گه‌رده‌لولی ئاواره‌یی ڕفاندی له شه‌نگاله‌وه (١١٠ كم ی ڕۆژئاوای موسڵ) تاگه‌یاندییه به‌غداد كاتیك له‌به‌هاری ١٨ هه‌مینی ته‌مه‌نیدابو، به‌ڵام نه‌بوه دیلی ئه‌م گرێیه‌ی ژیانی به‌ڵكو ده‌ستی كردبه‌بره‌ودان به‌به‌هره‌كه‌ی له‌كاری په‌یكه‌رتاشی وهه‌ڵكۆڵین.
احمدشنگالی ، په‌یكه‌رتاش هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێشانگا له‌به‌غداد به‌ناونیشانی قوڕ تابتوانێت كلتوری موسڵی له‌گه‌ڵ هه‌مودینه‌كان ونه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی نه‌ینه‌وا كۆبكاته‌وه.
“پێشانگاكه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ركه كه‌گوزارشتی له فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی ودینی ده‌كردله‌نه‌ینه‌وا، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی گرنگترین ئه‌و دیارده‌شارستانیانه‌ی كه‌داعش ته‌قاندیه‌وه و هه‌روه‌ها دوو په‌یكه‌ر بۆ قوربه‌نیه‌كانی سوپا وحه‌شد” وه‌های گوت به پیگه‌ی المنصه .
داعش مۆزه‌خانه‌ی موصڵی پڕ له‌شارستانییه‌تیان له ١٥ ی شوباتی ٢٠١٥ ته‌قانده‌وه، پاش وێران كردنی ده‌یه‌ها شوێنه‌واری دێرین كه چه‌ندین قۆناغی جیاوازی مێژویی له‌خۆگرتبوله ئاشورییه‌كانه‌وه تامێژوی نوێ ، هیچ پاشماوه‌یه‌كی شارستانی هیچ پێكهاته‌یه‌ك له‌ووێرانكارییه‌ڕزگاری نه‌بو.
احمد وخێزانه‌كه‌ی له‌شه‌نگال ڕایان كرد پاش هێرشی داعش بۆسه‌رشاره‌كه‌یان له مانگی ئابی ٢٠١٤. ” له‌شاخ بۆماوه‌ی ٩ ڕۆژ ماینه‌وه، پاشان به پێ ڕۆیشتین بۆسوریا ،له‌ڕێگا داعش نه‌نكم وباپیرمیان كوشت، پاشان له‌سوریا به‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری فیشخاپورگه‌ڕاینه‌وه بۆدهۆك وپاشان گه‌یشتینه‌به‌غداد”. احمد به‌ده‌م چاككردنی گردێكی بچوكراوه‌وه وه‌كو ره‌مزی یه‌كێك له‌شوێنه‌واره‌كانی شاره‌كه‌ی قسه‌ی بۆده‌كردین، پاشان وتی ” پێشانگاكه په‌یكه‌ری ئه‌وكه‌سانه‌له‌خۆده‌گرێت كه به‌نه‌مری له‌مێژودا ماونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست پشتگوێ خستنیانه‌وه له‌عێراقدا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا دزراون، ئه‌وئاسارانه‌ی كه‌داعش ته‌قاندییه‌وه، پوخته‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ جه‌ماوه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌م.”.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه به‌ختێكی باشی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاوی دۆزیوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌هره‌كانی له‌خۆبگرێت و گه‌شه‌ی پێبدات، ئه‌وشوێنه مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی شه‌قامی موته‌نه‌بیه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردۆته‌سه‌ر كه‌سایه‌تی هونه‌ری ئه‌و.
احمدشه‌نگالی ده‌ڵێت ” به‌ڕێز هاشم ته‌ڕاد دامه‌زریَِنه‌ری مۆزه‌خانه‌كه پێشوازی لێكردم وشوێنی بۆدابین كردم بۆ خستنه‌ڕوی كاره‌كانم، مامۆستا عبدالله دۆشانیش هه‌ڵكۆڵینی فێركردم له‌سه‌ربه‌رد به‌هه‌موشێوه‌كانییه‌وه،په‌یكه‌ری چه‌ندین پارچه‌یه له‌وانه گلگامێش وئاشوربانیپاڵ وجه‌عفه‌ری فڕۆكه‌وان وموته‌نه‌بی ومناره‌ی حه‌دباْمانكرد”.
ئاماده‌سازی ده‌كرد بۆكردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی كه بریاره‌ڕۆژی هه‌ینی ٩ ی شوبات بكرێته‌وه، ئێستاش به‌رده‌وامه له‌خوێندن له‌پۆلی ٥ ی وێژه‌یی، خوازیاره به‌رده‌وامبونه له ڕێگای خوێندن له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆبه‌هێزكردنی به‌هره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زانستییانه.