هیچ شتێك سه‌ید عه‌لی ناكوژێت

“هیچ شتێك سه‌ی عه‌لی ناكوژێت”. به‌م شێوه‌یه دانیشتوانی موسڵ له‌نیوخۆیاندا چرپه چرپ ده‌كه‌ن له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌با جنۆكه‌یه‌ك ئه‌م چرپانه زۆر به‌خێرایی بگه‌ینێته ( ره‌شیدیه) كه سه‌یی له پێش چاخی كاره‌باوه تیایدا نیشته‌جێ بووه.
سویند به‌سه‌ری كۆرپه‌كانیان ده‌خۆن هه‌روه‌ها سوێتد به‌گۆڕی باپیرانیان ده‌خۆن كه بینیویانه لاشه‌كه‌ی پارچه پارچه بووه یان گڕی تێبه‌ر بووه یان به عه‌مودی جاده‌كاندا هه‌ڵواسراوه. ده‌ڵێن جنازهكهیان لهكۆڵناوهو له ناشتنهكهیا ئاماده‌بوون و خۆڵیان كردۆته به‌سه‌ر گۆرهكهیداو له‌ترسی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی گریاون له تهوعزیانهی بۆی ڕێكخراوه. به‌ڵام هه‌موو جارێك ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و ده‌رباز ده‌بوو له‌و مردنه زۆرانه‌ی توشی هاتبوو له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردودا.
هه‌موو جارێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بهورگه گه‌وره‌و چرچهكهی و تێڕوانینه كۆنه برسیانه‌ی ده‌موچاوه ئاوساوهكهیهوه به‌ده‌رده‌كه‌وت هه‌ركاتێك به‌ته‌نیا دهكهوتهوهلهگهڵ ژنێكدا كه ده‌یویست میرده‌كه‌ی بۆبگه‌ڕێته‌وه له ناوجێگه‌دا یان ده‌یویست تۆی ئه‌و هه‌ڵگرێت پاش چه‌ندین ساڵ له نائومێدی.
سه‌رگوزشته‌ی سه‌ی عه‌لی كه نه‌وه دوای نه‌وه‌ی گوزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له حوكمی له‌سێداره‌دانی له ناوه‌ڕاستی باب تۆب له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كاندا ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ عبود و خێزانه‌كه‌ی كه ناوبانگیان خواردنی گۆشتی منداڵان ده‌ركردبوو، به په‌تی له‌سێداره‌دان هه‌ڵواسران له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ردا، جارێكیتریشیان ته‌نیا دوای دوو ساڵ بوو كه ئیعدامی سه‌ربازی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی به‌ریتانیه‌وه ته‌نانه‌ت دهسهسڕهكهی مس(بیل) یش هیچ شهفاعهتێكی بۆنه‌كرد كه له‌ملی ئاڵاندبوو ئه‌و جێگاماچهش كه به‌مله عهرهقاویهكهیهوه مابوو.
ئه‌و جهستهزلهكهشی به‌ده‌ستهێنایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌كی جۆری شۆفه‌رلێت بۆماوه‌ی سێ شه‌و ڕۆژ به‌دوای خۆیدا ڕایكێشا به بڕیارێكی توڕانه‌ی نوری سه‌عید كه ته‌نیا كه‌له‌سه‌ری و هه‌ندێك له ئێسك و پروسكی مابوو دواتر فڕێدرایه ڕوباری دیجله‌وه.
دووباره ده‌ركه‌وته‌وه پاش ئه‌وه‌ی دواجار خه‌ڵكی بڕوایان به نه‌مانی هێنابو پاش ئه‌وه‌ی ئیعدامكرا به تۆپێكی درێژی كێبڵ له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك (عبد السلام عارف)، هه‌ڵواسرا له‌نزیك پردهكۆنهكه له ناوه‌ڕاستی شاری موصڵدا. له‌پێناو تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ڕویدا، سه‌رۆكی دواتری ئه‌وكاتی عێراق ( عبدالرحمن عارف) به‌هه‌مان شێوه ئیعدامیكردهوه. به‌ڵام ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی خه‌ڵكی دواتر له‌ترسی ڕایان‌كرد پاش ئه‌و ئاهه‌نگه خویناویهی ئیعدامكردنه‌كه‌ی، بینینی سه‌ی عه‌لی بوو له‌بازاڕی عه‌تاره‌كان خه‌ریكی كڕینی زه‌عفه‌ران و بخورو ئاوی گوڵ بوو.
