جه‌نگه دواخراوه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه
ده‌وترێت”میژوو مامۆستای ژیان و مرۆڤایه‌تیه” به‌ڵام پێده‌چێت له‌م وانه‌یه فێر نهبوبێتین، ئه‌وه‌تا ده‌بینین جه‌نگه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه و هۆكاره‌كانی هه‌ڵگیرسانیان نزیكه له یه‌كدیه‌وه.
به‌م وتانه دكتۆر گۆران سیمیتش ده‌ستی به قسه‌كانی كرد، ناوبراو پسپۆری دادپه‌روه‌ری ئینتقالیه، مامۆستای زانكۆیه، یه‌كێكیشه له شایه‌ته‌كانی جه‌نگی ناوخۆی بۆسنه‌و هه‌رسك ( 1993-1995)، چه‌ندین كتێبی له‌سه‌ر كوشتنی به كۆمه‌ڵ و دادپه‌روه‌ری ئینتقالی نوسیوه، شایه‌تی ده‌یان قوربانیانی ئه‌و جه‌نگه خویناویهی به دۆكیمهنت كردووه كه 100 هه‌زار ئینسان گیانیان تیا له ده‌ستدا، لێره‌دا تیڕوانینی ناوبراو بۆ ئایندهی وڵاته‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ڕوو كه هه‌ره‌شه‌ی دابه‌شبوون و مۆته‌كه‌ی جه‌نگی له پێشه.
گۆران ده‌ڵێت”سه‌ڕه‌ڕای پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی به‌ڵام هێشتا مۆرڤه‌كان سه‌ره‌تایین و نه‌یانتوانیوه گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌خلاقی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی زانستی و ته‌كنیكی به‌ده‌ستبهێنن” به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌كان و بازرگانانی جه‌نگه‌وه، ئهوكێشمهكێشمانه هه‌ڕه‌شه‌ن كه بیره قه‌ومی و تائیفیه‌كان له زۆرێك له وڵاتان ده‌یانبزوێنن.
گۆران چه‌ند نمونه‌و به‌سه‌رهاتێكی له جه‌نگی بۆسنه هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ئینتقالی كرد، كه چه‌ند وانهیهكن ده‌كرێت ته‌عمیم بكرێت به‌سه‌ر هه‌ر جێگایه‌كدا كه ئه‌م كێشمه‌كێشمه ناوخۆیانه‌ی تیادا بێت، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
– تێڕوانینی دادپه‌رووه‌ری ئینتقالی به‌ده ست نایه‌ت له بۆسنه‌و هه‌رسك بهبَی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕابردوو، پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها هه‌ستیاره‌كان بكرێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری، هه‌روه‌ها گرنگی دان به ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ پته‌وكردنی ئاشتی له ڕێگای ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و نیشاندانی ڕوداوه‌كانی جه‌نگ و پێشهاته‌كانی و لێكۆلینه‌وه له كه‌سانی به‌رپرس لێی نه‌ك شاردنه‌وه‌یان.
– سه‌ركرده‌كانی جه‌نگ هه‌ر خۆشیان ده‌بنه سه‌ركرده‌ی ئاشتی، هه‌ربۆیه كاتێك ڕێكه‌وتنی ئاشتی ده‌به‌ستن ڕازی نابن به‌و ڕاستیه‌ی كه ئاشتی پێویستی به لێپیچینهوهیه له به‌رپرسانی جه‌نگ، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێك بوون له كێشه‌كان ناكرێت به شێك بن له چاره‌سه‌ر.
– ده‌وڵه‌ت نایه‌وێت ڕاستیه‌كان ئاشكرابن چونكه سیاسه‌تمه‌داره‌كان تێوه‌گلاون، بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به هاوكاری نێوان خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نوسان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه بۆ دروست كردنی گروپی فشار له پێناو ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی باوهڕهێنهر به پێكه‌وه ژیان و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگ له ئاینده‌دا، به‌ڵام ئه‌م ڕیزبهندیانهی ئێستا ده‌بێته‌وه هۆی جه‌نگ.
