داواكاری ملیۆنی له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوانی جه‌نگ
لیژنه‌كانی قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوانی كاره‌تیرۆریستی وهه‌ڵه‌سه‌ربازییه‌كان ده‌رگاكانیان كردۆته‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان كه‌پێشبڕكێیانه‌بۆ داواكردنی قه‌ره‌بو، له‌نیوانیاندا كه‌سانێك هه‌ن كه‌له‌ناوده‌ستیاندا فایله‌كانیان هه‌ڵگرتوه كه‌ناوی یه‌كێك یان زیاتری خێزانه‌كه‌ی تیادایه كه‌بونه‌ته قوربانی تیرۆریان بۆردومانی كوێرانه.
هه‌ندێكشیان باسی ئه‌وزیانه‌مادیانه ده‌كه‌ن كه‌لێیان كه‌وتووه، ماڵ یان كارگه یان بیاناكانیان كه‌ڕوخاوه، یان ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌ناوچووه، هه‌موو هیواكان به‌م لیژنه‌وه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌كه كاره‌كانیان له ١٤/١/٢٠١٨ ده‌ستی پێكردوه، لای ڕاستی موسڵیان هه‌ڵبژاردوه‌بۆ كاره‌كانیان (گه‌ڕه‌كی مه‌نسوڕه ناوچه‌ی سواس) كه‌گه‌وره‌ترین زیانی لێكه‌وتووه.
ژماره‌تۆقێنه‌ره‌كان
ئه‌م لیژنه‌حكومییه سه‌ربه‌لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندییه بۆقه‌ره‌بوكرنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كان كه‌سه‌ربه‌دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی ئه‌مانه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه دادوه‌رێكه به‌ئه‌ندامێتی ٣٠ ئه‌ندام كه‌فه‌رمانبه‌رن له دیوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ونوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌په‌یوه‌ندیداره‌كان (به‌رگری وناوخۆوته‌ندروستی).
لیژنه‌كه پێنج لقی لێ دروست بووه كه بریتین له : شه‌هید وبرینداره‌كان ، ونبوه‌كان، فڕێندراوان، زه‌وی وزار،هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه..
تائێستا هیچ ئامارێكی باوه‌ڕپێكراونیه‌بۆ تۆماركردنی ئه‌وزیانانه‌یلقه‌كانی سه‌ره‌وه، به‌ڵام دیارترین سه‌رژمێرییه‌كان كه‌باس له‌زیانه‌كان ده‌كات له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه له‌كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ خرایه ڕوو كه‌ئاماژه به بونی ١١ هه‌زار بینای ڕوخاوده‌كات له‌شاره‌كه‌دا، كه‌زۆرینه‌یان له به‌شی ڕاستی موسڵدان..
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیان، ژماره‌كان تائێستا ته‌مومژاوین، پزیشكی دادی موسڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی زیاتر له ( ٥ هه‌زار) كه‌سه، كه‌زۆرینه‌یان ئه‌و داعشانه‌ن له‌موسڵدا كوژراون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوكان ژماره‌ی هاوڵاتیانی قوربانیانی به(٢٥٢١) كه‌س مه‌زه‌نده‌ده‌كات ، سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌كردنی به‌گرانی پڕۆسه‌ی ده‌ست كه‌وتنی زانیاری .
پێده‌چێت نزیكترین ژماره‌له‌ڕاستییه‌وه‌ئه‌وژماره‌یه كه فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد ڕایگه‌یاندوه، كه‌نزیكه له‌وژماره‌ی كه‌له‌لایه‌ن به‌شی ئاماری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا ڕایانگه‌یاندوه كه پێداچونه‌وه به‌داوای ئه‌وهاوڵاتییانه‌ده‌كه‌ن كه‌داوای قه‌ره‌بوده‌كه‌ن به‌هۆی تیاچونی كه‌سه‌نزیكه‌كانیان..
ژماره‌كه زیاتر له ٥ هه‌زاركه‌سه به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناودادگا كه ڕێگه پێدراونیه لێدوان بدات، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها ئه‌و قوربانیانه‌ده‌گرێته‌وه‌كه‌به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌فاتیان بۆده‌ركراوه لای لایه‌نه فه‌رمییه‌كان، له‌كاتێكداژماره‌ی برینداره‌كان چه‌ند هێنده‌ده‌بێت.
چه‌ند ژماره‌یه‌كی تۆقینه‌ر هه‌یه ( كه‌وه‌ك سایتی المنصه ده‌ستمان كه‌وتوه) كه‌ژ ماره‌ی زیان لیكه‌وتوان له‌پاریزگای نه‌ینه‌وا له‌وكه‌سانه‌ی كه‌خاوه‌نی بینا وزه‌وی وزاروبیانی بازرگانی وئۆتۆمبیلن ده‌گاته یه‌ك ملیۆن كه‌س.