زۆرێك له ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر داواكاری بابه‌تیان ده‌نوسی هه‌ربۆیه بوونه ئامڕازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و كینه و بره‌ودان به جه‌نگ
چه‌ند وانه‌یه‌ك له ساڵانی جه‌نگ و ئاشتی له بۆسنه‌و هه‌رسك
” ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ئاگری جه‌نگیان خۆش ده‌كرد و رق و كینه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه له نێوان پیكهاته‌كاندا له كاتی جه‌نگدا له‌ڕیگای به‌رگریكردن له پێكهاته‌یه‌ك و هێرشكردنه سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تره‌وه، هه‌ر ئه‌م كه‌سانه داوای جه‌نگ له‌باره‌ی ئاشتیه‌وه ده‌یانوسی و جه‌جتیان له به‌دیهێنانی ده‌كرده‌وه، ئه‌مانه له‌سه‌ر داوا ده‌یانوسی، ئه‌مانه به‌شێك بوون له ئامڕازه‌كانی جه‌نگێكی ماڵویرانكه‌ر” ماریگا ساجكاس وای وت.
ساجكاس، رۆژنامه‌نوسێكی بۆسنی كاتی جه‌نگی ناوخۆ بوو كه ڕوماڵی كێشمه‌كێشمه سیاسیه‌كان و به‌ره‌كانی جه‌نگی ده‌كرد، ئێستا ناوبراو به‌رده‌وامه له كاری ڕۆژنامه‌نوسی، پسپۆریشه له ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئاشته‌وایی له‌ڕێگای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، ماسته‌ری هه‌یه له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا:-
– ڕاگه‌یاندن له یۆگۆسلاڤیادا پێشتر ئازادنهبوو پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ببێت به شه‌ش وڵاتی نوێ (صربیا، بوسنه‌و هه‌رسك، كرواتیا، مهكهدونیا، سلۆڤینیا، جبل ئه‌سوه‌د) له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی و دینی، ئه‌وكات ڕاگه‌یاندن ئاڕاستهكراوبوو بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ڕای گشتیدا، ئه‌ركی پاراستنی ڕژێم و جوانكردنی وێنه‌كه‌ی و دژایه‌تیكردنی دوژمنه‌كانی بوو… رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی یه‌كیتی میله‌ت و برایه‌تی قوڵ و میژوی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان ده‌نوسی و باسیان له جیاوازیه قه‌ومی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان نه‌ده‌كرد.
– دوای مردنی سه‌رۆكی به‌هێزی یۆگۆسلافیا، تیتۆ( جۆزیف برۆز تیتۆ 1980 به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كرواتی) كێشه‌كان ته‌قینه‌وه له‌نێوان سه‌ركرده تینوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا… هه‌ر لایه‌نه‌و پشتیوانی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كرد، و ده‌ستكرا به پیرۆزڕاگرتنی قه‌ومی له‌لایه‌ن زۆرێك له نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانه‌وه.. هه‌ر لایه‌نه‌و لای خۆیه‌وه ده‌ستیكرد به پیرۆزكردنی ڕابردوی خۆی و قسه‌كردن له قوربانیانی نه‌ته‌وه‌و وتائیفهكهی و بیرچونه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌وانی دی… دیاره ئه‌مه له‌ژێر كاریگه‌ری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كاندا بوو.
– هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نوسان له‌م بێسهروبهریهوه تێوه‌گلان…. دواتریش سیاسیه‌كان رۆژنامه‌نوسانیان به‌تێوه‌گلان ناچار كرد، ئهورۆژنامهنوسهشی ئه‌م فه‌رمانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردایه پهراوێزدهخراو ناوناوبهنگی ناشرین ده‌كرا، دواجار ته‌قریبه‌ن هه‌مووان گه‌یشتن به‌وه‌ی قسه بكه‌ن له‌سه‌ر جه‌نگ و مردن له پێناو نه‌ته‌وه‌دا، پاشان جه‌نگ هه‌ڵگیرسا و ده‌ستیان كرد به باسكردنی پێشێلكاریه‌كانی ئه‌وانی دی و كام نه‌ته‌وه قوربانی زیاتره‌و كام نه‌ته‌وه گۆڕستانی زیاتره.
– پێش جه‌نگ زۆربه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كاندا بوو، خراپ به‌كارهێنانێكی به‌رفراوانیش هه‌بوو بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌زگایانه بۆ خزمه‌تكردن به ئه‌جینداكانیان… هه‌ڵبه‌ته هیچ سانسۆرێك نه‌بوو، به‌ڵام له‌مه‌ش خراپتر سانسۆری خودی بوو كه ڕێگر بوو له ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان و بهرهنگهربونهوهی سیاسیه‌كان بوو پێی .