– جه‌نگ دابه‌ش بوون و كه‌رت بوون به‌جێده‌هێڵێت، ئێستا گه‌لی بۆسنی بوونی نییه، به‌ڵكو گه‌لی كرواتی و گه‌لی صربی و گه‌لی بۆشناكی بوونی هه‌یه، هه‌ندێك له هه‌وڵ و خه‌باتدان له پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام ئه‌وان په‌راوێزخراون و كه‌م كاریگه‌رن، سیاسه‌تمه‌داره كاریگه‌ره‌كان به ئاڕاسته‌ی رأستدا ناجوڵێنه‌وه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و تائیفیهكانیان هه‌وڵی ئاشتی سه‌راسه‌ری ناده‌ن.
– جه‌نگی بۆسنه‌و هه‌رسك 30 هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی دوای خۆی به‌جێهێشتوه، هه‌روه‌ها 700 گۆری به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه 30 هه‌زار قوربانیان تیادایه، ئه‌م ئامارانه ته‌نیا له‌كۆی 4 ملیۆن دانیشتوی وڵاته‌كه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار كوژراو هه‌یه، له هه‌موو ماڵێكدا چیرۆكی تۆقێنه‌ر هه‌یه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئومێدمان به ئاشتیه، چونكه هیچ شتێك به‌دیلی ئاشتی نییه.
– دادپه‌روه‌ری به‌دی نایه‌ت به‌بێ مامه‌ڵه‌ی ئینسانیانه له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كان و تیگه‌یشتن له ئازاره‌كانیان، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و پاریزه‌ره‌كان سه‌پاندویانه دادپه‌روه‌ری یاسایه‌كی شێوێندراوه كه مافه‌كانی قورابانیان زامن ناكات و هیچ ناگه‌ینێت بۆ قوربانیان، دادگاكان یارمه‌تی پێشكه‌ش به‌كه‌س ناكه‌ن، یارمه‌تی ده‌رونی و پشتیوانی كۆمه‌لایه‌تی به‌كه‌س ناده‌ن و مافه ئینسانیه‌كان ناگه‌ڕێننه‌وه‌و بیروهریهكان ناسڕنهوهو نابه‌خشنه‌وه. ئه‌مه كاری ڕێكخراوه‌كان و ده‌وڵه‌ته كه هیچ ناكه‌ن، ئه‌مه سه‌رباری خه‌می نا دادپه‌روه‌ری و جه‌نگه‌كانی ئاینده.
– كێشه‌كه ته‌نیا له 30 هه‌زار كه‌سی قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی‌دا نییه به‌ڵكو له 30 هه‌زار تاوانباردایه كه ده‌یه‌وێت ڕابكات له تاوانه‌كه‌ی و ژیانكردنێكی ئاساییانه بژی له نێو قوربانیهكانیدا، قورسیشه لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت له ژینگه‌یه‌كدا كهیارمهتیدهر نییه له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریدا. 100هه‌زار تاوانبار هه‌یه به‌ڵام ته‌نیا لێپێچینه‌وه له 400 كه‌س ده‌كرێت، ئه‌وانی دی ڕزگاریان بووه له‌سزادان و ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ژین له‌نێو قوربانیهكانیاندا.
– ئه‌نجامده‌رانی تاوانی ئیغتصاب له جه‌نگدا ده‌رباز ده‌بن له سزا یان ته‌نیا حه‌وت ساڵ زیندان ده‌كرێن و دێنه ده‌ره‌وه‌و ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، تاوانبارانی جه‌نگ ئێستا سیاسه‌تمه‌دارانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ن، حیزهبهكانیش هه‌رئه‌وانه‌ن كه كێشمه كێشمیانه له پیناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
– به چاوپۆشین له ڕاستی و به‌بێ ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و ڕوبهڕوبونهبونهوهی به‌رپرسان ڕه‌نگه كاره‌ساته‌كان دووباره ببنه‌وه، به‌بێ ڕاستی ناگه‌ین به دادپه‌روه‌ری، ناشگهین به ئیستقرار و قه‌یرانه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه و شه‌ڕی تازه هه‌ڵده‌گیرسێت، بۆئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان دووباره‌نه‌بنه‌وه پیویسته دۆكیمنتی چیرۆكی قوربهنیهكان بكه‌ین داوای مافه‌كانیان بكه‌ین و پێویسته دۆكیومهنتی چیرۆكی تاوانباران بكه‌ین و داوای سزادانیان بكه‌ین، هه‌میشه هه‌وڵی شێواندنی ڕاستیه‌كان دراوه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێك پاره‌و ئامانجی سیاسی‌دا.
