زانكۆ تاقیگه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان له نه‌ینه‌وا

كونجێك بۆ پێكه‌وه ژیان، ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كه ده‌توانرێت به زانكۆی موسڵ بوترێت پاش ئه‌وه‌ی دووباره ده‌رگاكانی بۆ خوێندكارانی كچ و كوڕ له هه‌موو پێكهاته‌كان كرده‌وه، له كاتێكدا ساڵی پار (2017) له‌م كاتانه‌دا ناوچه‌یه‌كی موحه‌ره‌مه بوو، داعش كردبوویه پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆخۆی.
لێره‌دا چیرۆكی ئه‌و خوێندكارانه ده‌خوێنینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی موصڵ به جیاوازی پێكهاته ئاینی و قومیه‌كانه‌وه هاتوون بۆ خوێندن له زانكۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 30 هه‌زار خوێندكاری دیكه‌دا.
ره‌ونه‌ق… “چه‌پكه گوڵ”
ره‌ونه‌ق له‌به‌رده‌م كولیژی ئه‌ندازیاری به كۆمه‌ڵێك كتێب و ده‌فته‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوو، ئاماژه بۆ بینایه‌ك ده‌كات” ئه‌وه ئه‌و كۆلیژه‌یه كه خه‌ونم پێوه ده‌بینی”.
ره‌ونه‌ق كورده، پاش ئه‌وه‌ی “داعش” ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له موصڵه‌وه ئاواره‌ی هه‌ریمی كوردستان بوون.
“ده‌ربه‌ده‌ری قه‌زای شێخان بوین، خه‌ونه‌كانم بۆ ته‌واوكردنی خوێندن پشت گوێخست به‌هۆی ناله‌باری هه‌لومه‌رجی ئاواره‌كان و نه‌بونی هه‌لومه‌جی شیاو بۆخوێندن، ساڵێك له ته‌مه‌نم فه‌وتا” كچه گه‌نجه‌كه وای وت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ره‌ونه‌ق وتی” دواتر گواستمانه‌وه بۆ دهۆك هه‌رله‌وێش قوناغی دواناوه‌ندیم ته‌واو كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆشه‌ی تیایدا ده‌ژیاین، چاوه‌ڕێی رزگاركردنی شاره‌كه‌م ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كه‌مان، كاتێك گه‌ڕاینه‌وه توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوینه‌وه، به‌ڵام پێشوازی ده‌رو دراوسێ زۆرێك له‌و ترسانه‌ی ڕه‌وانده‌وه”.
ڕه‌ونه‌ق باسی له‌وه‌كرد كه له ئێستادا له ته‌نیشت هاوپۆله‌كانی داده‌نیشێت كه مه‌سیحی وموسڵمان و عه‌ره‌ب وكوردن و له به‌شه‌كانی تریش یه‌زیدی و شه‌به‌كیش هه‌ن. به‌خه‌نده‌كی درێژیش كۆتایی به‌قسه‌كانی هێناو وتی ” وه‌ك چه‌پكه گوڵێك”.
ئه‌و فاتمه‌یه‌ی توشی شۆكهات!
ئه‌و كچێكه كه نزیكه‌ی (940كم) بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به زانكۆی موصڵه‌وه، ئه‌و كچه فاتیمه‌یه كه له به‌صره‌وه هاتووه بۆئه‌وه‌ی پزیشكی دندان بخوێنێت.
فاتیمه‌ی پێست ئه‌سمه‌ر به‌م شێوه‌یه باس له كاتی وه‌رگرتنی زانكۆی موصڵی ده‌كات ” توشی شۆك هاتم كاتێك ناوم له قبول مه‌ركه‌زی هاته‌وه كه له زانكۆی موصڵ وه‌رگیراوم!له‌و كاته‌دا چاوه‌كانم سورهه‌ڵگه‌ڕان و گریانێكی زۆر گریام به‌هۆی ئه‌و شۆكه‌وه، چونكه وێنای باو له‌سه‌ر موصڵ ئه‌وه‌بوو كه شاری تیرۆر‌و كوشتن و جه‌نگه”.
فاتیمه وتی” هه‌ندێك خێزانی موصڵاوی كاتێك ئاواره‌بون له به‌صرا نیشته‌جێبوبون و دراوسێمان بون، دوای رزگاركردنی موصڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان، پیه‌وه‌ندیم پێوه‌كردن تا پرسیاریان لێبكه‌م سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئه‌منی موصڵ، ئه‌وانیش هانیاندام تاپه‌یوه‌ندی بكه‌م به زانكۆكه‌وه. كاتێك گه‌یشتمه شاره‌كه ئه‌وان مكوڕبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له خانوه‌كانی خۆیاندا له گه‌ڵیان بژیم، به‌م شێوه‌یه بوم به‌شێك له خێزانه‌كه‌یان و سه‌ردانی كه‌سوكارم ده‌كرد له كۆتایی هه‌فته‌كاندا”.
فاتیمه ده‌سته‌كانی له‌یه‌ك كرده‌وه‌و به‌دڵنایدانێكه‌وه وتی ” به‌ڕاستی كوبه‌ی موصڵی زۆر به‌له‌زه‌ته”.
فاتیمه باسی له‌وه‌كرد كه ئێستا هه‌لومه‌رجی باشه‌و چه‌ند هاوڕیه‌كی كچی باشی هه‌یه كه دڵ و ده‌رونێكی زۆرباشیان هه‌یه‌و ئه‌وانیش بونه‌ته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی دڵه ڕاوكێ و ته‌نیایه‌كه‌ی كه به‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی له كه‌سوكاری توشی هاتبوو.
