Site icon المنصة

پڕۆژەی( هەڵمەتی بەرفراوان بۆپاککردنەوەی بەشی لای ڕاستی موسڵ)

ڕۆژەکان بەخێرایی
تێدەپەڕەن ،وەشاری موسڵ “٣” ساڵ
لە دونیا دواکەوت بەهۆی
دەست بەسەرداگرتنی شارەکەلەلایەن
“داعش”ەوە، وەشارەکەباجی قورسیدابەهۆی بونی ڕێکخراوی داعش
تێیداکەتائێستاش پاشماوەکەی بەشارەکەوە دیارە،ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی
شارەکە بەخێرایی کیسەڵ دەروات ،حکومەت تائێستا دەستی لەگیرفانیدایەووەچارەسەرەکان
تائێستازۆرڕوکەشانەیە ، بەڵام تۆزوخۆڵ لەدڵی شارەوەبەرزدەبێتەوە کەئاماژەیەبۆ
هەڵمەتی پاککردنەوەیلەلایەن خەڵکی شارەوە..

حکومەتی خۆجێی
نەینەوا لەوەلاوازترە کەبتوانێت قەیرانێک بەوقەبارەوەبەڕێوەبەرێت کەموسڵ بەسەری
هاتوە کەدووەم گەورەترین شارەلەڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە (١٦٠٠٠٠٠) دانیشتوی
هەیە،وە ئەوتێچونانەی کەسەرف دەکرێت بۆپڕۆژەکانی پاڵپشتی کردنی جێگربون لەشارەکەدا
شایەنی باس کردن نیەوجێیەکی ئەوتۆناگرێت،سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
بەشداری کردوە لە هەڵمەتەکانی لابردنی زیادەڕۆیی ونۆژەنکردنەوەی هەندێ ڕێگاوبان
بەڵام (چەپڵەبەدەستێک لێنادرێت)

ئەوبەخشینەشی
کەڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکان وەک بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆپەرەپێدان(
UNDP) دەیدات
زۆرکەمترەلەپێداویستی شارەکە کە هەر ٥ پردەکەی ڕوخاوە سەرەڕای تێکچونی مەودایەکی
درێژی تۆڕی هاتوچۆوتۆڕی کارەبا ،وەزیاترلە ١١ هەزاربینا

لەبەرئەوە ئەندازیار یونس شەلاش پڕۆژەیەکی پێشکەش کرد بۆلابردنی پاشماوەی وێرانکارییەکان
لەبەری ڕاستی موسڵ ،هەروەک لەلێدوانێکیدا بۆسایتی (مەنەسە) بەڕێوەبەری شارەوانی
عەبدولستار حەبۆ ڕایگەیاند تەنیا لە لەسەدا ٣٠ ی ئەوپاشماوەنەلابراون..

ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی بەرفراوان بۆپاککردنەوەی بەشی لای ڕاستی شاری
موسڵ

تێچونی پڕۆژە: ١،٢٤٠،٠٠٠،٠٠٠ یەک ملیارودوسەدوچل ملیۆن دینار (تەنها
یەک ملیۆن دۆلار)

ماوەی کاردکردن : ٢٠ ڕۆژ


شوێنی کارکردن: بەشی لای ڕاستی شاری
موسڵ

ئامانجی پڕۆژە:

لابردنی
هەموسەرسەپێچییەکانی جەنگ لەبەشی ڕاستی موسڵ ،ئۆتۆمبیلەسوتاوەکان وپاشماوەی بینا
وێرانکارییەکان
و خۆڵ وخاشاک لەڕێگاوبان وناوچەکانی نیشتەجێ بوون
وەدورخستنەوەیان بۆ دەرەوەی شار وکۆکردنەوەیان لەشوێنێکدا بۆسودوەرگرتن لێیان
لەپڕکردنەوەی چاڵەکان وپڕۆسەکانی شاردنەوە لەپڕۆژەکانی داهاتودا، وەپڕکردنەوەی
چاڵەکان لەڕێگاسەرەکی ولاوەکییەکاندا بەمەودای زیاترلە ٤٠٠،٠٠٠مەترچوارگۆشە
تادەگاتەدەرەوەی شار، بەڵام ئاسن “سکراب” دەکرێت سودی لێ ببینرێت
لەکارپێکردنی کارگەی ئاسن
لەبری کەڵەکەبونیان لەڕێگاوبانەکانی
موسڵداودەست بەسەرداگرتنی لەلایەن خەڵکەوە وگواستنەوەیان بۆهەرێمی کوردستان
لەلایەن بازرگانەکانەوە..
.

میکانیزمی کارکردن
:

دابەش کردنی لای
ڕاستی موسڵ بۆ ١٠ کەرت بۆهەرکەرتێک ١٠
ناوچەی نیشتەجێ بون وەپاشان دابەشکردنی ١کەرت بۆ ١٠ کۆمەڵگا وە هەرکۆمەڵگەیەک ٢٠
ڕۆژکاری تێدا ئەنجام بدرێت ، وە ناوچەی کۆنی موسڵ دابەش بکرێت بۆدوکەرت..

