له‌دایك بوون له‌ منداڵدانی جه‌نگدا

ژیان وه‌ستا كاتێك “داعش” ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا له‌ 10 حوزه‌یرانی 2014دا، كار نه‌ما، خوێندن نه‌ما، خه‌وبینین و ئومێد نه‌ما… شاره‌كه‌ بوو به‌ زیندانێكی گه‌وره‌و هه‌مووان به‌ ئیعدام مه‌حكوم بوون.
چه‌نده‌ها سه‌عاتی هێواش و قورس تێپه‌ڕین، دووساڵ نیو، رۆژه‌كانم ده‌ژمارد و چاوم له‌سه‌ر ده‌رگای زیندانه‌كه‌ بوو، ئازادی كه‌ی دێت؟
رۆژێك ناچار بووم بۆكڕینی جلوبه‌رگی منداڵانه‌ ڕوو له‌ بازاڕ بكه‌م، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی گروپی “دیواان الحسبه‌”، ده‌زگای ئاسایشی به‌ داعشكردنی كۆمه‌ڵگا، به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین و دڵڕه‌قانه‌ سه‌یریكردین و حه‌یزه‌رانه‌كی بۆ ده‌موچاوم به‌رزكرده‌وه‌و وتی: بۆچی هه‌رخۆتانن كوا مه‌حره‌متان، بۆچی چاوتان به‌ده‌ره‌وه‌یه‌”!
   من ودایكم وشك بوین، به‌ جوڵه‌یه‌كی خێراو شڵه‌ژانه‌وه‌ پارچه‌ قوماشێكی ترم دابه‌سه‌ر چاوه‌كانمدا، دونیا له‌به‌ر چاوم تاریك بوو، هه‌ربۆیه‌ بڕیارمدا ماڵه‌وه‌ به‌جێنه‌هێڵم و نه‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر پێویستیه‌كی زۆر گرنگم هه‌بێت، بۆماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك نه‌چومه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆم ڕوبه‌ڕوی سزادان وسوكایه‌تیپێكردن نه‌كه‌مه‌وه‌.
له‌ 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌عاتی سفری ڕاگه‌یاند:” دانیشتوانی خۆشه‌ویستی نه‌ینه‌وا كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن هاتووه‌”، له‌وكاته‌دا هیوا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ده‌رونمان.
هێزی دژه‌تیرۆر ده‌ستیكرد به‌ پێشڕه‌وی، گه‌ڕه‌ك به‌ گه‌ڕه‌ك ده‌گیرایه‌وه‌، په‌نجه‌كانم به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ ئه‌لكترۆنیه‌ ده‌جوڵاند كه‌ له‌ پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوببونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ ڕزگاربوه‌كان بژمێرم، تابزانم كه‌ی نۆره‌ی ئێمه‌ش دێت، زۆر به‌نهێنی ئه‌مكاره‌م ده‌كرد له‌ كاتێكدا ده‌مزانی چه‌كداره‌وه‌حشیه‌كانی داعش له‌نزیكمانن، ئه‌وان هه‌موو هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نیان ده‌كوشت ئه‌گه‌ربیانبینیایه‌ ته‌له‌فۆن یان ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنێت، چونكه‌ لای ئه‌وان ئه‌مه‌ كوفرو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ بوو.
ئه‌چومه‌ قاتی سه‌ره‌وه‌ی خانوه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی شه‌به‌كه‌ی مۆبایله‌كه‌م هه‌بێت، ته‌له‌فونم بۆ براكه‌م ده‌كرد كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی موسڵ نیشته‌جێبوو بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌لامه‌تیمان ئاگاداربێت و هه‌واڵم ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌ ئه‌و ده‌ریچه‌ بچوكه‌بوو كه‌لێوه‌ی دونیام ده‌بینی. له‌ كانونی یه‌كه‌می 2016 چه‌كداره‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌مان به‌ چڕی بڵاوبونه‌وه‌، زۆرینه‌یان ئه‌وبیانیانه‌ بوون كه‌ خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵیان بوون، توشی نائومیدی بووین، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ڕوو له‌هه‌كویه‌ك بكه‌ن ئه‌وشوێنه‌ توشی چاره‌ڕه‌شی و ماڵویرانی ده‌بێت.
به‌تێپه‌ڕبونی ڕۆژه‌كان ئه‌وخۆراكانه‌ی پاشه‌كه‌وتمان كردبوون ته‌واوده‌بون، داعشه‌كان كۆده‌بونه‌وه‌و وتاری حه‌ماسیان ده‌دا له‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی پشكنینی ماڵه‌كانیان ده‌كرد بۆدۆزینه‌وه‌ی مۆبایل، ئه‌و ڕۆژانه‌ سیمكارتی مۆبایل كه‌ته‌نیا سانتیمه‌ترێكه‌ ببوه‌بارگرانیه‌ك و نه‌مده‌زانی له‌وماڵه‌گه‌وره‌یه‌دا له‌كوێ بیشارمه‌وه‌.
