سینه‌ما پێش ئه‌وه‌ی بۆ كات به‌سه‌ر بردن بێت ئامڕازێكی ڕۆشنبیریه، هونه‌رێكی شه‌عبی و جه‌ماوه‌ری به‌هێزه چونكه پێكهاته جیاوازه‌كانی زانین و ئه‌زمونی ئینسانی له خۆ ده‌گرێت، هونه‌ری سینه‌ما توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌چاو هونه‌ره‌كانی تردا به‌خێراییه‌كی سه‌ڕسوڕهێنه‌ر گه‌شه بكات و بڵاو ببێته‌وه، پیشه‌سازی سینه‌ما سه‌ره‌تا ساڵی 1896 هاته ئاراوه.
سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م شاری موصڵ بنیاتنانی هۆڵه‌كانی سینه‌مای به‌خۆوه بینی، ساڵی 1940 هۆڵه‌كانی نماشیكردنی فلیم پێنج هۆڵ بوون، چواریان هۆڵی زستانه‌بوون و یه‌كێكیشیان هاوینه‌بوو، ساڵی 1955 هۆڵه‌كانی سینه‌ما بوونه شه‌ش هۆڵی زستانه و شه‌ش هۆڵی هاوینه، پاشان ساڵی 1975 بوون به 12 هۆڵی زستانه.


ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ناوی زۆرینه‌ی هۆڵه‌كان له ناوی مێژویی و كه له‌پوری عه‌ره‌بیه‌وه هاتوون كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئاستی هوشیاری و نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نه‌كانیانه، له‌و ناوانه‌ش( حامورابی، غه‌رناته، ئیشبیلیه، بابل، الحدبا، نیشتمانی، ئه‌نده‌لوس، مه‌لیك غازی، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، نیشتمان).
سینه‌ما ئه‌وكات له ڕێگای فلیمه به‌به‌هاكانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری زۆرێك له نه‌وه‌كان بوو، له نێو ئه‌فلیمانه: ڕۆیشت له‌گه‌ڵ بادا، ئاشه سووره‌كه، زۆربا، ئه‌مریكیه ناشرینه‌كه، چه‌نده ده‌شته‌كه‌مان سه‌وزه، دایكی هند، سه‌لاحدینی سه‌ركه‌وتوو، جه‌نگ و ئاشتی، په‌رجویوك له میلانۆ، دزی پاسكیله‌كان، بۆ مامۆستاكه‌م له‌گه‌ڵ سڵاوی زۆرم.
هه‌ڵبه‌ته نمایشكردنی ئه‌م فلیمه باشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵی خاوه‌ن سینه‌ماكان كه ڕۆشنبیریه‌كی باشیان هه‌بووه له‌وانه‌ش: اسماعیل شریف، حازم الملاك، كامل ساره، میسر قاسم، عماد عبدالكریم، الشیخ یونس حسن.


له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵه جه‌نگه‌شدا كه عێراق پێدا تێپه‌ری و كاریگه‌ری خسته سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی وڵات و خراپكردنی، موصلیش هه‌روه‌ك شاره‌كانی تری عێراق به‌بسه‌رچونی كات هۆڵه‌كانی نمایشكردنی فلیمی لێ كه‌م ده‌بونه‌وه‌و نه‌ده‌مان، تا دواجار ساڵی 2014 داعش هاته نێو شاری موصڵ و هه‌موو ئه‌و سینه‌مایانه‌ی داخست كه مابوون.
دواتریش هۆڵه‌كانی سینه‌ما بوون به شتی تر‌و زۆرینه‌شیان خاپور بوون وه‌ك سینه‌ما هیلال كه له شه‌قامی نه‌ینه‌وابوو نزیك پردی ماڵی الجومرد، و سینه‌مای دنیا له ناوچه‌ی فیصیلیه كه كرا به گه‌راجی سه‌یاره‌ی تلكیف و حمدانیه، و سینه‌مای فیرده‌وس كه كرا به بازاڕی فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه له ناوچه‌ی یاب التوق، و سینه‌مای الحدبا له ده‌روازه‌ی الصوافه كه بۆته هۆتیل، سینه‌مای كاملیش بۆته مه‌خزه‌نی فرۆشتنی ئیسفه‌نج و سینه‌مای الحمراش كه كه‌وتبووه به‌ری به‌رانبه‌ری مزگه‌وتی صابونچی بۆته گه‌راج،، و سینه‌مای الجمهوریه كه ئێستا بۆته گۆڕه‌پانێك، پاش شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش دژ به داعش سینه‌ماكانی ئه‌نده‌لوس و و السعدون و وسمیرامیس و بابل خاپوور بوون.
هه‌ڵوێسته‌كان


شاری موصڵ به دووهه‌م شار دێت له‌ڕوی ژماره‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ماوه پاش شاری به‌غدای پایته‌خت، یاده‌وریه‌كانی هۆڵی سینه‌ما له‌شاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو كاتێك لافاوێك ڕویدا له ڕوباری دیجله‌داو زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كان و دوكانه‌كان ژێرئاو كه‌وتن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوپای عێراقی ده‌خاله‌تی كرد بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕوباره‌كه، به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به هێزێكی به‌رفراوان هه‌بوو، هه‌ربۆیه ماشینه‌كانی سوپا ڕویان له هۆڵه‌كانی سینه‌ماكردو پله‌داره‌كان بانگه‌وازی خه‌ڵكیانكرد بۆ به‌شداربوون و یاره‌مه‌تیدان بۆ به‌رگرتن به‌لافاوه‌كه، دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی سواری ماشینه‌كانی سوپابوون و گه‌یشتنه كه‌ناری روباره‌كه و ده‌ستیان كرد به پركردنی توره‌كه‌كان به‌خۆل و دروستكردنی به‌ربه‌سته‌كان، تائێستاكه‌ش ئه‌م هه‌ڵویسته زۆركات باسی لێوه‌ده‌كرێت و وه‌كو په‌ند سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.


سینه‌ماو زانست
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان له ڕابردودا هه‌ڵده‌ستان به حیجزكردنی هۆڵه‌كانی سینه‌ماكان بۆ قوتابیه‌كانیان له‌پێناو هوشیاركردنه‌وه‌و فێركردندا، له‌و فلیمانه‌ی بۆ قوتابیان نمایشده‌كرا” بۆمامۆستاكه‌م له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم” كه له‌هۆڵی سینه‌مای ئیشبیلیه نمایشكراو، ڕوداوه‌كانی فلیمه‌كه باس له مامۆستایه‌ك ده‌كات كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌ك كه قوتابیه‌كانی زۆر هاروهاج و به‌كێشه‌ن، مامۆستاكه‌ش ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا به‌ڵام به‌هۆی سه‌برو ته‌حه‌مول و لێهاتویی مامۆستاكه‌وه قوتابیه پركێشه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ قوتابی به‌ڕه‌وشت و زیره‌ك و پێش به‌جێهێشتنی قوتابخانه‌كه‌ش ئاهه‌نگێكی ماڵئاوایی بۆ مامۆستاكه‌یان ڕێكده‌خه‌ن.


هه‌روه‌ها هه‌ر له ساڵانی ڕابردودا یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان هