وتاری ڕق لێبونەوە وڕق بونەوە لەپێکەوەژیان
ن – ر – م
هەر زوو بەم وشانە
رێکخراوی داعش دەستی کرد بە وتاردان و هەڵسوکەوتی
ڕقئامێز دژی مەسیحیەکان (نەساراکان-
نصاری) و شیعەکان(رافیزیەکان-
رافضة) و سونەکان ( هەڵگەڕاوەکان-مرتدون)، بەوچەشنە بازاری برەوپێدا بەنوسینی ئەو وشانە لەسەر
دیواری خانو و باڵەخانەکان لە شاری موسڵ پاش دەست بەسەرداگرتنی.
دواترین
ووشە کە دەزرنگێتەوە لە یادەوەری خەڵکی موسڵ
سەبارەت بە ووتاری داعش بە دیوارەکانەوە، ووشەی
(تەواوبون )ـە کە ئەمەش ئاماژەی بە
لێبوونەوەی داعش دەدا بە دەست بەسەرداگرتنی ئامێری سەتەلایت و لەکۆتایی هەموو کۆڵانێکدا
دەیاننوسی “تەواوبوون”، بەڵام واتای
دیکەش هەیە بۆ وشەکە کە دەگونجێت لەگەڵ ئاستی ئەو ڕقەی کە لە ناو پێکهاتەکانی کۆمەلگەدا پەخشی کردبوو، هەروەکو
مەبەست لە ووشەی “تەواوبون” کەئامانجی
ڕێکخراوە کە بووهاتە دی، ووتاری ڕقئامێزی نێوان پێکهاتەکان دەگونجا لەگەل ئەو
پانتاییە بەرفراوانەی کە نزیکەی (یەک لە سەرسێی
عیراق)بوو کە داعش دوای حوزەیرانی ٢٠١٤
دەستی بەسەردا گرت.
داعش
هەوڵیدەدا ئەو وشانەی کەلەوتاری راگەیاندنیدا بەکاری دەهێنێت و دەبیتەهۆی چاندنی
ڕق وکینە لە دەقەدینییەکانەوە وەری بگرێت کە بەها وپێگەیەکی دینی وئیمانی هەیە لەکۆمەڵگادا ، وە مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەو وتارانەی خۆیدا وەک ئەوەی کە رەزامەندی پەروەردگاری لەسەربێت ، وە وەبەرهێنان
لە کلتوری فیقهیدا بەشیوەیەک کە ببێتە هۆی پەراوێزخستنی ئەوی دی ، وە پشت بەستن بەوکلتورە
فیقهیە لەلایەن (دادوەران وموفتیەکانی ) داعشەوە بۆپێدانی گڵۆپی سەوز بە کوشتن
وپاکتاو کردن وڕاگواستن ، بەنامرۆڤانەترین هۆکارو ڕێگا..
کافرو
ڕافیزەوهەڵگەڕاوە وسەلیبی، ئەم ووشە سەرەکیانە بەکاردەهێنران لەناو وتاری پۆلێن کردنی خەلک
لەسەر بنەمای ئایا شایەنی ژیانن یان مردن، کەواتە هیچ مەجالێک جگە لەمە نییە. وەبەشیوەیەکی ئاسایی بەردەوام ووتاربێژانی ڕێکخراوەکە
مێشکی خەڵکیان پڕ دەکرد لە چیرۆکی زۆری نیشانەکانی کۆتایی دونیا و شەڕە مەزنەکە، و
پێویستی جیهاد دژی دوژمن، و ڕاڤەکردنی ئایەتی “اني
جاعل في الأرض خليفة” دە گەڕان بەدوای تەفسیرێکدا بۆئەوەی ” شەرعیەتی خوداوەندی”
بدەن بە دەوڵەتەکەیان، وەوا وینای دەوڵەتەکەیان بکەن کە خانەی ئاشتیە و جگەلەوە خانەی
جەنگ وڕقلێبونەوەیە!
ئەم دەقانە بەکاردەهێنران بۆ لەناوبردنی
بنەماکانی پێکەوەژیان لەموسڵ وە دروستکردنی وێنایەک سەبارەت ئەوانی تر کە ئەوان
جیاواز نین لەبیروبۆچوندا بەڵکو مەترسین لەسەر بوونی (سوننە) لەموسڵ.
ئەمەش
لەچوارچێوەی بانگەشەکردنی مێژووی راستەقینە و ئەفسانەیی بۆ دادگای کردنی ئەمرۆ، بەو واتایەی کاربکرێت لەسەر گۆڕینی شاری
موسڵ “”لە شارێکەوە کە خاوەنی توراسە بکرێتەشارێک توراسی ” ئەم دەستەواژەیە لەبیرمەندی مەغریبی محمد عابد
جابری وەرگیراوە .
رێکخراوەکەکاریان لەسەر هەرەس پێهێنانی هەموو بنەماکانی
مێژووی پێکەوەژیان کردوە لەشارەکەدا، ئەمەش نەک لەڕێگای سەرزەنشتکردنی ئێستای
شارەکە و شانازیەکانی، بەڵکو دادگاییکردنی مێژووەکەی کە ژیان تیێدا کراوە لەسەر ئەو
بنەمایەی کە لانەیەک بوو بۆ جیاوازی و فرە نەتەوەیی ومەزهەبی، بەمە یادەوەریەکی فیقهی هەستانەوە کە وزەپيدەری
توندوتیژی وکوشتن وخوێنڕشتنە.
چەندین ڕێکار و ئامانجێک
ووتاری
ڕاگەیاندنی داعش کە پڕە لە ڕقئامێزی لە هەوڵدابوو
بۆدروستکردنی دۆخێک بۆ بەرهەمهێنانی مانا و دەسەلات پێکەوە، مانا خۆی لەوە
دەبینێتەوە بۆوێناکردنێکی دیاریکردنی ئەویتربە شێوەێک کە بۆی بڕەخسێت دەستی لێبوەشینێت و بە
ئامانجکردنیان جێی ڕەزامەندبێت. دەسەڵاتدارێتیش بریتیە لە پەخشکردنی ترس وتۆقاندن
وخوڵقاندنی فەوزا و سەرەڕای قۆڕخکردنی ڕاستی، داعش بۆئەم مەبەستە چەند ڕێکارێکی گرتەبەر:
– رێکخراوەکە
هۆکارەکانی پێگە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکانی بەکاردەهێنا کە لە گۆرەپانە سەرەکیەکان و ناوچە جەنجاڵەکان
و بازارەکاندا بڵاوی کردبونەوە، کە ئاماژەی بە شەڕ و ووتارو قسەکردنەکانیان دەدا بە
هاندان بۆ کوشتن و تەکفیر، “ئەوەی سەرپێچی لەخەلافەت بکات سەرپێچی خوای کردووە
وە حوکمی ستەمکارویاسا زەمینیەکانی
هەڵبژاردووە ” ئەمە نمونەی ئەو ووتارانەیە کە کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیان بەمەودای
زۆرتر لە دووساڵ لەموسڵ پەخشی دەکرد.
– پۆستەرەکان
کەلەسەر دووریانەکان و تونێلە سەرەکیەکان وڕێگاخێراکاندا هەڵواسران، یەکەم تابلۆی
گەورە کە پاش دوو ڕۆژ لە دەسەڵاتی داعش لەموسڵ هەڵواسرا، وێنەی پیاوێک بو بە پێی
چووبووە سەر کۆمەڵێک کتێبی ئاماژەدار بە یاسا زەمینیەکان وەناونیشانی تابلۆکە: (یاسازەمینیەکان
لەژێرپێمدان)، و بەناوبانگترین لافیتەکانیش لەشارەکەدا، وێنەی دارێک بوو کە گوڵە
بەیبوونی لەخۆ گرتبوو کەگوڵێکی خۆشەویستی کەخەڵکی موسڵە و وانیشاندەدرا کەئەم گوڵە
وێنایە بۆ خەلافەت!
– وتارەکانی
هەینی و ئاخاوتنی پاشنوێژ کە پڕ بوو لە گەلەکۆمەکی و هاندان، کەگرنگترین
رێکاربو بۆ ناونوسکردنی سەربازی بۆڕیزەکانی ڕێکخراوەکە، وەزۆربەی جارەکان وتارەکان
یەکدەخران لەهەمومزگەوتەکان بە ڕێنمایی (دیوانی مزگەوتەکان )ـی سەربەداعش.
-وێنە کێشانی
سەر دیوارەکان ودیارترینی ئەو وێنانە ئەو تابلۆ گەورەیەی سەر یەکێک لە کۆشکە
سەرۆکایەتیەکانی موسڵە کە مژدەی ڕزگارکردنی
ڕۆما دەدا، و خۆشنووسی سەر دیوارەکان لە ناوچە سەرەکیەکاندا بەنوسینی فەرمودەکانی
پێغەمبەر کە ئاماژە دەدەن بە کۆتایی جیهان بە سەرکەوتن بۆ خۆیان بەبێ ئەوانی تر.
*مامۆستای
بیری سیاسی لە زانکۆی موسڵ