نۆژەنکردنەوەی پردی چوارەم..بەنجکردنە یان چارەسەر

وەزیری بنیات نانەوەونیشتەجێ کردن ئان نافیع
قردێلەی کردنەوەی پردی چوارەمی موسڵی بڕی پاش نۆژەن کردنەوەی لەلایەن کۆمپانیای
فاوی سەربەوەزارەتەکەی کە ئەوپردە
هەردوبەشی موسڵ بەیەک دەگەێنێت،.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە٢١ی
تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ پردەکەیان بەئامانج گرت پاش توندبونەوەی پێکدادانی
هێزەعێراقییەکان لەگەل داعش لەڕۆژهەڵاتی موسڵ بەمەبەستی پچڕاندنی ئەوهاوکاریانەی
کەبۆداعش دەهات لەبەشەکەی تری موسڵەوە بەڵام ڕێکخراوی داعش دوبارەپردەکەی
تەقاندەوە لەکانونی دووەمی ٢٠١٧ پاش نزیک بونەوەی هێزەکانی ڕوبەروبونەوەی تیرۆر
لەپردەکە..

“ملیارێک ونەوەدوسێ ملیۆن دینار تێچوی چاککردنەوەیەتی”
بەپێی وتەی ئەندازیاری پڕۆژەکە عادل جار کەسەرپەرشتی پڕۆژەکەش دەکات
وەهەروەهالەلێدوانیدا بۆمەنەسە وتی”پێویستمان بە ماوەی چوارمانگ ونیوهەیە
بۆتەواوکردنی وەهەڵدەستین بەبنیاتنانەوەی پردەکانی تربۆبەکارهێنانیان بەشێوەیەکی
هەمیشەیی”

پردی چوارەمی موسڵ لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا
بونیادنراوە،بەدرێژی ١٢٥٧م،وەبەشێوزێکی نوێ دروست کراوە لەلایەن کۆمپانیایەکی
یابانی کەهەمان کۆمپانیا پردی سێیەم وپێنجەمی بونیادناوە..

ئەندازیار جار لەوەڵامی پرسیارێکی مەنەسەداوتی”ئەوزیانانەی
کەلەپردیچوارەم کەوتوە گەورەیە وەپێویستی بە ساڵێک هەیە بۆ بونیات ناناوەی
بەشیوەیەکی هەمیشەیی، بەڵام پردەکانی تر پێویستیان بە شەش مانگ هەیەبەلایەنی
زۆرەوە بۆچاککردنەوەیان”

ئەوڕێگایەی پشتی پێ بەستراوە لەچاککردنەوەی
پردی چوارەمی موسڵدا هەمان ڕێگەیە کە پردی پێنجەمی پێ جێگیرکراوەپێش سێ مانگ
لەلایەن ئەندازیارانی سوپاوە بۆئاسانکردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان بەئاڕاستەی ڕۆژهەلات
بۆڕۆژئاوا ،بەڵام لێرەدا ڕێڕەوی ئاسنین فراوانترە کەئۆتۆمبێل دەتوانێت پێیدابڕوات
وبێت،سەرەڕای دانانی پایەیەکی ئاسنین کەئەوەی پێشترلەبۆردومانی فڕۆکەکانداهەرەسی
هێنا بوو.

هاوڵاتیان دڵخۆشی خۆیان بەچاککردنەوەی
پردەکەدەربڕی بەشێوەیەکی کاتی “ڕۆیشتن بەپردەهەواییەکەدا چەندکاتژمێرێکی
دەخایاند،بەڵام ئێستا دەتوانین بەچەند دەقیقەیەک تێپەڕببین ” ئەمەوتەی
سەعدونە کەشۆفێری ئۆتۆمبیلێکی تەکسیە ، بەڵام ناڕازینبەبەردەوام بون بوم شێوەیە
” دەمانەوێت بەشێوەیەک بونیادبنرێتەوەکەبگونجێت لەگەڵ شکۆی شارەکەماندا”
سەعدون وەهای گوت..

لەسەرڕوباری دیجلە لەموسڵ پێنج
پردبونیادنراون لەنێوان ساڵانی ١٩٣٢بۆ ١٩٨٨، بۆهەریەکەیان تایبەتمەندییەکی خۆی
هەیە لەڕوی جێبەجێ کردن وشێوازی بونیاتنانیەوە ،بەڵام لەجەنگی دژبەداعشدا
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەوۆردانەیان بەئامانج گرت بۆبڕینی پاڵپشتیەکانی داعش
لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٦، وەداعش لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٧ جارێکی ترئەوپردانەی
تەقاندەوەبەمەبەستی ڕێگرتن لەگەیشتنی هێزەعێراقییەکان بۆبەشی خۆرئاوای موسڵ ..

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

زر الذهاب إلى الأعلى