هۆکارەپیویستەکان لەگەل نرخی بەکرێ گرتنیان

کۆی گشتی
بۆهەرکەرتێک ١٢٤،٠٠٠،٠٠٠ سەدوبیست وچوار ملیۆن دینارە بۆکرێی کارکردن لەماوەی ٢٠
ڕۆژدا

کۆی گشتی
هەموکەرتەکان ١،٢٤٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیارێک ودوسەدوچل ملیۆن دینارە،کەیەکسانە بە ملیۆنێک
دیناربەتەنها بۆکرێی کارکردن لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا


پلانی کارکردن:

١.پێکهێنانی ١٠
لیژنە ی سەرەکی لەئەندازیارانی فەرمانگەخزمەتگوزارییەکان کەبەرپرس دەبێت لە
پاککردنەوەی کەرتێک بەتەواوی ،بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

ئەندازیاری
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی موسڵ – سەرۆک

ئەندازیاری
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی نەینەوا-ئەندام

ئەندازیاری
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی نەینەوا-ئەندام

ئەندازیاری
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای نەینەوا-ئەندام

ئەندازیاری
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان -ئەندام

وەلەم لیژنە
سەرەکییەوە لیژنەی لاوەکی دروست بکرێت بۆهەرناوچەیەکی نیشتەجێ بون وەک لیژنەی چاودێری
کارەکان بەکرێیەکی دیاری کراوبەم شێوەیەی لای خوارەوە:

یەک چاودێربۆ شۆفڵ
وگەڵابەکان کە پاشماوەی بینا ڕوخاوەکان لادەبەن

یەک چاودێر بۆ
کرێن و کەبەرپرسەلە لابردنی
ئۆتۆمبیلەسوتاوەکان

٢.بۆهەرناوچەیەکی
نیشتەجێ بون ( گروپێکی کارکردن دروست بکرێت کەپێک دێت لە شۆفڵێک وسێ
گەڵابەبۆلابردنی تەواوی پاشماوەی بیناڕوخاوەکان لەڕێگاوبانی ناوچەسەرەکییەکان
ولاوەکییەکان ، وەپڕکردنەوەی چاڵەکان لەگەڵ یەک تراکتۆروچوارکرێکاربۆلابردنی خۆڵ
وخاشاک، وەبۆهەر دوناوچەی نیشتەجێ بون یەک کرێن و بۆلابردنی ئۆتۆمبیلەسوتاوەکان ، وەکارکردن لەکاتژمێر
٨ ی بەیانی دەست پێ بکات بۆ ٤ی پاش نیوەڕۆ بۆماوەی ٢٠ ڕۆژی بەردەوام یان پچڕپچڕ
بەپێی بڕیاری لیژنەکە) وە ئامانجێکی تری لیژنەکە بەدواداچون بێت بۆ بەڕێوەچونی
کاروبارەکان بەشێوەیەکی دروست وە پابەندکردنی گەڵابەکان بەلابردنی ٦٠ مەتر
چوارگۆشە بەلایەنی کەمەوە لەڕۆژێکدا وە تراکتۆرەکان پابەندبکرین بەلابردنی ٢٠
مەترچوارگۆشە لەڕۆژێکدا وەکاربکرێت لەسەردانانی پلانی ڕۆژانە ودەست بەجێ بۆ
بەڕێوەچونی کارەکان ..

٣.پێویستەلەسەرلیژنەکە
هەستێت بەدیاریکردنی ناوچەی تایبەت بەکەرتەکەی خۆی بۆفڕێدانی پاشماوەی
بیناڕوخاوەکان و
شاردنەوەیان کەدوربێت لەناوچەی نیشتەجێ بون وەلەدەرەری
سنوری شارەوانی شارەکەبێت بۆئەوەی ئەوپاشماوانەنەخرێنەسنوری ناوچەیەکی نیشتەجێ
بونی شارەکەو جارێکی ترلاببرێت


گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەکە:

١.لابردنی بڕێکی
گەورە لەپاشماوەی بیناڕوخاوەکان کەدەگاتە ٤٠٠،٠٠٠ مەترچوارگۆشە

٢.لابردنی بڕێکی
زۆرلە خۆڵ وخاشاک کەدەگاتە ٤٠،٠٠٠ مەترچوارگۆشە

٣.خستنەکاری بڕێکی
بەرچاولە تراکتۆرو گەڵابەوکرێن وحەفارەکەئەمەش سودی دەبێت بۆهاوڵاتیان

٤.خستنەسەرکاری ژمارەیەک
لە کرێکار لەشارەکەدا کەئەمەش دەبیتەهۆی زاڵبون بەسەربەشێک لە بێکاری دانیشتوان

٥.هاندانی
ئاوارەکان بۆگەڕانەوەبۆناوچەکانیان

٦.دوبارەگەڕاندنەوەی
ژیان بۆبەشی لای ڕاستی شارەکە کەزۆرخراپترەلەبەشی لای چەپ

وە کارکردنی ئەم
ژمارەلەکرێکاروهۆکارەکانی پاککردنەوە بۆماوەی ٢٠ ڕۆژ لەیەک ناوچەی دیاری کراودا
گرنتییە بۆ لابردنی تەواوی پاشماوەوخۆڵ خاشاک وپڕکردنەوەی چاڵەکان و وەگەڕاندنەوەی
ژیان بۆئەوناوچەیە ، بەڵام ئەوبڕەپارە زۆرەیکە ڕێکخراوەکان تایبەتی دەکەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکان هیچ بنەمایەکی
دروستی نیە وتەنها بەفیڕۆدانی پارەیەبەبێ هیچ ئەنجامێک..

Exit mobile version