– به‌هۆی ئه‌م ڕۆژنامه‌گه‌ریه خراپه‌وه، هاوڵاتیان پییان وابوو هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌و درۆیانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه دزه‌ی پێ ده‌كرا بۆ ڕاگه‌یاندن ڕاستین و خه‌ڵك بڕوای پێده‌كرد… ئه‌وكاتانه ڕاستیه‌كان هه‌ڵده‌به‌سترا و بۆئه‌م كاره‌ش پاره ده‌درا، ڕاستی ته‌واوه‌تی بوونی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش درزێكی گه‌وره‌ی خسته نێوان پێكهاته‌كانه‌وه، و گومانی گه‌وره‌و بێمتمانه‌یی دروستكرد له‌نێو كه‌سانێكدا كه چه‌ندین ساڵان به‌خۆشی ئاشتی پێكه‌وه ژیابوون، هه‌روه‌ها بوه هۆی هه‌ڵگیرسانی كێشمه‌كێشم له نێوانیاندا.
– به‌ڵام ڕۆژنامه‌نوسه ئازاكان تێگه‌یشتن كه شێواندنی ڕاستیه‌كانی چ كهرهساتێكی قه‌وماندووه، بۆیه ڕه‌تیانكرده‌وه ته‌سلیمی ئیراده‌ی حزبه‌كان ببن، ژیانیان ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی بوه‌وه به‌هۆی هه‌وڵیان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ڕاستیه‌كان له‌نێو ئه‌و هه‌موو شێواندن و پڕوپاگه‌نده‌و و شێواندنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌پێناو ئامانجی دیاریكراودا.
– ” ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ئاگری جه‌نگیان خۆش ده‌كرد و رق و كینه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه له نێوان پیكهاته‌كاندا له كاتی جه‌نگدا له‌ڕیگای به‌رگریكردن له پێكهاته‌یه‌ك و هێرشكردنه سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تره‌وه، هه‌ر ئه‌م كه‌سانه داوای جه‌نگ له‌باره‌ی ئاشتیه‌وه ده‌یانوسی و جه‌جتیان له به‌دیهێنانی ده‌كرده‌وه، ئه‌مانه له‌سه‌ر داوا دوهیانوسی، ئه‌مانه به‌شێك بوون له ئامڕازه‌كانی جه‌نگێكی ماڵویرانكه‌ر” … ئه‌مانه له هه‌موو شوێنێك ده‌بینرێن، ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌نی به‌شێك له كێشه‌كان و به‌شێك له هه‌ڵه‌كان و تاوانه‌كانن كه بووه مایه‌ی به‌رده‌وامی جه‌نگ و ئاڵۆزبونی و كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار قوربانی .
– داواكاری گشتی له صربیا چه‌ند هه‌وڵێكی دا بۆ دادگایكردنی هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس كه ڕۆڵیان هه‌بوو له بڵاوبونه‌وه‌ی وتاری توندوتیژی و بره‌ودان به ئاگری جه‌نگ و و ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان، به‌ڵام زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كان ده‌ربازبون له سزا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بو سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی رۆژنامه‌نوسان و ئه‌و تاوانانه‌ی ڕویدابوو، هه‌ندێكیان به‌رده‌وام بوون له جه‌ختكردنه‌وه كه ئه‌وان له ژێر فشاری و بڕیاری سه‌ركرده سیاسیه‌كان نوسیویانه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه لیان داواكراوه… زۆرێك له‌و كه‌سانه له بیرچونه‌وه‌و پشتگوێ خران دوای جه‌نگ و له ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆدا بونیان نییه. ئاماژهمهترسیدارهكانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك كه ڕوده‌دات له ئاینده‌دا ئاشكرا بكه‌ن و كه مه‌ترسیه بۆ هه‌مووان.
* ئه‌م بابه‌ته ده‌رئه‌نجامی خولێكی ڕاهێنانه كه ڕێكخراوی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی ( IMS ) به هاوكاری یه‌كێتی رۆژنامه‌نوسانی بۆسهنهو هه‌رسك له پایته‌ختی سهرایفۆ ئه‌نجامدرا بۆ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسی سوری وعێراقی له‌نێویشیاندا رۆژنامه‌نوسانی تۆڕی ( نیریج) ی بۆ كاری بنكوڵكاری، كه تیایدا جه‌خت له وانه‌كانی جه‌نگی نێوخۆی بوسنی قۆناغه‌كانی دواتری پاش جه‌نگ و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له كاتی جه‌نگ و بنیاتنانی ئاشتیدا.
* له جه‌نگی نێوخۆی بوسنهدا ( 1992- 1995) زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س كوژرا، زیاتر له 30 هه‌زار قوربانی توندوتیژی سێكسی لێكهوتهوه، زیاتر له 700 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه كه 30 هه‌زار قوربانیان تیادایه .
* ڕۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری سیاسی
رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.


