دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له نه‌ینه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موصڵ ڕایگه‌یاند داعش ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له دوای خۆی به‌جێهێشتوه ئه‌مش ئه‌و واقعه‌یه كه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی المنصه عبدرالرحمن الوكاع وتی” هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ڕزگاركردنی موصڵه‌وه تا ئێستا چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه لهموصڵ و تهلعفهرو حمام عه‌لیل و شوێنه‌كانی تردا”.
ئاشكراشیكرد” لاشه‌كان هی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه كه داعش ڕفاندونی و چاره‌نوسیان نادیار بووه” ناوبراو پێشی وابوو”ڕیكخراوه‌كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتووه كه‌لایان زیندان بوون و هیچ كه‌س به زیندوی نه‌ماوه‌ته‌وه”.
الوكاع وتیشی” به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ندێك له‌و گۆڕانه‌ی به‌فه‌رمی كردۆته‌وه به‌ڵام هێشتا گۆڕی به كۆمه‌ڵی تر ماون” به بۆچونی ناوبراو پێویسته لیژنه‌ی مافی مرۆڤی پاریزگا به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات و توماری بكات. شایانی باسه ڕێكخراوی “داعش” لاشه‌كانی ده‌خسته گۆری به‌كۆمه‌ڵه‌وه، به‌ناوبانگترینیشیان ئه‌و چاڵه بوو كه پێی ده‌وترا (الخفسه) كه ده‌كه‌وێته دووری (20كلم) له باشوری شاری موصڵ.
نوێترین گۆڕی به كۆمه‌ڵیش كه تائێستا دۆزرابێته‌وه له مانگی ئابی ساڵی پاردابوو له ناحیه‌ی العیازه (60كلم له ڕۆژئاوای موصڵ) كه بیرێكی گه‌وره‌یه ناویان لێنابوو (علوعنتر) كه قوڵایهكهی زیاتر له 50 مه‌تره، چه‌نده‌ها لاشه‌شیان فڕێداوه‌ته ڕوباری دیجله‌وه.