زه‌نگه‌كانی تلكێف مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی مه‌سیحیی ده‌ده‌ن

ئه‌وه‌یه‌كه‌م ڕێوڕه‌سمی ئاینییه‌كه‌تلكێف به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت، بۆبه‌رده‌وام بون له‌سه‌ر هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی  موسڵ كه‌له‌٢٤ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ یه‌كه‌مین ڕێوڕه‌سمی ئاینیی مه‌سیحییه‌كان بوو كه‌له‌لایه‌ن چالاكه‌وانه‌ مسوڵمانه‌كانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕێكخرابوو، كه‌مه‌به‌ستیان لێی گه‌یه‌ندنی په‌یامی دڵنییاییه‌ بۆمه‌سیحییه‌كان و هاندانیان بۆگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆشاره‌كه‌ ، هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی جێپه‌نجه‌ی (ن) كه‌دیواری سه‌دان ماڵی پیس كردبو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی “داعش” له‌موسڵدا..


له‌تلكێف هه‌ندێك له‌مه‌سیحییه‌كن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام به‌ بێده‌نگی  ودور هه‌راوهوریای ڕاگه‌یاندنه‌كان، محمد الیاس ده‌ڵێت “هاوڕێ مه‌سیحییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌بۆشاره‌كه‌،یه‌كێكیان هاوڕێمه‌ و له‌سر یه‌ك كورسی داده‌نیشین له‌ناوه‌ندی تلكێف ، هه‌ست به‌دڵخۆشی ده‌كه‌م شاره‌كه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بۆ باری سروشتی خۆی”.
زۆرێك له‌ماڵه‌كان چۆڵن له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌مه‌سیحییه‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكیان شاره‌كه‌یان جیهێشتوه‌وئێسته‌خانوه‌كه‌یان دراوه‌به‌كرێ به‌وئاوارانه‌ی كه‌هاتونه‌ته‌تلكێف، وه‌هه‌ندێ خانوی تر كه‌س تێدانیشته‌جێ نیه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بون گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاسانه‌ ئه‌گه‌ردڵنیابكرێنه‌وه‌له‌بارودۆخی ئاسایش وبه‌رده‌ست خستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان،گه‌نجه‌كه‌ وه‌های گوت..
لێدانی زه‌نگه‌كانی كه‌نیسه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌بو كه‌دۆسییه‌ی ئاسایشی شاره‌كه‌له‌لایه‌ن هێزی (بابیلۆن) به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه‌هێزێكی مه‌سیحییه‌ و سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌.
ڕێكخراوی داعش له‌كاتی هاتنی بۆموسڵ ئه‌م كه‌نیسه‌یه‌ی وه‌ك كۆگایه‌كی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێنا ، كه‌به‌یه‌كێك له‌ نیشانه‌دیاره‌كانی ئاسارداده‌نرێت له‌ تلكیف، كه‌له‌سه‌رپاشماوه‌ی یه‌كێك له‌كه‌نیسه‌كۆنه‌بچوكه‌كان دروست كراوه‌ له‌ساڵی ١٩١١،ڕوبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ ١٢٨ مه‌تر دوجا ،وه‌به‌رزی ١٦ مه‌تره‌..
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌می ڕابردو كۆمه‌ڵێك له‌گه‌نجه‌چالاكه‌كانی موسڵ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆپاككردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌ئه‌نجامدابۆهاندانی دانیشتوه‌مه‌سیحییه‌كان بۆگه‌ڕانه‌وه‌..

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

زر الذهاب إلى الأعلى