دایكێكی موصڵاوی ناچار ده‌بێت كوڕه‌كه‌ی له‌ نێو خانوه‌كه‌یاندا بنێژێت

شاره‌كه‌ ڕزگاركرا له‌ ده‌ستی ڕێكخراوی “داعش”، هه‌رچه‌نده‌ شاره‌كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت مانگه‌ پاكراوه‌ته‌وه‌ له‌و ڕێكخراوه‌یه‌،  به‌ڵام تائێستاش ژیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ندێك به‌شی شاره‌كه‌، كاره‌ساته‌ ئینسانیه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌. 
 كاتێك شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی موصڵدا له‌ گه‌رمه‌یدا بوو خه‌ڵكیش گه‌مارۆدرابوون، هه‌ندێك  له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌  ناچاربون كه‌سو كاریان و كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كانیان  له‌ باخچه‌ی ماڵه‌كانیان و ته‌نانه‌ت ژوری نوستنه‌كانیاندا بنێژن.

 

“به‌ده‌ستی خۆم ناشتنم”
 

ئوم عمار(ته‌مه‌ن60ساڵ) كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی مینكه‌بی به‌شی ڕاستی موصڵدا ده‌ژی، وتی” شه‌ڕه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوژرانی پێنج كه‌س له‌ خێزانه‌كه‌م،  هه‌موویانم به‌ده‌ستی خۆم ناشتووه‌، یه‌كه‌م جار مێرده‌كه‌م، دواتر كوڕه‌36 ساڵه‌كه‌م به‌شار العابدی كه‌ تیرۆریسته‌كان ویستیان ببێت به‌ داعش، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بكات بۆیه‌ ئیعدامیان كرد، خێزانه‌كه‌ی به‌شاریش له‌كاتی بوردومانكردنه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پاكردنه‌وه‌ی له‌ چه‌كداره‌كانی داعش برینداربوو،  ئێستا ئه‌ویش  معه‌وق بووه‌ و ناتوانێت بڕوات و منداڵه‌كانیشی به‌ هه‌تیوی ماونه‌ته‌وه‌”.

“ته‌نیا به‌ دوو فه‌رشم له‌ ته‌رمی كوڕه‌كه‌مه‌وه‌ پێچا”
 
ئوم عه‌ممار باسی له‌وه‌كرد كه‌ دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش  عه‌ماری كوڕه‌ 22ساڵه‌كه‌ی كوژرا، وتی” له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ناشتم،  ته‌نیا  دوو فه‌رشم له‌ ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ ئاڵاند و ناشتم”. ئوم عه‌ممار داوای له‌ ڕێكخراوه‌ ئینسان دۆستیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد یارمه‌تیده‌ریان بن له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.
دایكی عه‌ممار ته‌نیا كه‌س نییه‌ كه‌ ئه‌م تراژیدیایه‌ی لێ به‌سه‌ر هاتبێت، هه‌ندێكی تریش له‌ دانیشتوانی موصڵ ناچاربوون ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و دراوسێكانیان له‌ ژێرزه‌مینی خانوه‌كانیاندا بنێژن. به‌ پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان زیاتر له‌ 2500 له‌ خه‌ڵكی سڤیل له‌ كاتی ڕزگاركردنی شاری موصڵ له‌ چنگی “داعش”  كوژراون.

 

 

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى