بەداعش بون ووتاری ڕق لێبونەوە

پێکەوەژیانی بەردەوام لەسەرسێ بنەمای سەرەکی
وەستاوە کەهەریەک لە لیبوردەیی ولەیەک تێگەیشتن ویارمەتیدانی یەکتر دەگرێتەوە، وە
هەندێ بەربەست هەیە کەدەبێتەهۆی لەناوبردنی بەهاکان و پایەکانی..

یەکەم ئاڵنگاری بەردەم پێکەوەژیانی بەردەوام بریتیەلە وتاری ڕق
لێبونەوەکەدەگۆڕێت بۆ ئاڕاستەی جیاواز یان دەبێتەجوڵانەوەی بەرەنگاری
بۆهەرئەزمونێکی پێکەوەژیان لەدوای داعش

وتاری ڕق لێبونەوە بەمانای : هاندان ، سوکایەتی پێکردن ، بەکەم سەیرکردن لەلایەن  کەسێکەوە یان کۆمەڵێکەوە بۆ تاکێک یان کۆمەڵێکی
تر کە هەڵگری ڕەگەز ودین ومەزهەب وجۆرێکی کۆمەڵایەتی یان بیروڕایەکی سیاسی یان
چینێکی کۆمەڵایەتی جیاواز بن ، هەمو ئەو وشانە کۆگایەکی گەورە لەڕق وقین وبوغز
ڕێگەخۆش کردن بۆڕشتنی خوێن ..

وەلەژێرسایەی ئەو بارودۆخەی ئێستا ئەم بابەتە دەبەستینەوە بە وتارر
“بەداعش بوون” ، وەدەڵێین : ئەوەی کەتوندوتیژی دروست دەکات زۆربری جار بیرکردنەوەیەکی مەنهەجیەکەدواتر
دەبێت بە “ڕەفتار” ، کەدەیەوێت لەپێشدا قۆرخی ڕاستی بکات یان ئەوڕاستیەبسەپێنێت
بەسەرئەوانی تردا ، ئەمەش لەڕێگەی دەسەڵات وهێزەوەدەکات ویەکەم جار دەست دەکات
بەقەدەغەکردنی بیرکردنەوە وەبە پەراوێزخستنی عەقلیان کۆتایی دێت ،  ئەمەش لەمێژەوەبونی هەیە وتائێستاش ئەم چیرۆکە
کۆتایی نەهاتووە ، وە بۆکۆتایی هێنان بەم وتارەش پێش هەرشتێک پێویستی بە
ڕێوشوێنێکە کە کاربکات لەسەروتاری ڕق لێبونەوە کەداعش دروستی کردوە

 

 

میکانیزمی کارکردنی داعش بۆ دروست کردنی ڕق لێبونەوە

 

ئەم وتارە کار لەسەر لێدان لە بەهای پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکات
لەڕێگەی چەندڕێوشوێنێک ، یەکەمیان زیندوکردنەوەی کەلەپورەمێژوییەکان وقۆرخکردنی
لەڕێگەی ڕاڤەکردنی وەپێدانی سیفەتی پیرۆزی پێی

گەورەترین پەند کەدەکرێت وەری بگرین لە لەمێژوی پڕململانێ وشەڕی
ناوخۆیی بریتیە لەبیرهێنانەوەی ئەومێژوە بۆئەوەی دوبارەنەبێتەوە وە تێیبپەڕێنین ،
چونکەئەگەروانەکەین وتاری ڕق لێبونەوە کاردەکاتەسەر بەداعش کردنی چێرۆک
وگێڕانەوەومێژووی کۆمەڵگا وەقۆرخکردنی فەزای گشتی بۆگروپ ودەستەوتاقمێک بەبێ
ئەوانی تر ..

وە ترسناکتر لەومەنهەجیەتە لەوتاروڕەفتاری ڕق لێبونەوە بریتیەلە
خاوەندارێتی کردنی ڕوداوەمێژوییە دینیەکان وەڕاڤەکردنی بەپێوەری دیاری کراو
وەڕێگری کردن لە ڕاڤەکردنی جیاواز وگفتوگۆکردن لەسەری ، کەئەمەش دەبێتەهۆی
لەناوبردنی پێکەوەژیان، کەئەمەش دەبێتەهۆی دروست کردنی کۆمەڵگایەکی بێ یادەوەری یان
کۆمەڵگایەکی دروست بولەسەر یادەوەری ملکەچ ولەقاڵبدراو وەک ئەوەی کەهەندێ زانا وتوێژەر ئاماژەی پێدەکەن

وەباشترین چاکەی پێکەوەژیان دروست بونیەتی لەسەر کەلەپوروزاکیرەیەکی
مێژوویی کە بە فرەڕەنگی وجایاوازی دەناسرێتەوە کەتییدا بەهایەکی گەورە بۆئاشتی
ناوخۆیی هەیە بەهۆی دروست بونی لەسەر میژویەک کەهەموان خاوەنی ئەومێژوەن
ولەیادەوەریەکانیدا هاوبەش وکۆکن..

