بیرۆكراتیه‌تی خراپه … داعش چۆن موصڵی به‌ڕێوه‌بردوه(1)
له شێوازی كاری چهتیهوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ، به‌م شێوه‌یه “داعش” ویستی ئاڵوگۆر به‌خۆی بدات كاتێك ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵداگرت له حوزه‌یرانی 2014دا، له پاڵ كاری كوشتن و توقاندنی ده‌سته جه‌معی كاری كرد بۆ بنیاتنانی ئیداره‌یه‌كی بیرۆكراتی، كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو، و دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ كاره‌با، هه‌ندێك كاری تر، ئه‌مه ته‌نیا مانگه سه‌ره‌تاكانی حوكمی داعش بوو.
به‌یانی زووی هه‌موو ڕۆژێك، زانای پێشوی بواری بۆمب دێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی له شاری موصل، سواری پاص ده‌بێت یان به پێ ده‌ڕوات، چونكه ئیتر نه‌یده‌توانی به‌نزین به نرخێكی مه‌عقول بكڕێت، بۆ بینینی هاوڕێكانی یان سه‌ردانیكردنی دایكی یان خێزانی خوشكه‌كه‌ی، هه‌ندێك جار به‌نزینی به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌ست ده‌كه‌وێت یان به‌هۆی كتێب و جگه‌ره‌ی ئاودیوكراوهوه، هه‌ندێك جاریش به‌بێ هیچ ئامانجێك ده‌ڕۆیشت به‌شاره‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه وه‌ك ون بویهك.
وتی هه‌ر كه ئێواره دائه‌هات له نوسینگه دارینیه كۆنه‌كه‌ی دائه‌نیشت خه‌ریكی ڕۆژمیرهكهی ئه‌بوو، ڕوداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی تیا یاداشت ده‌كرد. گرنگ ترین ئه‌و شتانه‌ش كه یاداشتی كردون شتی ئاساین: نرخی ته‌ماته، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی. به‌ڵام تێبینیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ڕوداوه گرنگهكانیش داوه كه ورده ورده له موصڵ به‌ده‌ر ئه‌كه‌وتن.
یه‌كێك له تێبینیه‌كانی كه به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ئابی 2014، واته دوای كه‌وتنی شاره‌كه به دوو مانگ
“ده‌بێت ئه‌م چركه ساته بژیم و یاداشتی بكه‌م”.
نوسیویه‌تی: ” ئێمه وه‌ك ئه‌و زیندانیانه ده‌ژین كه به‌ندكراوی درێژماوهن. هه‌ندێكمان ته‌واو بوون له خوێندنه‌وه‌ی ده‌یه‌ها كتێب هه‌ندێكیش به بێهیوایی و شكسته‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه”.
به تێپه‌ڕ بوونی كات وازی له نوسین هێنا، هه‌رچه‌نده پێنج موجه‌له‌دی پڕ كردبوه‌وه، ئه‌وانه یاداشتی نوسراوه‌ی ده‌ستی شارێكی داگیركراون، وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوه له شێوازی هه‌وڵی داعش بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له رشیچگای ئیداره‌دانی شاره‌كه‌وه.
هه‌ڵكشان
له ڕۆژانی سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی 2014، پێكهاته‌كانی ڕێكخراوه‌كه هه‌ندێك پێشوازیان لێكرا له موصڵدا. به پێچه‌وانه‌ی سوپا كه‌پێشتر له‌وێ بوون كه زۆر توندوتیژ و گه‌نده‌ڵ بوون، ئه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵك ڕێك وپێك بوو، هه‌ڵسان به پاراستنی فه‌رمانگه گشتیه‌كان، ڕیگایان به تاڵانی نه‌دا، به‌ربه‌سته كۆنكریتیهكانیان لادا كه شاره‌كه‌ی خنكاندبوو.
زاناكه نوسیویه‌تی” چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا گرتوه‌و خه‌ڵكی له دڵه ڕاوكێدان. پاشان ڕێگایان به خه‌ڵكیدا موصڵ به جێبهێڵن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت. نه سه‌یاره‌ی ته‌قینه‌وه هه‌یه نه شه‌ڕو پێكدادانی چه‌كداری نه بومبی ته‌وقیتكراو. دواجار موصڵ له ئاشتیدا ده‌ژی. قوتابخانه‌كان پڕۆگرامی حكومیان تیا ده‌خوێندرێت”.
شوناسیان نادیار بوو. ئایا ئه‌مان شوڕشگیڕانی عشیره‌ته سونیهكانن؟ یان ئه‌فسه‌ره به‌عسیه‌كانی سوپای كۆنی صهدامن؟ یان جیهادیه‌كانی القاعیدهن؟ چونكه ئه‌م گروپانه خۆیان به‌سه‌ر واقعدا زاڵ كردبوو پاش داگیركردنه‌ی ئه‌مریكا له 2003دا.
