نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ به‌بێ ئامێری پزیشكی
ده‌ستی خێزانه‌لاوازه‌كه‌ی گرتبو به‌ره‌و ژوری پزیشك ده‌ڕۆیشتن، به‌ده‌سته‌كه‌ی تری ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌شیعه‌ی (MRI) كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بو، كه‌له تاقیگه‌یه‌كی ئه‌هلی ئه‌نجامی داب‌و، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ژوری نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ به‌هۆی جه‌نگه‌وه خاڵی بوو بون له ئامێره‌پزیشكییه‌گران به‌هاكان.
“ناچاربوین ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌مان بفرۆشین بۆپاره‌ی ئه‌م پشكنینه” عه‌ماروای وت، كه‌به‌حه‌سره‌ته‌وه بو بۆئه‌و ئازاره‌ی كه به‌موسڵ گه‌یشت پاش تێپه‌ڕبونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كانی موسڵ.
كه‌سانی نه‌ناسراوهه‌ستابون به‌سوتاندنی ئامێری ئه‌شیعه‌ی (MRI) له‌نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری ڕۆژئاوای موسڵ له‌٢١ ی كانونی دووه‌م، پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی نینه‌واوه بگوازرێته‌وه‌بۆجێگه‌یه‌كی پارێزراو..
دكتۆر شیبان موختار پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندی بواری وه‌ره‌م وپزیشكی ئه‌تۆمی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری وتی “زۆرینه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ ئامێری( MRI) و(CT SCAN) یان تێدابو ،كه‌بناغه‌ی كاركردن ئێمه‌و نه‌خۆشانه‌مان بوون كه‌نمان بوون و داوامان لێان ده‌كرد ئه‌شیعه به ئامێرانه بگرن”.
ناوبراو وتیشی “هه‌ندێك ئامێرمان هه‌یه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیرو خه‌نسا له‌لای چه‌پی شاری موسڵ كه‌به‌ته‌واوی له‌كارنه‌كه‌وتون ،به‌ڵام به‌ربه‌سته‌هونه‌رییه‌كان تا ئه‌م ساته ڕێگرن له‌به‌كارخستنه‌وه‌یان”.
فه‌رمانبه‌ره‌كانی ته‌ندروستی نینه‌وا به‌یارمه‌تی تیمێكی ئه‌ندازیاری له‌كۆمپانیای فلیپس سه‌ركه‌وتوبون له گواستنه‌وه‌ی ئامێری(CT SCAN) له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له‌لای ڕاستی موسڵ پێش ده‌ڕۆژ بۆخه‌سته‌خانه‌یه‌كی تر ،كه‌تاكه‌ئامێرێكه له خراپ بون ڕزگاری بوبێت له‌جه‌نگ و وێرانكارییه‌كان.
نۆرینگه‌تایبه‌ته‌كان .. به‌دیله تاڵه‌كه
له‌ئێستای موسڵدا نه‌خۆشه‌كان پشت ده‌به‌ستن به نۆرینگه‌تایبه‌ته‌كان بۆئه‌نجامدانی پشكنینی( MRI) و(CT SCAN)، ته‌نها دوونۆرینگه‌ش له موصڵدا هه‌یه‌كه‌تایبه‌ته‌به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م دوپشكنینه ، به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م دوپشكنینه له‌نه‌خۆشانه حكومییه‌كاندا..
به‌شارتائی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی بواری تیشك وسۆنه‌ر تایبه‌ت به سایتی المنصه وتی”ئه‌نجامدانی پشكنین به‌ئامێره‌كانی ( MRI) و(CT SCAN) له نورینگه تایبه‌تیه‌كان نرخێكی گرانی هه‌یه به‌به‌راورد به‌نرخی نه‌خۆشخانه‌حكومییه‌كان ،به‌هۆی گرانی نرخی ئه‌وئامێرانه‌وه”.
به‌شار تائی ڕونی كرده‌وه كه‌ئه‌نجامدانی پشكنینێكی ته‌واو به( MRI) ده‌گاته چوارسه‌دهه‌زاردینار(300دۆلار) ، پشكنینی ته‌نهایه‌ك به‌شیش ده‌گاته سه‌دهه‌زاردینار(90 دۆلار)، له كاتێكدا پێش جه‌نگی موسڵ له‌خه‌سته‌خانه‌حكومییه‌كان له‌٢٥ هه‌زاردینار نرخه‌كه‌ی تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا له‌یس حه‌بابه ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ی زیانه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری موسڵ جیاوازن، نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری و السلامی سه‌ره‌كی به‌ڕێژه‌ی ١٠٠٪ وێران بون ، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری ده‌گاته له‌٩٠٪ .
سوتان پاش ئاڵوگۆڕ
موشه‌كه‌كان ته‌نیا یه‌ك ئامێری( MRI)یان به سه‌لامه‌تی هێشته‌وه كه‌ئه‌ویش گوێزرایه‌وه بۆنه‌خۆشخانه‌ی جمهوری به‌دیل له‌گه‌ڕه‌كی المحاربین له‌به‌شی راستی موسڵ .
دكتۆره مارب عبدالله وتی” ده‌ستانێكی پیس له‌پشت سوتاندنی ئامێری ( MRI)كه بون” هه‌روه‌ها وتی ” لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه تائێستا ڕاستی هۆكاری سوتاندنی ئه‌و ئاگره له ناكاوه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه كه بوه هۆكاری سوتاندنی ئامێری ( MRI) كه.
ئامێری ( MRI) به‌كاردێت بۆ وێنه‌گرتنی ده‌ماره‌كان وده‌ماغ ودڕكه‌په‌تكانی وه‌ك مێشك و بڕبڕه پشت و ماسولكه‌كان ، به‌ڵام (CT SCAN)،به‌كاردێت بۆ وێنه‌گرتنه ڕوكه‌شه‌كان چونكه‌له‌هه‌رئامێرێكی ترزیاتر چینه‌كانی ئێسك پیشانده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌دابینكردنی ئه‌م ئامیرانه‌بۆشاری موسڵ ، دكتۆر شیبان موختار وتی به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌حكومه‌تی عێراقی پێداتێده‌په‌ڕێت زۆر سه‌خته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بتوانێت ئه‌وئامێرانه بۆنه‌خۆشخانه‌كانی موصڵ دابین بكات، دواكه‌وتنی موجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداری وپزیشكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا هیچ نیه‌جگه‌له‌نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌ودۆخه‌ی كه‌موسڵی تێداده‌ژی به پێی لێدوانی ناوبراو..
Your thoughts always manage to touch my heart, thank you very much.