منداڵێكی یه‌زیدی رزگاربوو له داعش ته‌نیا زمانی ئینگلیزی ده‌زانێت

دوای ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش رزگاركرا له شاری دیرزۆری سوری، منداڵه یه‌زیدیه‌ك به‌ناوی ئه‌یهه‌م ئازاد گه‌یشته كه‌مپی “شاریا” ی پاریزگای دهۆك، ، به‌ڵام ئه‌و منداڵه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 7 ساڵه ته‌نها ئه‌توانێت به‌زمانی ئینگلیزی قسه بكات و هیچ زمانێكی تر نازانێت.
دوای هێرشه‌كه‌ی ڕێكخراوی “داعش” بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌نگال( 110 كم له رۆژئاوای موصڵ)، چه‌كدارانی ڕێكخراوه‌كه ئه‌یهه‌م و خوشك براكانیان ڕفاند، دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد، خێزانێكی ئه‌مریكی چه‌كداری داعش ئه‌یهه‌میان ته‌بنی كرد، ناویشیان لێنا “عبدلله”.
په‌روه‌رده‌كه‌رانی ئه‌یهه‌م فیریان ده‌كرد كه هه‌میشه ئه‌وه بڵێته‌وه” یه‌زیدیه‌كان كافرن”، و سوپاسی ” خه‌لافه‌ی ئیسلامی بكات كه شنگالیان رزگاركرد”، چه‌ندگرته‌یه‌كی ڤیدۆیی منداڵه‌كه‌شیان تۆماركردببو.
ئه‌یهه‌م ئازاد ده‌ڵێت” چه‌كدارانی ڕێكخراوه‌كه زانیاری ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه‌من یه‌زیدیم، منیش لای خۆمه‌وه ئه‌مه‌م به‌كه‌س نه‌ووت، هه‌ربۆیه‌ش نه‌یانكوشتم”.
هه‌روه‌ها وتی” من له‌به‌رئه‌وه‌ی لای خێزانێكی ئه‌مریكی بووم، كه‌سێك هات و ته‌سلیمی چه‌كداره‌كانی حزبی كرێكارانی كوردستانی كردم و ئه‌وانیش ته‌سلیمی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانیان كردم، دواتریش خۆم بینیه‌وه له نێو كه‌سوكارو خێزانه‌كه‌مدام له عێراقدا”.
ئێستا ئه‌یهه‌م ئازاد له‌گه‌ڵ مامیدا ده‌ژی له كه‌مپی”شاریا” له پارێزگای دهۆك، به‌ڵام تۆشی گرفت بۆته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی به‌هۆی جیاوازی زمانیانه‌وه( كه‌ته‌نیا ئینگلیزی ده‌زانێت).، لای خۆشیه‌وه مامی دوای هاوكاریكرد له ڕێكخراوه نێوده‌وڵتیه تایبه‌تمه‌نده‌كانی منداڵان بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی ڕوداو