ته‌نیا دوو دۆلار ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانێكی ئاواره

” ڕۆژانه له نێوان (30 بۆ 80 ده‌مپه‌ڕ) له دار و به‌رد كۆده‌كه‌ینه‌وه” عماد الشمری خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌وای وت، وتیشی” له ماوه‌ی ده رۆژدا زیاتر له 600 ده‌مپه‌ر خاشاكمان كۆكردۆته‌وه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه”.
پێگه‌ی زو النون له‌سه‌ر فه‌یسبوك یه‌كێك له پێگه موصلیه چالاكه‌كانه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند له پێناو پاكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆی.
” كۆمه‌كه‌كانمان له هاوڕیانی پێگه‌كه‌و خاوه‌نی دوكانه‌كان وهاوڕیان كۆكرده‌وه، تا ئێستا 750 هه‌زار دینار واته نزیكه‌ی 600 دۆلارمان كۆكردۆته‌وه” الشمری وای وت.
ناوچه‌ی المشاهده ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی موصڵی كۆن نزیك به باب السنجار، هێزه عێراقیه‌كان له 27 حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ی بۆی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و كاولبونه‌ی توشی هاتووه.
ئه‌حمه‌د زنون یه‌كێك له سه‌رپشتیارنی هه‌ڵمه‌ته‌كه وتی” هه‌ڵمه‌ته‌كه له به‌رفراوانبوندایه بیجگه له المشاهده ناوچه‌كانی تری وه‌ك الاحمدیه‌و باب المسجد و حمام المنقوشه‌ش ده‌گرێته‌وه”.
ایوب وتی” له ماوه‌ی دووڕۆژی ڕابردودا 100 ده‌مپه‌ڕ و ده لۆری گه‌وره خۆڵ و خاشاكمان كۆكردۆته‌وه به هاوكاری گروپی المسابرون و هه‌ندێك گروپی تری خۆبه‌خش و دانیشتوانی ناوچه‌كه”.
شاره‌وانی موصڵ ڕیگا سه‌ره‌كیه‌كانیان كرده‌وه‌و ملیون چاره‌كێكیش خۆلوخاشاكیان كۆكرده‌وه له كۆی گشتی سێ ملیۆن به پێی لێدوانی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی عبدالستار الحبۆ بۆ پێگه‌ی المنصه.
هه‌ڵمه‌تی دوو دۆلار
پێ به‌پێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش چالاكوان محمود كداوی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی 2500 دینار كه ده‌كاته دوو دۆلار ڕاگه‌یاند كه پاره‌ی هاتن و ڕۆیشتنی ده‌مپه‌ڕێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشوازیه‌كی باشی لێكرا.
” صندوقێكی كۆمه‌كمان له میهره‌جانی رصیفی هه‌فتانه بۆ كتێب دانا له به‌ری چه‌پی موصڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك كه كه پێشوازیه‌كی باشی لێكرا له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه” ئه‌یوب جه‌ختی كرده‌وه‌و وتیشی” له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی پاكردنه‌وه‌دا چه‌ند خێزانێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رمان ده‌بێت و هانمان ده‌دات بۆ به‌رده‌وام بوون”.
هونه‌رمه‌ندی موصڵی محه‌مه‌د زكی به‌ڵَێنی به ئه‌ندامانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌داوه ئاهه‌نگێكی گۆرانی وتن ڕێكبخات داهاته‌كه‌شی بۆ هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی خۆڵ‌و خاشاكی موصڵ بێت.
هاوڵاتیان به ئومێده‌وه چاویان له‌م هه‌ڵمه‌تی پاكردنانه‌وه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه‌كانیان پاش ئه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌یی هه‌م ته‌ندروستی خراپكردون هه‌م داهاتی بژیویشیان.
له بڕی (54) گه‌ڕه‌ك له ڕۆژئاوای موصڵ، شه‌ڕو پێكدادان (15)ی خاپوریكردون كه خانوی نزیكه (صه‌دهه‌زار كه‌سه) به پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان.