پێویستهبۆگهلهكهتان بنوسن ده‌سه‌ڵاتداران وازتان لێدینن
چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌ساڵانی سه‌رده‌می شه‌ڕوئاشتی لهبۆسنهوههرسك (5)
“به‌ئازاره كاتێك ده‌بینیت ئه‌وانی تر له‌به‌رده‌متدا شكست دێنن له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پیشه‌یی بون و تاقیكردنه‌وه‌ی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری لهبهرامبهرپارهدا،تۆپێویسته تێبكۆشیت بۆوتنی ڕاستی له‌پێناو ئه‌وانی تردا و له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌و له‌پێناو شهرهفتدا، له‌كۆتاییدا پێویستهلهسهرت هه‌ڵبژێریت له‌نێوان ئه‌وه‌ی له ڕیزی حكومه‌ت ودامه‌زراو سیستهمهگهندهڵهكاندا بیت یان له ڕیزی ڕاستی خوازه‌كاندا بیت” زلاتا به‌هرام.
به‌هرام، ژنه ڕۆژنامهنوسێكه له‌ساڵانی جهنگدالهڕادیۆی برادیۆمۆستاركاری ده‌كرد، ڕوماڵی به‌شێك له‌جه‌نگی بۆسنه‌ی كردوه، تائێستاش له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس وچالاكوان، پێشكه‌شكاری بهرنامهیهكهسهبارهت به‌مافی مرۆڤ ویارمه‌تیدانی قوربانیانی توندوتیژی، ناوبراو یهكێكهلهوكهسانهی كه‌پشكی گه‌وره‌ی ههیهلهبواری ڕاگهیاندندالهساڵانی جه‌نگدا (١٩٩٢-١٩٩٥) دواتریش ڕۆڵی ههبووهلهپڕۆسهی بنیاتنانه‌وه‌ی ئاشتی ومتمانهوچاندنی تۆوی لێبورده‌یی لهنێولایهنهجیاوازهكانی بۆسنه‌دا:
-وه‌ك ژنهڕۆژنامهنوسێك كارم ده‌كرد لهسهرایڤۆله پێش جه‌نگدا، دواترله‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا گواستمانهوهبۆشاری مۆستار، خۆم وه‌ك دڵخۆشترین ئافره‌تی سه‌رزه‌وی ده‌بینی، به‌ڵام جه‌نگ ژیانمانی وێران كرد، له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا له‌یه‌ك دابڕاین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌له‌یه‌ك شاردادهژیاین، شه‌ڕ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و پێدوایستیه‌كانی جه‌نگ له یه‌كتری دورخستینه‌وه، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كوشتن یان لهبرسامردندابوین، كاتێك كهكوڕهكهم ته‌مه‌نی ٩ مانگ بو هاوسه‌ره‌كه‌م به‌گوله‌ی قه‌ناس به‌ده‌ستێك كوژراكهلهسهر كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكه‌كان دانرابو لهسهرشاخیك كهدهیڕوانی به‌سه‌ر شاره گهمارۆدراوهكهماندا، به‌رده‌وام بوم له‌كاری ڕۆژنامه‌نوسیم لهپێناوگواستنهوهی ڕاستییه‌كان بۆخه‌ڵك ودروست كردنی هیوا وباوه‌ڕ به به‌دیهێنانی ژیانێكی باشتر.
-پاش جه‌نگ سه‌رۆكی بۆسنهوتی: زۆردڵخۆش مه‌بن له‌ئاشتیدا قۆناغی قورس‌تر دێته‌ڕێمان له‌وه‌ی كهلهجهنگداهاتهڕێمان ودواتر له‌م وته‌یه‌م تێده‌گه‌ن وقسهكهمتان بیردێته‌وه…ئێستا هه‌ست به‌واتای ئهووشانهدهكهین..
– ئه‌ركێكی زۆرگران بو هه‌ڵبستم به په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌م له‌بارودۆخێكی ئابوری وگوزه‌رانی ومرۆڤایه‌تی سه‌ختدا وبه‌بێ باوك..به‌لام ئه‌ركێكی گرانترم له‌پێش بوو له ژیاندا كهدهبووا به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی بكه‌م كه‌ڕقی له‌هیچ كه‌س ولایه‌نێك نه‌بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تردوبارهنهبێتهوه..چه‌ند مانگێك پێش ئێستا كوڕه‌كه‌م له‌كۆلێژی پزیشكی ده‌رچوو له‌م كاته‌شدا به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت..پێم وت كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاریشی نه‌دۆزییه‌وه وڵات به‌جێ مه‌هێڵه ، كۆچ مه‌كه ته‌نیا كاتێك نه‌بێت كهجهنگێكی ترههڵبگرسێت بۆئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی وئه‌خلاقیاتی خۆت ون نه كه‌یت.
– له‌شاری مۆستار كه‌جه‌نگ له نێوان كرواتییهكان وسربییهكان وبۆشناكیهكان ڕویدا، شاره‌كه ته‌قریبه‌ن هه‌مووی وێران بوو، تائێستاش هێڵی جیاكه‌ره‌وه له نێوان شوێنی ژیانی بۆشناك وكرواتییهكان هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه‌و ئالوگۆر بوو به شه‌رێكی ئه‌هلی، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگایی تائێستا هه‌ست به بونی ئهوهێڵهدهكات كه‌خه‌ڵكی دابه‌ش كردوه وهه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ش ئاینده‌مان ده‌خاته‌مه‌ترسییه‌وه.
– ئه‌وه‌ی كهلهكۆلێژی ڕاگه‌یاندن فێری بوم ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕاسته‌قینه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دواترفێری بوم..به‌تایبه‌ت كاتێك لهژیانتداروبوڕوی هه‌ندێك هه‌ڵوێست ده‌بیته‌وه كه پێویسته به پیشه‌یی بون وویژدانت بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.
– ههمیشهكۆمهڵێك ڕۆژنامه‌نوسی گه‌وره جهنگاوهرههن ، هه‌ندێكی تریش هه‌ن كهلهڕاگهیاندنهكان بازاڕسازییان پێده‌كریت بۆخزمه‌تی یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان.
– به‌ئازاره كاتێك ده‌بینیت ئه‌وانی تر له‌به‌رده‌متدا شكست دێنن له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پیشه‌یی بون و له تاقیكردنه‌وه‌ی ئیتیكی ڕۆژنامه‌گه‌ری لهبهرامبهرپارهدا، پێویسته تێبكۆشیت بۆوتنی ڕاستی له‌پێناو ئه‌وانی تردا و له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌و له‌پێناو شهرهفتدا.
– له‌كۆتاییدا پێویستهلهسهرت هه‌ڵبژێریت له‌نێوان ئه‌وه‌ی له ڕیزی حكومه‌ت ودامه‌زراو سیستهمهگهندهڵهكاندا بیت یان له ڕیزی ڕاستی خوازه‌كاندا بیت.
– له‌بۆسنه ژماره‌ی ژنه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان زیاترلهژمارهی ڕۆژنامه‌نوسه پیاوه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌نگ زۆرێك له‌پیاوه‌كانی له‌ناوبرد، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنانی ڕۆژنامه‌نوس بڕیاریاندا كارلهسهردۆزینهوهی ڕاستییه‌كان بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كهلهناونههامهتیداژیاین ووانهكانی ژیانمان بینی له‌سه‌ردمی جه‌نگ ودواتریشدا.
– پێویسته لهسهرڕۆژنامهنوسان بۆ گه‌له‌كانیان بنوسن، ده‌سه‌لاتداران لهسهردهمیكداپیویستیان پێتانهو له ناكاو وازتان لێدێنن .. به‌ڵام گهلهكانتان واناكه‌ن، ئهگهرلهپێناوی ئهواندابنوسن به‌رده‌وام پاڵپشتان ده‌بن …دواترئهمهتان بۆڕوندهبێتهوه.
-به‌رپرسێكی گهورهپاش جه‌نگ پێی وتم، ئۆتۆمبیل وماڵ وپاره‌ت ده‌ده‌مێ، به‌لام پیویستهنوسینهكانت مكلهچی سیاسه‌ته تهحریریهكانمان بێت، واتهوازلهمیللهتبهێنم..ئه‌وكاته‌ش دۆخی من زۆرخراپ تێئه‌په‌ڕی به‌بونی منداڵێك كه‌پێویستی به‌چاودێری هه‌یه‌به‌بێ باوك وبه‌بێ خێزان..به‌ڵام زۆرگران بوبۆم كهوازلهراستی وله میلله‌ته‌كه‌م بهێنم كهلهپیناومانداجهنگاون، گرانیش بوواز له‌خودی خۆم بێنم ده‌رونی خۆم بێنم.
-له‌كاتی جه‌نگ وپاش ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ده‌ستدا وتوشی بێهیوایی بوبوم، پیاویكی ئاینی هه‌ندێ وشه‌ی پی وتم كه هه‌میشه له بیرم بوو: ڕابردوو له بیرمهكه به‌ڵام تیایدا مه‌ژی پێویستهژیانی خۆت بژیت و له‌پیناوی خێردابجهنگیت به‌بێ جیاوازی به‌م شێوه‌یه‌ش دڵخۆش ده‌بیت… هه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ویشم ئه‌نجامدا..
*ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رهه‌مه‌كانی خولێكی ڕاهێنانه كهڕێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی (IMS)به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تۆری رۆژنامه‌نوسانی بۆسنه‌وهه‌رسك ئه‌نجامیدا، لهسهرایڤۆی پایته‌ختی بۆسنه، بۆمیدیاكاران وچالاكانی عێراقی وسوری له‌نێویاندا ڕۆژنامه‌نوسانی تۆڕی”نیرج”، كهخولهكهتهركیزی ده‌كرده‌سه‌ر وانه‌كانی جه‌نگی ناوخۆی بۆسنهوقۆناغی ڕاگوزه‌ری، ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌رده‌می جه‌نگ وبونیاتنانهوهی ئاشتی..
*له‌جه‌نگی ناوخۆی بۆسنه‌دا (١٩٩٥-١٩٩٢) زیاترله١٠٠ههزاركهس كوژرا،جه‌نگ ٣٠ ههزارقوربانی ده‌ست دریژی سێكسی جێهێشت وهزیاترله٧٠٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه‌زیاتر له‌٣٠ ههزارقوربانی له‌خۆگرتووه..
*ڕۆژنامه‌نوس وشیكهروهی سیاسی