شێخ سه‌قال وقه‌شه‌عه‌زیزه
له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا مامم(قه‌شه) میخائیل عه‌زیزه‌ڕوبه‌ڕوی په‌لامارێك بویه‌وه.
كاتێك ویستبوی بچێته نێوئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی تیایدا نیشته‌جێبوین (گه‌ڕه‌كی ساعه) له موسڵی كۆن، كه‌سێك قاشه شوتییه‌كی تێگرتبوو كه‌توشی پێكانی كردبوو له‌شانیدا، به‌لام به‌هیچ جۆرێك له‌شوێنی خۆی نه‌جولابوو،هیچ وشه‌یه‌كیش به‌زمانیدا نه‌هاتبوو له‌و ئان وساته‌دا، به‌خیرای خۆی گه‌یانبۆوه‌ماڵه‌وه‌مان به‌بی هیچ قسه‌یه‌ك سه‌ركه‌وت بۆژوره‌كه‌ی خۆی وده‌ستی به‌نوێژكرد بۆخودایه‌ك كه توانای هه‌یه‌به‌سه‌رهه‌موكاریكدا.
پێده‌چێت یه‌كیك له‌كه‌سانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌له‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ڕوداوه‌كه‌ی بینیبێت و شێخ به‌شیر سه‌قالی ئاگاداركردبێته‌وه، له‌وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا وله‌سه‌رمینبه‌ر وبه‌ده‌نگی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كه كه‌ده‌گه‌یشته‌هه‌موولایه‌كی شار، شێخ سه‌قال (خودا ڕه‌حمی پێبكات) به‌ده‌بگێكی ساف وتی: دوێنێ كه‌سێك كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئیسلامه‌وه‌نیه،هه‌ستاوه‌به‌ئه‌نجامدانی كارێكی ناشرین كه‌هه‌موو خه‌ڵكی موسڵ ئازارداوه.
هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانی كاریكی وه‌ها و وه‌ها به‌رامبه‌ر به پیاوی خودای به‌ویقار قه‌شه میخائیل عه‌زیزه، ئێمه لێره‌وه‌وله‌م مینبه‌ره‌وه داوای لێبوردن له برامان و زانای گه‌وره‌ده‌كه‌ین..
به‌بكه‌ری ئه‌وكاره‌ش ده‌لێم :تۆئێمه‌ت ڕه‌جم كرد،به‌هه‌مان شێوه كه قه‌شه‌عه‌زیزه‌ت ڕه‌جمكرد.
پێویستیشه له‌سه‌رت له هه‌كویه‌ك بیت له‌گه‌ڵمان بێت بۆسه‌ردانی ماڵی قه‌شه عه‌زیزه بۆداوای لێبوردن لێی..
پاش كاتژمیرێك شێخ سه‌قال وكۆمه‌ڵێك له‌نویژخوێنان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵمان وه‌ستان كه‌مامیشم قه‌شه‌میخائیل له‌گه‌ڵمان تیایدا نیشته‌جی بوو، هه‌موو ئاماده‌بوان داوای لێبوردنیان له مامم كرد..
مامم له‌سه‌ر سروشتی (خودا ڕه‌حمی پێبكات) داوای لێبوردنی له شیخ سه‌قال كرد له‌وه‌ی ڕویداوه‌و بۆته هۆی نیگه‌رانكردنی شیخ سه‌قال.
پاشان هه‌مووان هاتنه‌ژوره‌وه‌وله‌ژوری میوانه‌كان دانیشتن، پاش چاو كولیچه گێڕان شێخ سه‌قال ومامم له‌سه‌ره‌وه‌ی ژوره‌كه‌دانیشت بوون كه‌وتنه‌گفتوگۆكردن وه‌ك دووبراو خزم.
ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی پاش ڕوداو وسه‌ردانیه‌كه، قه‌شه عه‌زیزه‌له‌سه‌رمینبه‌ری وتاردان له‌كه‌نیسه‌ی (ماركوركیس) ی كلدانی كه ده‌كه‌وته سه‌رڕێگای نه‌ینه‌وابه‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی خه‌زره‌ج ، وتی:
باوه‌ڕداران له‌گه‌ڵ مندا نوێژبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره ته‌ندروستی وهێزببه‌خشێت به شێخ به‌شیرسه‌قال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناره‌یه‌كه له‌مناره‌كانی موسڵ…
خودایه‌ئه‌و ڕۆژانه‌ی برایه‌تی ولێببورده‌یی بگێڕیته‌وه بۆسه‌رتاپای عێراقی ئازیز وموسڵی خۆشه‌ویستمان پاش ئه‌وه‌ی كه “داعش” ڕه‌شترین ره‌نگی خۆی به‌سه‌ردا ڕشت.