سه‌رگوزشته شهعبیهكهی وا ده‌گێڕدرێته‌وه كه سه‌رۆك ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن چاوی پۆشیوه له جادوگهڕیهكهی به‌هۆی هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به شۆرشه‌وه، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی صدام حوسێن له‌ساڵی 1977 دا په‌تی ته‌حمولی حیزبیه‌كه‌ی پچڕا، بڕیاری ته‌سفیه‌كردنی دا پاش ئه‌وه‌ی به بهڵگهوهگیرا كه هاوكاری مه‌عنه‌وی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی شیوعی كردووه. كاتێكیش صه‌دام بوو به سه‌رۆك و جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیران‌دا هه‌ڵگیرساند، سه‌ی عه‌لی نارد بۆ چه‌ند كرده‌یه‌كی ئینتحاری، كه لهفاوهوه ده‌ستی پێكرد تا گه‌یشته نه‌فتخانه پاشنیش له هه‌ڵه‌بجه. پله‌داره ئیستخاباراتیه خانه‌نشینكراوه‌كان سوێندده‌خۆن به هه‌موو ئیمانیان كه بۆ ئه‌ركێك ناردویانه بۆ تاران و حه‌رسی سه‌وری ده‌ستگیریان كردووه‌و له‌شیان دوو كه‌رت كردووه له ڕێگای به‌ستنه‌وه‌ی به دوو سه‌یاره‌وه پاشان لاشه دوو كهرتهكهشیان سوتاندووه.
له‌ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو كاتێك ئابلۆقه‌ی ئابوری به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنرابوو به‌هۆی داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، عیزه‌ت ئیبراهیمی جیگری صه‌دام هه‌ڵسا به پارێزگاریكردن له سه‌ی عه‌لی، ئاسانكاریه‌كانی حه‌مله‌ی ئیمانیش شمولی كرد. به‌م شێوه‌یه‌ش بوو به مشته‌ری به‌رده‌وامی بۆخۆێدنهوهی فاڵی سه‌ركردایه‌تی، و پشت و پهناكردنی به سوپایه‌ك له‌جنۆكه بۆ ته‌شویش خشتنه سه‌ر تیمه‌كانی پشكنینی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌و ده‌یه‌یه ته‌نها سه‌رده‌مێك بوو كه كه‌س شایه‌تی كوشتنی سه‌ی عه‌لی نه‌بوو.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی یه‌كه‌مین سه‌یاره‌ی هه‌مه‌ری ئه‌مریكی داگیركه‌ر بۆ موصڵ له نیسانی 2003، كۆمه‌ڵه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان پێشبڕكیان بوو بۆ دانانی سنور له‌سه‌ر سه‌ی عه‌لی. ( أنصار الاسلام. جیش محمد، القاعده) به‌چه‌ندین شێوازی جیاجیا كوشیان. جارێك له ماڵه‌كه‌یدا له ڕێگای ده‌مانچه‌ی كاتمهوه، جارێكی تر كاتێك له باره‌گه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكی له ناوچه‌ی الغزلانی قه‌ناسێك نێچیری كرد، سێهه‌م جاریش له‌ڕێگای بۆمبێكی چێنراو له‌كورسی سه‌یاره (بۆتۆنهكهی) كاتێك له بینای ئه‌نجومه‌نی پاریزگا له دواسه ئه‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنێك ته‌عزیه بۆ ڕۆحه پپیسهكهی دابنێت ئه‌وا ده‌یته‌قێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش له موصڵ، خه‌لیفه عههدهكهی بهخستهخوارهوهی سه‌ی عه‌لی بوو له‌بینای التأمین به‌رزه‌فڕ ده‌ستپێكرد كاتێك گروپێك له ڕیش داره‌كان خه‌ریكی لێدانی ده‌ف بوون بۆ ئاوازی سرودی صلیل الصوارم. ئه‌وترا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی خراوه‌ته چاڵی (تاخفسهوه) له باكوری موصڵ به‌دواشیدا گڵی پێنج لۆری ئاخچهم كراوه به‌سه‌ریدا. زۆری نه‌برد دوای ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ رزگاربونی ناوچه‌ی راشدیه له چنگی داعش له ئۆكتۆبه‌ری 2017، كاتێك ساروخێكی داكشاو له ئاسمانه سه‌ی عه‌لی و خانوه‌كه‌ی كرد به خۆڵ و لم، ئه‌مه‌ش بوه مایه‌ی دوای لێبوردنی بنتاگۆن له به‌یانامه‌یه‌كی خێرادا و ڕوداوه‌كه‌ی به‌داخه‌وه به نیران صدیقه وه‌سفكردبوو.
نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر (عادل مصل) پێكه‌نینی هات به‌م سهرگوزشتهمیژویهخیاڵاویه كه خه‌ڵكی له‌نێوان خۆیاندا دهیگوازنهوهو سه‌ره‌تاش به دروشمی ( كه‌رامه‌تی به‌رزو) پیرۆزی ده‌ستپێده‌كه‌ن. وتی له‌ڕاستیدا زۆر كه‌س هه‌ڵگری ناوی (سه‌ی عه‌لی) بوون، هه‌ندێكیان ناوبانگی خێروچاكهیان هه‌بووه، هه‌ندێكیشیان جادوگهربوون، هه‌ندێك له جادوگه‌ران ئه‌م ناوه‌یان وه‌ك ماركه‌یه‌كی به‌ناوبانگ و متمانه پێكراو هه‌ڵگرتوه.
ڕونیكرده‌وه:” هه‌ندێك له ڕژیمه عێراقیه‌كانی پێشتر گرنگیان به‌م جادوگه‌رانه نه‌داوه و ڕێگای كاركردنی ئازادیان بۆفه‌راهه‌م كردون، به‌زۆری له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بڵاوببونه‌وه، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی بازنه‌ی دواكه‌وتویی و نه‌زانی و هه‌ژاری نه‌ك ته‌نیا له نینه‌وا به‌ڵكو له ته‌واوی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی”.
به‌گاڵته‌وه وتی:” سه‌ی عه‌لی ڕاسته‌قینه، له‌ڕاستیدا بوونی هه‌بوو و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی نیزامی پێشودا هه‌بوو، پێش چه‌ند ساڵێك كوژرا”. دووباره پێكهنیهوهوتی” یه‌كجار كوژراو ته‌واو ئیتر ده‌رنه‌كه‌وته‌وه”.
د.وعد ئه‌میر، كه لێكۆڵهریكی كۆمه‌ڵناسی و مامۆستایه له زانكۆی موصڵ وتی:”مه‌سه‌له‌ی جادوگه‌ران دووباره بڵاوبۆته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له موسڵدا، به‌ڵكو له عێراق و هه‌موو ناوچه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ڕێگای به‌كارهێنانی پێگه ئه‌لكترۆنی و كۆمه‌ڵایتیه‌كان و سهتهلایتهكانهوهیه كه پروپاگه‌نده بۆ جادوگهرهكان ده‌كه‌ن”.
د. وه‌عد جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه:” ناوبانگی زۆرێك له‌م جادوگه‌رانه له پارێزگاكان له ڕێگای كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه بووه، كه بواری كرده‌وه بۆ جادوگه‌ره لۆكاڵیه‌كان په‌ره به كاره‌كانیان بده‌ن له نینه‌وا پاش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست داعشی تاوانبار ڕایانكردبوو كاتێك هاتنه ناوشاره‌كه‌وه”.
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی به‌هێز هه‌یه له‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه پاش ناشرینكردنی توندڕه‌وانه‌ی دین به‌هۆی داعشه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كهبتهش كه ژنان توشیان ده‌بێت كه گه‌یشته به‌رزترین ئاستی له كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعشدا، به‌داخه‌وه زۆرێك له ژنان په‌نایان برده به‌ر ئه‌م جادوگه‌رانه چونكه زۆرترین توێژ ڕویان تێده‌كات له ژنانن، هه‌ربۆیه كاروباریان دیسانه‌وه گه‌شه‌ی سه‌نده‌وه، به پێی لێكدانه‌وه د.وعد.
