هیچ بژاردەیەکی ترمان نیە جگەڕوبەڕوبونەوە،خراپەکاران بەردەوامن لەکارەکانیان..

وانەکان لەساڵنای جەنگ وئاشتی لەبۆسنەوهەرسک (6)
وەرگێرانی: سەردەشت
عبدولڕەحمان
“ئێمەلەپێناو ئاشتی وبونیاتنانی دەوڵەتێکی شارستانی
ودادپەروەر تێدەکۆشین کەتێیدا ڕێزی یاساکان بگیرێت،بەڵام ئەوانەی بەرپرسن
لەبەدیهێنانی ئەوخەونانە لەئاستی پێگەکەی خۆیاندانەبون ،نەیانتوانیوە ئەئامانجانە
بەدی بهێنن کە ئێمە دەمانەوەێ… لەڕاستیدائەوتێکدەرانەی کە لەکاتی جەنگدابڕێکی
زۆرسەروەت وسامانیان دەست کەوت ،لەدواتریشدا بەردەوام بون لەڕێڕەوی خۆیان
لەگەندەڵی لەسەرحساب وکۆژانی گەلەکانیان،گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین
لەڕوبەڕوبونەوەیان ودەرخستنی گەندەڵیەکانیان، وەئەگەر وا نەکەین هەمومان شکست
دێنین” ئاریجانا ساراسیفیک
ساراسیڤیک ،ئافرەتێکی ڕۆژنامەنوسە کەخاوەن خەڵاتی جیهانی ئافرەتی
تێکۆشەرە، لەکۆمەڵێک دامەزراوەی ڕۆژنامەنوسی کاری کردوەوەڕوماڵی هەواڵەکانی
کردوەلەکاتی جەنگ ولەدوای جەنگ، لەبواری ڕۆژنامەگەری بەدواداچون وبەڵگەنامەیی
کاردەکات، ڕوبەڕوی چەندین هەڕەشەبۆتەوەبۆگۆڕانکاری لەهەڵوێستەکانیدا:
-ئایندارەکان سوێندیان هەیە ،ئێمەی ڕۆژنامەنوس بەڵێننامەی شەرەفی
ڕۆژمانەگەریمان هەیە کەبڕوامان پێی هەیە وجێبەجێی دەکەین کەسەرچاوەی شەرەف
وڕێزەبۆخوسی خۆمان وکۆمەڵگاکەمان..ئەوئیتیکەڕۆژنامەوانیانەیەکە ئاڕاستەی
کارکردنمان وتەنانەت کاری ڕۆژانەشمان دیاریدەکات.
-ئەوتێکۆشانەی کەلەکاتی جەنگدابەدەستمان هێنالەماوەی جەنگدا، وەلەماوەی
ڕوماڵکردنی پێکدادانەکان بۆدەرخستنی ڕاستییەکان وگەیاندنیان بەخەڵک ،پێویستە
بەردەوام بێت لەکاتی ئاشتیدا،بەبێ ئەوئەوئازایەتی وتێکۆشانەناتوانین ڕبەڕوی
هاوپەیمانی گەندەڵەکان ببینەوە..
–کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیاری
سەرەکییەلەدواکەوتنی وەستانی جەنگ،سیاسەتەکانیان وهاوپەیمانییەکانیان وای پێویست
دەکرد جەنگ بەردەوام بێت بۆماوەیەکی درێژ.. وەپێدەچێت هەرئەوهۆکارانەوای کردبێت
کەجەنگ بۆماوەی دودەیە بەردەوام بێت.
-پەروەردەی کۆمەڵگاوخێزانەکانمان وای لێ
کردین کەبێلایەنیمان بپارێزین لەوماوەدرێژەی جەنگ وپاکتاوکردنانەدا کەڕویدا
..ئێمەهەمومان پێکەوەلەڕادیۆکارمان دەکردلە بۆشناق وسرب وکروات..بەوشێوەیەجەنگمان
هەڵگیرساندلەپێناوڕاستیدا..پێویستەلەسەرت کەویژدانت وئیتیکی کارەکەت حوکمت بکات
بەبێ جیاکای لەنێوان خەڵکدا بەهۆی ڕەگەزەکانیانەوەکەسەربەچ نەتەوەیەکن.
-خەڵک خۆشی دەوێم وهاوڕێکانم لەکارەکم ڕقیان
لێمە.. ماڵ وسامانم هاوشێوەی ئەوان کۆنەکردەوەسەرەڕای ئەوەی چەندین جاربۆم
پێشنیارکراوە،بەڵام دڵخۆشم بەوەی کەئەنجاممداوەوەهەستاوم بەوکارەی کەویژدانم پێی
ئاسودەیە.
-لەماوەی جەنگدابەڕفاندنی منداڵەکانم
هەڕەشەیان لێدەکردم بۆبێدەنگ کردنم لەوتنی ڕاستییەکان،بەڵام من بێدەنگ نەبوم
لەبەرئەوەی ئەوان دەیانویست،پاش جەنگ هەڕەشەوفشارەکان بەردەوام بون .. پێش
چەندمانگێک دایکم زۆرنەخۆش بو هەڕەشەیان لێکردم ئەگەربێدەنگ نەبم لەدەرخستنی خراپی
ئیدارەدان وباسکردنیان ئەواناهێلن هیچ مەراسیمێک بۆمردنی دایکم بکەین ،ڕودانی
کارێکی وەهازۆرئازاربەخش بوبۆمن، دایکم پێش دوومانگ مرد وتەرمەکەیمان
بەشکۆوڕێزەوەبەڕێکرد..
– خراپەکاران لەکاتی جەنگدابڕێکی زۆرسەروەت وسامانیان دەست کەوت ،لەدواتریشدا
بەردەوام بون لەڕێڕەوی خۆیان لەگەندەڵی لەسەرحساب وکۆژانی گەلەکانیان،گرنگ ئەوەیە
بەردەوام بین لەڕوبەڕوبونەوەیان ودەرخستنی گەندەڵیەکانیان، وەئەگەر وا نەکەین هەمومان
شکست دێنین..
*ئهم بابهته لهبهرههمهكانی خولێكی
ڕاهێنانه كهڕێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودهوڵهتی (IMS)بهههماههنگی لهگهڵ تۆری
رۆژنامهنوسانی بۆسنهوههرسك ئهنجامیدا، لهسهرایڤۆی پایتهختی بۆسنه، بۆمیدیاكاران
وچالاكانی عێراقی وسوری لهنێویاندا ڕۆژنامهنوسانی تۆڕی”نیرج”، كهخولهكهتهركیزی
دهكردهسهر وانهكانی جهنگی ناوخۆی بۆسنهوقۆناغی ڕاگوزهری، ڕۆڵی ڕاگهیاندن
لهسهردهمی جهنگ وبونیاتنانهوهی ئاشتی..
*لهجهنگی ناوخۆی بۆسنهدا (١٩٩٥-١٩٩٢)
زیاترله١٠٠ههزاركهس كوژرا،جهنگ ٣٠ ههزارقوربانی دهست دریژی سێكسی جێهێشت وهزیاترله٧٠٠
گۆڕی بهكۆمهڵ كهزیاتر له٣٠ ههزارقوربانی لهخۆگرتووه..
*ڕۆژنامهنوس وشیكهرەوەی سیاسی