وتاری ڕق لیبونەوە بەتەنها بەوەوەناوەستێ کەیادەوەری مێژویی قۆرخ بکات
وە قۆرخی بکات بۆهەندێک وهەندێکی تری لێ دووربخاتەوە ،
بەڵکوکارلەسەر قەناعەت پێ کردنی خەڵک دەکات لەسەریەک بیرە باوەڕ وە
واپیشانبدات ئەو ڕاستیە دواڕاستیەوهیچی ترمان پێویست نیە ئەمەش لەڕێگەی خستنەڕوی
گێڕانەوە مێژویەکان وفەرمودە دینی و کۆمەڵایەتیەکان، وەدیارترین نمونەش هەڵگرانی
وتاری دینین کەهەوڵدەدەن قۆرخی ڕێگای چونەبەهەشت وناسینی خوابکەن بەبێ ڕێگەپێدان
بەهیچ بۆچونێتی تر، وەئەوانەشی کەجیاوازن لەوان نەیتوانیوە بگاتە ناسینی
دروستکەریان چونەبەهەشتی پەروەردگار..

لەبەرئەوەکارکردنی وتاری دینی لەسەرقۆرخکردنی هەندێ ڕاستی وەبەخشینی
ئیمتیاز بەشوێنکەوتوانی لەڕوی دەستکەوت وچاکەوە کەئەمەش دروست پێچەوانەی نیەتی
بونیادنانی کۆمەڵگایەکە کەبتوانن پێکەوەبژین ، وەمەترسیدارترین بابەتی ئەم
وتارەلەوەدایە کەهەرگفتوگۆو بەڵگەهێنانەوەیەک لەدژی بەکوشتنو حەڵاڵکردنی خوێن وماڵ
وناموسی ئەوکەسانەدێت کەجیاوازن..

وەچارەسەرکردنی واقیعی بۆئەم وتارە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی
دونیابینیەکەی نوێ کەتێیدا پێداگیری لەسەر جۆراوجۆربونی ڕێگاکانی گەیشتی بەناسینی
خوای گەورەو فرەیی بونی دونیابینی ئاینی و گویشتن بەبەهەشت تەنیا تایبەت نیە
بەکۆمەڵێک وئەوانی تری لێ بێ بەش بن ، وەپێویستە درک بەوەبکرێت کەبەهەشت چەندین
دەرگا وپلەی هەیە وئەمەش وا لەوتارت دینی بکات کەئارام بێتەوەو دەست لەپێداگیری
خۆی هەڵبگرێت لەتێروانینی بۆئەویدی جیاواز..

وەئەگەروتاری دینی “داعشی” کۆتایی هاتبێت  لە ڕووی کوشتن وحەڵاڵ کردنی خوینی ئەوانەی جیاوازن لەگەڵیدا ئەوا وتاری ڕق لیبونەوە
بە وتاری ڕق لێبونەوە بەمیکانیزمی سێیەمی کاردەکات بەزیندوکردنەوەوپیرۆزکردنی
ئەوکارانەی کەکردویەتی کە بە کوشتن وپاکتاوکردن کۆتایی هاتوە وەهەوڵدەدات بۆ خستەنەرویان
وپاساوهێنانەوەبۆیان لەڕێگەی پاڵنەرە ئایدۆلۆژیا دینی ومرۆییەکانیەوە ، وە ئەم پیرۆزکردنە
دەبێتەهۆی کارکردن لەسەربیری چینی گەنجان وتازەپێگەشتوان کەهیچ جەنگێک یان نەدیوە
یان تاڵی جەنگ وپاشماوەوێرانکەرەکانی جەنگیان نەدیوە یان وەک ئەوەی کەیەکێک لە
توێژەران ناوی دەنێت بە قۆناغی دوبارەزیندوکردنەوەی یادەوەری پاش لەبیرچونەوە، کەئەم قۆناغەش ئامادەسازی
تەواوی تێدایە بۆ شەڕی ناوخۆیی کەبەهۆیەوە دەبێتەکۆتایی هێنان بەپیکەوەژیانی
کۆمەڵایەتی ..

وەئەوەی کەپێویستەلیرەدائاماژەی بۆبکرێت ئەوەیە کەپیویستەهەوڵەکانمان
دوهێندەبکەین نەک تەنها بۆڕوبەڕوبونەوەی ئەم بەپیرۆزکردنەی مێژوو بەتەنها
بەڵکوبۆبەرتەسککردنەوەی وپیشاندانی خراپی کەم وکورتییەکانی وەدوبارەزیندوکردنەوەی
یادەوەری بەئاڕاستەی پیشاندانی وێنەی پێکەوەژیان وتایبەتمەندییەکان و سودەکانی
وبەهاکانی ..

لەئەنجامدا وتاری ڕق لێبونەوە ، لەسەرشێوازی کوشتن لەسەرناسنامەو
لەناوبردنی بەکۆمەڵ وڕاگواستنی بەزۆروپێشێلکردنی سنورەکان خۆی دەردەخات ،
کەلەکۆتاییدادەبیتەهۆی کۆتیی هێنان بە پێکەوەژیانی بەردەوام..

 

 

*مامۆستای بیری سیاسی لەزانکۆی موسڵ

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى