Site icon المنصة

نەتەوەیەکگرتووەکان:پێویستمان بە ١٠ ساڵەبۆنەهێشتنی بۆمبەکان لەموسڵ

نەتەوەیەکگرتووەکان
هۆشداریدا لەمانەوەی چەندین بۆمبی نەتەقیو لەموسڵ کەبۆچەندین ساڵی
داهاتودەمێننەوەودەبنەمەترسی بۆسەرژیانی ملیۆنان هاوڵاتی…

بەوتەی لۆردهامەر کەبەڕێوەبەری
بەرنامەیەلەنەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری تایبەت بەمین دەڵێت “وێرانکردنی موسڵ بەدوای
خۆیدابەنزیکەیی یانزەملیۆن تۆن لەپاشماوەی بیناکۆنەکان جێهێشتوە ،وەبەخەمڵاوی یەک
لەسەرسێی بۆمبەنەتەقێنراوەکان لەژێرئەوداروبەردانەداماوەتەوە”

لەماوەی دەست
بەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە بۆزیاترلەسێ ساڵ (٦/٢٠١٤-٨/٢٠١٧) زۆرگرنگی
دەدابەدروست کردن وگەسەپێدانی بۆمب وتەقەمەنییەکان وچاندنی بۆمب لەناوخۆودەرەوەی
شارەکە…

لەلێدوانێکی
ڕۆژنامەییدا لەشاری جنێف لۆردهایمەر وتی “چڕی
وئاڵۆزی بۆمبەکان ڕێگەنادات کەبەئاسانی هەڵمەتی پاککردنەوەلەماوەی چەندمانگێک
تەنانەت چەندساڵێک تەواوبێت”

وەهەروەها وتی
“بەپێی زانیارییەکانمان ئەوبڕەتەقەمەنی وبۆمبانەی کەخراونەتەخوارەوەنزیکەی
٥٠٠ ڕەتڵ دەبێت ، وەزیاتر لە ١٥ مەتروزیاترچونەتەقوڵایی زەوییەوە،تەنهادەرهێنانی
یەکێکیان چەندڕۆژێک تەنانەت چەندهەفتەیەکیش دەبێت”

پێکدادان لەنێوان
هێزەعێراقییەکان وڕێکخراوی داعش زیاترلە ٩ مانگی خایاند (١٠/٢٠١٦-٨/٢٠١٧) کەتێیدا
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەبۆردومانەچڕەکانیان پاڵپشتی هێزەعێراقییەکانیان دەکرد
وەلەلایەن هەردولاوە لەسەرزەوی چەندین جۆرتۆپی گەورەوبچوک بەکاردەهات..

“کارەکەوادەستی
پێکرد وەک ئەوەی گەردەلولێک بدات لە کۆگایەکی ئەلکترۆنی”
هەروهالۆردهامەروتی”لەنەخۆشخانەی سەرەکی لەڕۆژئاوەای موسڵ زیاترلە ٢٥٠٠ تۆن
مادەی تەقینەوەمان دۆزییەوە، لەپشتێنی خۆتەقاندنەوەو هاوەنی ساروخی وبۆمبی دەستی
و-هەرشتێک کەبەخاڵتدادێت، لەوێ بونی هەبو..

نەتەوەیەکگرتووەکان
لەئێستادابەردەوامەلەکارەکانی کەپەیوەندیدارەبەلابردنی ٤٥ هەزارمین و٧٥٠هەزار
بارهەڵگرکەبۆبمی سەرەتایی تێدایەکەلەعێراقدا دروست کراون کەزیاترلە٢٥هەزاریان
لەڕۆژئاوای موسڵە ،وەناوجەکانی شەنگال وفەلوجەپێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە
بۆلابردنی مین، بەپێی ئەوبەیاننامەی کەنەتەوەیەکگرتووەکان دەری کردوە.

ڕێکخراوی داعش
پشتی بەدەروست کەسنی کارگەی دروست کردنی بۆمب دەبەست لەنێوماڵ
وگەڕەکەکاندابۆخۆپاراستن لە هێرشەئاسمانییەکان،وەچەندین هۆکاری گواستنەوەی وەک
عەرەبانەوماتۆڕیان بەهێزەعێراقییەکاندا تەقاندەوەلەناوچەجیاوازەکانی شاری موسڵ..

بەپێی وتەکانی
لۆدهامەر تیمەکەی ئەو لەناوبیانی دادگای باڵای موسڵدا ٤٤ پشتێنی خۆتەقاندنەوەو ٩
بارهەڵگری بۆمبی سەرەتای کەئامادەن بۆتەقاندنەوە،وە٦٤ کلیل کەچاککراون بۆ
بارهەلگرەکان بۆئیش پێکردنیانوە٢٣١ هاوەنی جۆری مۆتۆر ٤٨ ساروخ و٧٢ کۆگای تەقەمەنی
ئاسمانی و١٠٩ بۆمبی دەستی.

تیمی ئەندازەی
تەقەمەنی سەربەهێزەعێراقیەکان هەڵدەستن بە پڕۆسەی تەقاندنەوەی
ئەومادەوبارهەڵگرانەی کەدەستیان بەسەردا
دەگرن لەگۆڕەپانی کۆمەڵگای پزیشکی لەڕۆژئاوای موسڵ ، سەرآچوەپزیشکییەکان ئەمەبەمەترسی
دەبینن بۆسەردانیشتوانی گەڕاوەی ئەوناوچانە لەئێستاوداهاتودا ..

لۆردهامەر
لەکۆتایی وتەکانیداوتی “بۆمبەئامادەکراوەکان بۆتەقاندنەوە شتێکی تازەنیە،
بەڵکوئەوەبەلامانەوەتازەیەئەوئاڵۆزی وچڕی وئامادەسازییەیەکەبۆی کراوە، داعش کۆگاو
بۆبمبەسەرەتاییەکانیان لەسەرشێوازێکی پیشەسازی وردئامادەکردوە.وەهەروەها دروست
کردنی بۆمبەکلاسیکیەکان لەلایەن داعشەوەشتێکی تازەبوبۆئێمە”

لەژێرسایەی گوێ
پێ نەدان وئیهمالی حکومەتدا وەلەهەمان کاتدا بانگهێشت کردنی ئاوارەکان بۆگەڕانەوە
بۆماڵەکانیان وە بەهۆی
کەڵەکەبونی
چەندان تۆن پاشماوەی بیناوێران کراوەکان و
بونی بڕێکی زۆرمادەی تەقەمەنی لە ژێرداروپەردوی ئەوبیناوخانوانەدا
مەترسی هەیەبۆسەرگیانی زیاترلە یەک ملیۆن هاوڵاتی لەموسڵدا..

Exit mobile version