نور .. ڕزگاربویه‌ك و “موعجیزه”
خه‌مباری وترس به ئاشكرا به ده‌موچاوه منداڵباریه‌كه‌یه‌وه دیاره، ئه‌وه نوری ته‌مه‌ن 19 ساڵه، به ئارامیه‌كی هه‌میشه‌یی چیرۆكی ڕاكردنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه له شارۆچكه‌ی (سنونی) سه‌ربه قه‌زای شه‌نگال( 110 كم له رۆژئاوای موصڵ) كاتێك ڕێكخراوی “داعش” ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایه‌دا گرت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی یه‌زیدین.
نور به وردی ڕوداوه‌كانی له‌بیرماوه” له 3 ئابی 2014 كاتژمیر 11:30 شه‌و هه‌واڵمان پێگه‌یشت ڕێكخراوه‌كه زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رمانی گرتوه هه‌ربۆیه به په‌رته‌وازه‌یی ڕامانكرد، من خوشكه بچوكه‌كانم پێش هه‌موان ده‌رچوین وچوینه لای مامم له قه‌زای سمێڵ له دهۆك. دایك و باوكم وبراكان له ماڵه‌وه مانه‌وه، دوای چه‌ند سه‌عاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌مانداگرت، خێزانه‌كه‌م ڕایان‌كرد بۆ مجه‌مه‌عێكی نیشته‌جێبوون كه پێیده‌ڵێن (خانه صور) كه‌تیایدا شه‌وێكی مرگه‌ساتیان به‌سه‌ر بردبوو دواتریش توانیبویان له‌ڕێگایه‌كی قوڕاویه‌وه بۆ چیای شه‌نگال ده‌ربازببن له‌وێشه‌وه بگه‌نه سمێڵ”.
كه‌مێك وه‌ستا، چاوه‌كانی تیژكرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی شریتی یادگاریه‌كان بیربهێنێته‌وه” ڕومانكرده كه‌مپی (خانكی) بۆ ئاواره‌كان، قوتابخانه‌كه‌مان ته‌نیا خه‌یمه‌یه‌ك بوو كه چه‌ند خۆبه‌خشێك وانه‌یان تیادا ده‌وته‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالوریا ساڵی یه‌كه‌م نه‌متوانی ده‌ربچم به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كانم دوباره‌كرده‌وه‌و توانیم ده‌ربچم به ئاستێكی باڵا و له كۆلیژی پزیشكی وه‌ربگیرێم، كه وه‌ك موعجیزه وابوو”.
نور باسی له‌وه‌كرد كاتێك له زانكۆی موصل وه‌رگیراوه كه‌سوكاری داوایانلێكردوه خوێندنه‌كه‌ی ته‌ئجیل بكات تا باش بوونی هه‌لومه‌رجی شاره‌كه به‌ڵام نور داوای لێكردون ته‌نیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام بكات پاشان بڕیاربدات.
ئه‌و كچه یه‌زیده‌یه باسی له‌وه‌كرد كه ئێستا ئه‌و به‌رده‌وامه له خوێندنه‌كه‌ی و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش ئارامه به‌ڵام تائێستاش ده‌ترسێت له تێڕوانینی خوێندكاران بۆی به تایبه‌ت كاتێك ده‌زانن كه ئه‌و یه‌زیدیه. نور كۆتایی قسه‌كانی به‌وه ته‌واوكرد كه ئومیده‌واره” توشی كۆمه‌لكوژه‌كی دی نه‌بنه‌وه”.
رودی … بۆمبێك له پشت خانوه‌كه
به‌مشێوه‌یه ئه‌و ده‌ستی به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی كرد” بممم ….بۆمبێكی هاوه‌ن كه چه‌كدارانی داعش ته‌قاندبویان كه‌وته نزیك ماڵه‌كه‌مان له شارۆچكه‌ی حه‌مدانیه (قه‌ره‌قوش) له مانگی ئابی 2014، كه‌بوه‌مایه ترسی ئێمه و دانیشتوانی شارۆچكه‌كه.ڕامانكرد چونكه ئه‌مانزانی ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا بگرن ئیباده‌مان ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحین”.
نوری مه‌سیحی باسی له‌وه‌كرد كه دواتر ڕویان له‌شاری دهۆك و پاشان هه‌ولێركردوه، هه‌رله‌ویش له هه‌لومه‌رجێكی قورس‌دا خوێندنی ته‌واو كردوه‌و وتی “قوتابخانه‌كه كه‌ره‌ڤانێكی بچوك بوو به‌ڵام كۆتاییه‌كی جوانم به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش قبوڵبونم بوو له زانكۆی موصڵ”.
پاش ڕزگاربونی (قه‌ره‌قوش) نورو خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان وه‌ك خۆی وتی” شارۆچكه‌كه چۆڵ و هۆڵه كه‌سی تیا نیشته‌جێ نییه ته‌نیا هه‌ندێك خێزان نه‌بێت كه تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خانوه‌كه‌مان داعش سوتاندویه‌تی، ورده ورده ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارۆچكه‌كه و كه‌مێك باشتربووه”.
سه‌باره‌ت به موصڵ و گه‌رانه‌وه بۆ زانكۆ نور وتی” هیچ كات له گه‌ڕانه‌وه بۆ موصڵ نه‌ترساوم، ئێستاش كه له‌زانكۆ وه‌رگیراوم پێده‌چێت ئه‌مه‌شم پێخۆش بێت، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ویرانكاری و داڕوخانه‌ی جه‌نگه ناحه‌زه‌كه به جێیهێشتوه، به‌ڵام من له به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێی تازه‌دا له‌موصڵ و پاریزگاكانی تردا له‌ڕێگای زانكۆوه سه‌ركه‌وتوبووم”.