ناوبراو هۆكارێكی زیادی ده‌ستنیشانكرد بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دووباره‌ی جادوگه‌ران بۆ كاره‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش هاتنی سیحرباز و جادوگه‌ری ئاست به‌رز بوو له پارێزگاكانی تره‌وه، به‌هۆی موگناتیسی بازاری گه‌رمی موصڵی ئه‌م ڕۆژانه.
له‌ڕوی تیئۆریه یاسا به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دڵنه‌وایه به‌رانبه‌ر جادوگه‌ران، به‌پێی تێڕوانینی یاسا ناس( مروان عه‌زیز)، ئه‌و پێی وایه سیحربازان و جادوگه‌ران به پێی مادده‌ی (456) له یاسای سزادانی عێراقی دادگایی ده‌كرێن، كه مادده‌یه‌كه تایبه‌ته به فرت وفێڵ، سزاكه‌ش له‌نێوانی زیندانی كردن و غهرامهكردندایه، زۆربه‌ی كاتیش جادوگه‌ران به دانی غه‌رامه خۆیان لێی ده‌رباز ده‌كه‌ن.
ئهویاساناسه جادوگه‌رانی به‌مشێوه‌یه وه‌سفكرد، كه‌سانی ساویلهكه ده‌كه‌نه ئامانج به ناونیشانی پیاوی ئاینی، قورئان به‌كارده‌هێنن بۆ چاكبونه‌وه، و ده‌ركردنی جنۆكه له جه‌سته‌دا، له‌م ڕێگایه‌شه‌وه فرت و فێڵ سیحربازی به‌كارده‌هێنن بۆ ( ڕاكێشانی خۆشه‌ویست، چاكتركردنی ڕزق، و منداڵبوون) هه‌ندێك تریش كه ناوبراو به‌تاوان وه‌سفیكرد.
مروان وتی:” به‌ڵام به‌داخه‌وه یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات، چونكه زۆرێك له قوربانیه‌كان ژنانن، ئه‌وانیش زۆر له خۆیان ده‌ترسن كه ئاشكراببن له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كه په‌نایان بۆ جادوگه‌رو سیحرباز بردوه، هه‌روه‌ها جادوگه‌ران نه‌بونی ئه‌من و ئاسایش و هه‌ژاری ئیستغلال ده‌كه‌ن كه هه‌نده‌ره بۆ ته‌ڵه‌كه بازی و جادوگه‌ری” به‌پێی وه‌سفی ناوبراو.
له‌ناوچه‌ی كه‌رامه‌ی شه‌عبی له به‌شی چه‌پی شاری موصڵ، به‌مدوایانه پاش رزگاركردنی شاره‌كه هه‌واڵی كه‌سێك بڵاوبوه‌وه كه ده‌توانێت له ڕێگای جلوبه‌رگی سهردانكهرانیهوه ته‌فاصیلی نه‌هێنی ژیانی تایبه‌تیان بزانێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ئه‌وكێشه قورس وڕهشانهی لهگۆرنراون كه‌وتونه‌ته ژێر ڕوبارهكانهوهچارهبكات. بهردهكهریمهكهشی ده‌توانێت سیحرێكی بازرگانی وسۆزداری بێوینه به‌دیبهێنێت، لهچهكهكانیشی كه بهزعفهران لێی نوسراوه وه‌كو درع بهرامبهرگوله وایه، هه‌روه‌ها بینینێكی سونه‌ری وای هه‌یه كه ده‌توانێت ڕه‌گه‌زی منداڵی ناو سكی دایك بزانێت و توانای سكپركردنی هه‌موو ڕهحمێكیشی هیه.
گرنگترین شت كه خه‌ڵك زۆر له‌ناو خۆیاندا سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه باس ده‌كرێت ئه‌وه‌یه له دیواره‌كه‌ی پشت سه‌ریدا، وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌جه‌ره‌ی عائیلهكهی به‌گه‌ڵای سه‌وزی زۆره‌وه هه‌ڵواسراوه، ناوێكیان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌سه‌ری نوسراوه (سه‌ی عه‌لی ).
تایبه‌ت به پێگه‌ی المنصه