاسی و ناکۆکی ناوخۆیی دابەش بونی یەکجاری ، وەک نمونەی یوگسلاڤیای پێشو وە
یەکێتی سۆڤێتی جاران، کەهەوڵیان دەدا هەموپێکهاتەکانی کۆمەڵگا لەژێرسایەی یەک
بیروباوەڕی سیاسیدا کۆبکەنەوە بە زۆرکە دواتر بویە هۆی سەرنەکەوتن وهەڵوەشانەوە..

پێکەوەژیانی
بەردەوام لە موسڵ؟

بەهێندەی
ئەوەی بابەتەکە پەیوەندی بەشاری موسڵەوە هەبێت ئەزمونی مێژویی باشی زۆری
پێکەوەژیانی بەردەوام دەردەخات لەماوەیەکی مێژویی دوورودرێژ لە نیوان
پێکهاتەکانیدا، بەڵام بەهاتنی داعش لێدانێکی یەکلاکەرەوە بەرئەم پێکەوەژیانە بەردەوامە
کەوت..

ئەوەی
موسڵ پێویستیێتی پاش ئەزمونی کەوتنی بەر دەسەڵاتی داعش، پێویستی بە دوبارە زیندوکردنەوەی ڕێگاکانی پێکەوە ژیان هەیە، لەبەرئەوەی موسڵ بەجیاوازی
دینی ونەتەوەیی دەناسرێتەوە پێویستە ئەم جیاوازیانە بپارێزرێن لەڕێگەی کۆمەڵێک رێکار
و ڕێوشوێنی سیاسی وئابوری و ڕۆشنبیری ، و یاسا بە بڕبڕەی پشتی بەردەوامیبوونی ئەم پێکەوە ژیانە دادەنرێت.

* مامۆستای بیری سیاسی ل- زانکۆی موسڵ

مقالات ذات صلة

‫34 تعليقات

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى