به‌زه‌حمه‌ت له ژورێكه‌وه ده‌چێت بۆ ژورێكی تر، به‌ردی په‌رش و بڵاوی ئه‌و ناوه ڕێ له هاتوچۆكانی ده‌گرێت، به‌ڵام وازناهێنێت له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له ماڵه‌كه، بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره كۆنه‌كه، به‌ڵام خۆی له ژێرزه‌مینه‌كه به‌دوور ده‌گرێت، كوره‌كه‌شی ئاگادار كردۆته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و ژێرزه‌مینه.
دایكی محه‌مه‌د ژنێكی موصلاویه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و خانوه كۆنه‌ی كه صاروخێك له گه‌رمه‌ی پرۆسه سه‌ربازیه‌كان وێرانی كرد( ئازار تا ته‌موزی 2017) له پێناو كۆتاییهێنان به ڕێكخراوی “داعش” له به‌شی ڕاستی شاری موصڵدا.
“به‌كه‌ڵكی تیا ژیان نه‌ماوه، بۆیه خانویه‌كم له به‌شی چه‌پی شاره‌كه به كری گرت و دێین بۆ ئێره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ماوه” دایكی محمه‌د وای وت.
هه‌موو شتێكم له‌ده‌ستدا- له درێژه‌ی وته‌كانیدا وای وت كاتێك هه‌ندێك چه‌رچه‌فی به‌ده‌سته‌وه بوو- من ئه‌م كوڕه‌م له ماڵه‌كه‌مان ته‌نیا به جله‌كانمانه‌وه چوینه ده‌ره‌وه”. ئاماژه بۆ ژێرزه‌مینه‌كه ده‌كات، ” ناتوانم دابه‌زم بۆ ژێرزه‌مینه‌كه كه چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی ناوماڵه‌كه‌مانی تیادایه، خۆمان له‌وێ ده‌شارده‌وه له ترسی بۆردومان، به‌ڵام دواتر چه‌كداره‌كانی داعش بۆمبڕێژیان كرد و ئێستاش پوچه‌ڵ نه‌كراونه‌ته‌وه”.
یه‌كێك له دراوسێكان وتی تیمی ئه‌ندازیاری سوپای عێراقی چونه‌ته ماڵه‌كه‌ی دایكی محه‌مه‌ده‌وه، كاتێكیش هاتونه‌ته ده‌ره‌وه پیان وتوون ژێرزه‌مینه‌كه بومبڕێژكراوبوه‌و پوچه‌ڵیان كردۆته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له تیمی ئه‌ندازیاریه‌كه‌ی سوپای عێراق پێش رۆیشتنی وتویه‌تی” ده‌ستكاری بۆمبه پوچه‌لچكراوه‌كان مه‌كه‌ن تا خۆمان لایان ده‌به‌ین”.
ئه‌م خانوه كه له شێوازی كۆنی موصڵی دروستكراوه ته‌نیا خانووی وێران بوو نییه، زیاتر له 7600 خانوی تر له شاره كۆنه‌كه وێران بووه، به پێی ڕاپۆرتی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ڕاهێنان ولێكۆلینه‌وه كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه بۆ روماڵكردنی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی ڕوبه‌ڕوی شاری موصڵ بۆته‌وه به‌هۆی جه‌نگ دژی ڕێكخراوی “داعش”.
به‌پێی هه‌ندێك ئاماری تر كه پێگه‌ی ستارز ئه‌ند سترایسی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و خان‌و و بینایانه‌ی به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه یان به‌هۆی بوردمانی به‌شی ڕاستی شاره‌كه وێران بوون ده‌گاته 32 هه‌زار شوێن.
زۆر دوور نا له ماڵه‌كه‌ی دایكی محه‌مه‌د، گه نجێك به‌ناوی محه‌مه‌د الحدید له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی المشاهده ڕاوه‌ستاوه‌و چاوی له‌و رَێڕه‌وه ته‌سكه كردووه كه بۆی ده‌ڕوات پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژوره‌وه،” یه‌كه‌م جاره‌مه دێم بۆ ئێره دوای ته‌واو بونی شه‌ڕه‌كان، ئه‌ترسام خانوه‌كه‌مان بۆمبڕێژكرابێت، بۆیه ده‌رگاكه‌م به‌پارچه ئاسنێك كرده‌وه وێڕایی ترسم و خورپه خورپی دڵم”، محه‌مه‌د وای وت.
كاتێك ژوره تێك وپێكراوه تۆزاویه‌كه‌ی ده‌پشنی درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و وتی” خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانم له‌م چواردیواره‌دا به‌سه‌ر برد، له مۆزه‌خانه‌یه‌كی جوان ده‌چوو پێش جه‌نگه‌كه، پڕی بوو له شتومه‌كی ئه‌نتیكه‌و ده‌گمه‌ن كه له باپیرانمانه‌وه بۆمان مابوه‌وه‌و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دووصه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر”.
“ده‌مانه‌وێت خانوه‌كه‌مان چاك بكه‌ینه‌وه‌و منیش به‌رده‌وام سه‌ردان ده‌كه‌م تا دڵنیابم كه‌س كه‌لوپه‌له‌كانمانی نه‌دزیوه” به‌م شێوه‌یه محه‌مه‌د كۆتایی به قسه‌كانی هێنا.
“له هه‌موو ماڵێكدا چیرۆكێك هه‌یه” محمه‌د صقر وای وت كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حمام المنقوشه‌یه له شاره كۆنه‌كه. ئه‌م پیره مێرده هه‌موو ڕۆژێك دێت بۆ خانوه‌كه‌ی و چه‌ندین سه‌عات له نێو داروبه‌ردی خانوه وێرانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانێت شتومه‌كی ماڵه‌كه‌ی و جلوبه‌رگه ماوه‌كانی بگوازێته‌وه.
” توانیم هه‌ندێك جلوبه‌رگ و نوێن بدۆزمه‌وه له نێو یه‌كێك له صندوقه‌كانی جل و به‌رگ هه‌ڵگرتندا كه موصلیه‌كان پێی ده‌ڵێن الصندقچه، ده‌یبه‌م بۆ ئه‌و خانوه‌ی به‌كرێم گرتوه كه بینایه‌كی ته‌واو نه‌بووه له ناچه‌ی حاوی الكنیسه له رۆژئاوای شاره‌كه” محمه‌د صقر كاتێك له وێنه‌یه‌كی دۆزراوه‌ی نێو خۆڵ خاشاكی هاوسه‌ره مردوه‌كه‌ی ورد ئه‌بوه‌وه كه دوو ده‌یه پێش ئێستا كۆچی دوایی كردووه، پاشان وتی ” تائێستاش له‌بچوكترین پێداویستیه‌كانی ژیان بێبه‌شین پاش به‌سه‌رچونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ڕزگاركردنی موصڵ له ژێر ده‌ستی داعش”.
زۆرێك له دانیشتوانی شاره كۆنه‌كه ناوه‌ستن له سه‌ردانیكردنی ماڵه‌كانیان، پێش خوار ئاوابونیش به‌جێی ده‌هێڵن وه‌ك ڕێچكه‌ی شاره میروله‌یه‌ك به هه‌ڵگرتنی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی ماوه‌ته‌وه له ماڵه‌كانیان ( پشتیه‌ك و به‌تانیه‌ك و دۆشه‌كێك یان شتی له‌و بابه‌ته) به‌ڵام سه‌بوری ڕاسته‌قینه‌یان ته‌نیا به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆی به‌دی دێت.