به درێژایی چه‌ندین ساڵ ئه‌م گروپانه كێبڕكیان بوو له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موصڵ، به‌دوای وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌ت بوون له ڕێگای شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له ناوچه مه‌ده‌نیه‌كاندا، سه‌ره‌تا دژ به داگیركاره ئه‌مریكیه‌كان، دواتریش به ئامانجكردنی حكومه‌تی عێراقی.
هه‌ندێك له گروپه تیرۆریستیه‌كان ڕۆڵی “حكومه‌تی سێبه‌ریا” ده‌بینی له ڕێگای وه‌رگرتنی سه‌رانه له‌و كۆمپانیانه‌ی له موصڵ كاریان ده‌كرد به وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌ك له هه‌ر گریبه‌ستێك، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بوایه ڕوبه‌ڕوی ڕفاندن و ته‌قه لێ‌كردن ده‌بویه‌وه.
عه‌زام ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له‌به‌شی وزه، ده‌ڵێت” ڕێژه‌ی %8 مان پێده‌دان بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێك به درێژایی ده ساڵ، په‌یوه‌ندیان به بهڕێوبهرهكهمانهوه ده‌كرد پێش پێدانی سهرانهكان. ئه‌وان بڕیاریان ئه‌دا كێ ئه‌یباته‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش بڕیاریان ئه‌دا كێ كام پۆست وه‌رده‌گرێت. نزیكه‌ی چاره‌كێكی پۆسته به تاڵه نویهكان له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه چه‌كداره‌كانه‌وه پڕده‌كرانه‌وه.
كه‌س نه‌یده‌ویرا ڕوبه‌ڕویان بێته‌وه. ئه‌وانه‌ش كا پاره‌یان نه‌دا ڕفێندران . ئیختراقی هه‌موو دامه‌زراوه حكومیه‌كانیان كردبو، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌ی پۆلیسیش، به‌نه‌هێنی كاریان ده‌كرد، كاتێكیش موصڵ كه‌وت خۆیان ئاشكراكرد.
یه‌كێك له هاوكاره‌كانی عه‌زام دوای دوو رَۆژ له كه‌وتنی شاره‌كه به جل و به‌رگی ئه‌فغانیه‌وه هات بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی :
به ( كراسێك و شهڕواڵێكهوه) خۆی ناساند وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تازه‌و نوێنه‌ری داعش.
به‌ڵگه‌ی شاره‌كه
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشتری داعش هیچ نه‌بوون له‌چاو ئه‌و غه‌نیمه گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موصڵدا، یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین شكسته‌كان له مێژووی عێراقدا: كه‌وتنی دووهه‌مین گه‌وره‌ترین شار، راكردنی زیاتر له (50) ئه‌فسه‌رو وپۆلیس، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر صه‌دان ته‌ن له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌یاره‌ی مدرعدا.
ڕكخراوهكه هه‌وڵیدا پلانه گهورهترهكهی جێبه‌جێ بكات له موصڵ، ئه‌ویش ئدیعای شه‌رعیه‌ت بوو: لهپیَِناو ئاڵوگۆر بوون له ڕێكخراوێكی چه‌كداره‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، داعش یه‌كه‌مین به‌یانامه‌ی ده‌ركرد كه به‌ناوبانگه به ” به‌ڵگه‌ی شاره‌كه”. به‌زمانێكی عه‌ره‌بی وا نوسرابوو كه ده‌چوه‌وه سه‌ر زمانی كۆن كه میژوو سه‌رچاوه‌كه‌ی دهگهرَێتهوه بۆ هه‌زاران ساڵ لهمهوپێش، ڕێكخراوه‌كه پێرۆزبایی له دانیشتوانی شاره‌كه كردبوو به‌بۆنه‌ی ئه‌و “سه‌ركه‌وتنه ئیلهیانهوه” و به‌ڵێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو:
” خه‌ڵكینه هه‌موو سیسته‌مه علیمانیهكانتان تاقیكرده‌وه، له مهلكیهوه تا كۆماری تا حكومه‌تی (شیعی) صه‌فه‌وی. تاقیتانكردهوه، بهئاگرهكهشی سوتان. لێره ئێمه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و زه‌وی ئیمامهكهمان أبوبكر(البغدادی) داین. ئینشاالله ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه ده‌بینن له نێوان حكومه‌تی عیلمانیه‌ی خه‌ڵك ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌و تواناكانیاندا ده‌گرێت و كه‌رامه‌تیان ده‌شكێنێت، له‌گه‌ڵ حوكمی ئێمه‌دا كه پشت ده‌به‌ستێت به وشه‌ی ئیلاهی”.
به‌ڵگه‌كه جگه‌ره‌ی قهدهغهكردبو و جه‌ختی له‌وه‌ش كردبوه‌وه كه‌ژن ده‌بێت له ماڵه‌وه بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر جاده خه‌ڵك به‌رده‌وام بوون له جگه‌ره‌كێشان وچایخانهی نیرگهلهش بره‌وی په‌یداكردبوو، ژنان له ماڵ ده‌هاتنه‌ده‌ر به‌بێ داپۆشینی ده‌موچاویان، هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ش كه لهموصڵ ڕایانكردبوو گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی گاردیان