Site icon المنصة

یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی

ڕۆحی یارمەتی دان وهاوکاری کە بووەتە سیمای
کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان لەدایک بوی ئەم ساتەی ئێستامان نیە، بەڵکو بەروبومی قۆناغی
ڕاگوزەرییە کە ئەو کۆمەڵگایانە پێیدا تێپەڕبون لە لێبوردەییەوە بۆ لەیەک تێگەیشتن
وپاشان گەشتونەتە قۆناغی یارمەتیدان، لەبەرئەوە هیچ جێگایەک بۆ یارمەتیدان نیە
تەنها پاش دروست بونی گیانی لێبوردەیی نەبێت لەناوئەوکۆمەڵگایەدا ئەویش
بەتێپەڕاندنی ڕق وقین و چارەسەرکردنی وتاری ڕق لێبونەوەی یەکتر دەبێت، بۆئەوەی پاش
سڕینەوەی ئەم وتارانە بکەینە بنەمای لێک
تێگەشتن وەک گرنگتڕین کاری لەپێشینەمان، بۆ ئەوەی بابەتی ناسنامەو ئاڕاستەی سیاسی
وکۆمەڵایەتی وڕۆشنبیری نەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەهێزکردنی بنەمای پێکەوەژیانی
ئاشتییانەی بەردەوام.

وەگرنگی
یارمەتیدانی یەکترولەیەک گەیشتنی کۆمەڵایەتی لەوێوە دەردەکەوێت کەدەبێتەهۆی دروست
کردنی ڕەگی ئارامی وجێگربونی کۆمەڵایەتی وپێشکەوتن وخۆشگوزەرانی ، وەباشترین
نمونەی گیانی لەخۆبوردویی وبە دەمەوەچونی یەکترە، ئەزمونی یارمەتیدانی یەکتر
کەناوکۆمەڵگا ئەوروپییەکان بوەتەهۆکارێک بۆڕاکێشانی سەرنجی لێکۆڵەران بۆلێکۆڵینەوە
لەبابەتی ژیان وئارامی وجێگیربونی کۆمەڵایەتی ، وەدروست بونی ژینگەیەک بۆ
دەرکەوتنی داهێنان و دەستپێشخەری وەک ئەوەی کەئێستە لە کەنەدا وئەمریکا
وئوستورالیا هەیە، وەبەپێچەوانەی ئەمەش کەدەیبینین لەکۆمەڵگا دواکەوتەوکان کەبەهۆی
نەبونی گیانی یارمەتیدان بوەتە هۆکاری کۆچ کردنی زانا وداهێنەران و توانا
مرۆییەکانیان
، چونکە ژینگەکانیان لێوان لێوە لە ڕۆحی ڕق وکینە وململانێی ئەهلی و کە ئەمەش
هۆکارە بۆ ڕاکێشانی بازرگانانی جەنگ وخوێن.

نمونەی بەرهەمی گیانی یارمەتیدان لە کۆمەڵگاکاندا زۆرو بەردەستن، وەک
ئەوەی کەلەدەوڵەتانی ئەسکەندەنافیا دەیبینن کە لەمڕۆدا بونەتە پێشەنگ لەئاستی
دڵخۆشی وخۆشگوزەرانیدا پاش ئەوەی قۆناغی زۆریان بڕیوە لە بەهێزکردنی گیانی
لەخۆبوردییو یارمەتیدانی یەکتر؛ لەناو کۆمەڵگاکانی خۆیاندا،
هەوڵ وتێکۆشانیان تەنیا لەبواری سیاسی
وکۆمەڵایەتیدا نەبوە، بەڵکو لە بواری گەشەپێدانی هزری ژیانی هاوبەشیشدابووە،
بەبونی ڕۆحیەتی یارمەتیدانی یەکتروپێکەوە هەڵکردن ژیانکردن وبەردەوامیەتی ژیان
زیاتر وزیاتردەبێت وەئەم پڕۆسەیە بەئەرێنی بۆسەرتاک وکۆمەڵگا دەشکێتەوە.

فرەیی ویارمەتیدان

کۆمەڵگا جیاوازو فرەڕەنگەکان لەبەردەم دوهەڵبژاردەدان یان جەنگ
وبەریەککەوتنی ناوخۆیی بەهۆی بونی جیاوازی وفرەیی تێیدا، کەئەمەش دەبێتەهۆی دروست
بونی مەترسی لەسەربون وکیانی ئەودەوڵەتە، چونکە ناکرێ هیچ ململانێیەکی ناوخۆیی
ببێت بە دەستەمۆکردنی تەواوی ئەویدی تەواونەبێت، یاری جەنگ یان ناکۆکی ناوخۆیی
لەخاڵی سفردا تەواو نابێت بەشێوەیەک بێت دوای هەمولا زیانەکان لەنێوان خۆیاندا
دابەش بکەن، وە هەڵبژاردەی دووەم کەدەبێتەهۆی ئارامی وجێگیری وپێشکەوتن بونی نابیت
تەنیا بەهێزکرن وپێداگیری نەبیت لەسەرگیانی یارمەتیدان ویەکترتەواوکردن بۆ پێکەوە
ژیانی بەردەوام تێیدا.

ئەوکۆمەڵگایانەی کەگیانی یارمەتیدان تیایاندابەهێزە هەوڵدەدەن جیاوازی
وفرەڕەنگی کۆمەڵایەتیان دەربخەن
بەپیجەوانەی کۆمەڵگا شمولی وئایدۆلۆجیەکان کەدەیانەوێت بەردەوام کۆمەڵگایەکی پاک
ویەک ڕەنگیان هەبێت وەجیاوازییەکانیان بشارنەوە، لەبواری سیاسیدا ئاڕاستەی تەوافوق
پەیڕەودەکرێت لەکۆمەڵگا پێشکەوتوەکانی وەک هۆڵەندا وبەلجیکا ومالیزیا و .

لەبواری ئابوریدا کاردەکەن بۆدابەشکردنی سەروەت وسامان و ڕازی کردنی هەموو پێکهاتە
کۆمەڵایەتییەکان و بنیات نانی پڕۆژەی بەسود لەڕوی ئابوریەوە، وەکەنەدا بەدیارترین
دەوڵەت دادەنرێت کەکاری لەسەرئەمەکردوە، وە لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە کار لەسەر
پاراستنی شوناسی کۆمەڵایەتی خۆیان دەکەن سەرەرای ڕێگەپێدان بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسم
وعادەتە کۆمەڵایەتییەکان وە دیارترین نمونە لەم بوارەدا ئەزمونی دانیمارکە لەگەڵ
ئەسکیمودا.

لە ڕوی ڕۆشنبیرییەوە کۆمەڵگا
پێشکەوتوەکان کارلەسەرمانەوەی میراتە زمانەوانییەکەیان دەکەن تەنانەت زمانی
کۆمەڵگا سەرەتاییەکانیشیان سەرەرای کلتوروتەقالیدی ڕۆشنبیرییان وەک کەرنەڤاڵ
وئاهەنگە ڕۆشنبیرییەکانیان وەک هۆکارێک بۆدەرخستنی جیاوازییە ڕۆشنبیری
وکلتوریەکانیان وە شانازیکردن بە پێکەوەژیانی بەردەوام لەناو دەوڵەتەکانیاندا وە
دیارترین نمونە ئەزمونی بەڕازیلە لەگەڵ مانەوەی هۆزەسەرەتاییەکان تیایاندا لە
ئەمازۆن وە هەروەها مامەڵەی پیرۆ وپۆلیڤیا لەگەل هۆزەکانی هیندییەسورەکان.

هەروەها زەقکردنەوەی جیاوازی وپێکەوەیی کۆمەڵایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی
موسڵ وپارێزگای نەینەوا، بەباشترین هەڵبژاردە دادەنرێت بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی
لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکەدا، وەهەڵدان بۆ شانازی کردن بەوجیاوازیانە و
وەبونیادنانی توانای یارمەتیدان لەنێوان پێکهاتەکاندا وەپێداگیری لەسەرگیانی
هاوکاری کردنی یەکتر لەنێوانیاندا قۆناغ بەقۆناغ وەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ
دروست کردنی گیانی هاوکاری کردنی بەردەوام .

*مامۆستای فیکری سیاسی لەزانکۆی موسڵ

Exit mobile version