تارمایی جه‌نگ
– له‌ئاشتیدا نین، جه‌نگ به‌رده‌وامه به‌شێوازه‌كانی تر، ئه‌وان ته‌نیا كرده چهكداریهكانیان وه‌ستاندوه، لێره ئاشتی بوونی نییه. كێشه له‌و ڕێكه‌وتنه نائه‌خلاقیه داسه‌پێنراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا هه‌یه.
– ترس له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه له به‌رزبونه‌وه‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دینه‌هاتووه، به‌داخه‌وه ئه‌و دادگایانه‌ی بۆلێپرسینه‌وه له تاوانباران دانرا دادپه‌روه‌ری به‌دینه‌هێنا، ڕاسته هه‌ندێك كه‌س بۆ چه‌ند ساڵێك زیندانی كرا، به‌ڵام گرفته‌كانی قوربانیه‌كان كهژیانیان داڕوخاوه به‌رده‌وامه و به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا له ژیاندا بن.
– قوتابیان له قوتابخانه‌كان خۆیان بۆ جه‌نگی تازه له ئاینده‌دا ئاماده‌ده‌كه‌ن .. ئێمه ناپرسین كه‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت … ئێمه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌ی شه‌ڕی ئاینده ده‌ست پێده‌كات… چونكه گومانمان نییه كه هه‌ر ڕوده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زوڵم و به‌رژه‌وه‌ندی خوازیه‌دا.
– ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و زانكۆكان ڕۆلێكی نێگه‌تیڤیان هه‌یه له ئاشكرانه‌كردنی رأستیهكان بگره چاوپۆشینیش لێی، هه‌میشه یه‌ك شت ده‌خه به‌ر باس ” ئێمه قوربانین ڕكابه‌ره‌كانمان تاوانبارانن.. ئێمه …… و ئه‌وان”. ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌ربه‌خۆ نین و سه‌ربه حزبه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان و گهلهكانن، ڕوماڵكردنیان زۆر خراپه‌و بیر له قوربانیه‌كان ناكه‌نه‌وه، تاوانباران ده‌پارێزن و بۆ ئه‌جیندای سیاسی و قه‌ومی ده‌یانجوڵێنن.
– ڕۆژنامه‌نوس و لێكۆڵه‌ر ئه‌ركی ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و دۆكیمهنتكردنیهتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونانه دووباره نه‌بنه‌وه، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌رپرسانی پێشیلكار ده‌بنه پیاوی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكه‌سانه‌ی به شێك بوون له كێشه‌كان ناكرێت به‌شێك بن له چاره‌سه‌ر.
– پێویسته حزبی تازه دروست بكرێت كه توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌بێت كه ڕویان داوه، ئه‌حزاب گه‌لێكی وا كه خه‌ریكی تایفهگهریتی( مه‌زهه‌بی و قه‌ومی) نه‌بن .
– جه‌نگه‌كان ته‌نیا ماڵه‌كانمان ویران ناكه‌ن و كاره‌كانمان له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵكو ژیانمان وێران ده‌كه‌ن، ئامانجی گه‌وره‌ی ئێمه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانمانه ( بنیاتنانی سه‌ر له‌نوێی ژیان) بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی هه‌مان ئه‌و كێشانه نه‌بینه‌وه له ئاینده‌دا.