نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەستانی
حاڵەتەکانی توندوتیژی وکوشتن لەموسڵدا لەمانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە..
وە یونامی لە
بەیاننامەکەدا دەڵێت ” مردن لەموسڵدا وەستاوە ، وەتائێستا نەزانراوە ژمارەی
کوژراوان چەندە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی کوشتن لەمانگ کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا
تۆمارنەکراوە بۆئەوەی ساڵی ٢٠١٨ ببێتە
سەرەتایەکی تازەبۆشارەکە، بەوهیوایەی ببێتە تەواوبونی ململانێکان لە عێراقدا ، وە
هەوڵەکان بۆژیان بێت نەک بۆمردن ..
بەڕێوەبەری پزیشکی
دادی لەموسڵ دکتۆر ڕائیدعەبادی ئاشکرای کرد کە (٤٨٦٥) حاڵەتی مردنیان تۆمارکردوە
لەماوەی دەست پێکردنی پڕۆسەسەربازییەکان بۆگرتنەوەی بەشی چەپی موسڵ کە لەئۆکتۆبەری
٢٠١٦ دەستی پێکرد تاکۆتایی هاتنی پڕۆسەکە وئازادکردنی شاری موسڵ بەتەواوی لەتەموزی
٢٠١٧..
وەلەکۆتا
سەرژمێریدا کەلەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆهاریکاری عێراق(یونامی)
تۆمارکراوە ئاماژەبە کوژرانی (٦٩) کەسی مەدەنی عێراقی وبرینداربونی (١٤٢) کەستی تر
دەکەن ، بەهۆی کارەتیرۆریستی وتوندوتیژییەکان وململانێ چەکدارییەکان کەلەعێراقدا
ڕویانداوە لەماوەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ، وەپارێزگای بەغدادزۆرترین
قوربانی داوە..
رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.