یه‌كێك له‌ ده‌رگاكه‌مانیدا له‌ په‌نجه‌ره‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ بینیم، ده‌موچاوه‌سپیه‌كه‌ی و باڵابه‌رزیه‌كه‌ی و قژه‌ ئاڵۆزكاوه‌ی نیشانیده‌دا داعشێكی بیانی بێت، به‌ڕاكردن هاتمه‌ خواره‌وه‌و به‌ترسه‌وه‌قیژاندم” له‌خانوه‌كه‌ ده‌مانبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ توشی بۆردومان ده‌بین!!
به‌ بێده‌نگی له‌ماڵه‌وه‌ دانیشین و هیچمان نه‌كرد، چه‌كداره‌داعشه‌كه‌ ڕۆیشت و پاش كه‌متر له‌ سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ دوان له‌ هاوڕێكانی گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ باوكم  چووه‌ ده‌روه‌ بۆلایان به‌ كاخه‌زێكه‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی خاوه‌ندارێتی خانوه‌كه‌بوو ئه‌شی سه‌لماند كه‌ شوێنێكی ترمان نییه‌ بۆی بڕوین، له‌ خوا ده‌پاڕامه‌وه‌ نه‌مانكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی خانوه‌كه‌مان چونكه‌ ئه‌وه‌ مانای دواكه‌وتنی ڕزگاربونمان بوو.
شه‌ڕ له‌و گه‌ره‌كه‌ی تیایدا ده‌ژیان نزیك ده‌بویه‌وه‌، بۆردومانی ئه‌و خانوانه‌ی داعشه‌كان تیایدا جێگیرببون به‌رده‌وام بوو، شوێنی خه‌وتنه‌كه‌م بۆژێر قادرمه‌كان گواسته‌وه‌ چونكه‌ پێم وابوو پارێزراوترین شوێنه‌، ترس باڵی كێشابوو به‌سه‌رماندا، ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خانویه‌كی ته‌نیشتمان كه‌ داعش كردبویه‌ باره‌گای خۆی، پاشان بۆردمانكردنی خانویه‌كی تر كه‌ داعش كردبویه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بچوكی خۆی.
شه‌وی 17/1/2017 خه‌ون نه‌چوه‌ چاوه‌كانمان، له‌ كاتژمێر 12 بۆردومانكردن زۆر چڕبوه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێشتر نه‌ماندیبوو، بۆردومانه‌كه‌ زیاتر شه‌قامه‌كان و بینا به‌رزه‌كانی كردبووه‌ ئامانج، زه‌مین له‌ژێرماندا سه‌مای ده‌كرد، سه‌رم خستبوه‌ نێو ده‌سته‌كانم به‌ توندی چاوه‌كانم نوقاندبو، ده‌مپرسی له‌خۆم ئه‌مجاره‌ش ڕزگارم ده‌بێت؟
   چه‌ند خوله‌كێك به‌هێواشی تێپه‌ڕین، لێدانی ترپه‌ی دڵم زۆر زیاتر بوو له‌ ئاسایی، كاتێك شه‌و تاریك هات بێده‌نگی باڵیكێشا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، به‌ بێده‌نگیه‌كی وریایانه‌وه‌، چومه‌ ژوره‌كه‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌، ته‌له‌فونه‌كه‌م به‌رزكرده‌وه‌ كۆمه‌ڵێك نامه‌م به‌خێرایی پێگه‌یشت.
براكه‌م بوو مزگێنیمان پێده‌دات كه‌ رزگاربوین و هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌ستیگرتۆته‌وه‌ به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا، به‌قه‌ڵه‌مباز فڕیم بۆلای باوكم تا هه‌واڵه‌كه‌ی پێبگه‌ینم، بڕوامان نه‌كرد، ده‌ستمانكرد به‌چاودێریكردنی جوڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌، به‌فیعلی گویمان له‌ جوڵه‌ی ماشینه‌ هه‌مه‌ره‌ ڕه‌شه‌كانی دژه‌ تیرۆر بوو، هه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیان پاش ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو مردن بمانخاته‌ غیابێكی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌.
ئێستا به‌ دووری ساڵێك له‌و ڕۆژه‌ ڕاوه‌ستاوم، دووباره‌ له‌دایكبوینه‌وه‌ له‌نێو منداڵدانی جه‌نگێكی شێتانه‌دا.     
 

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى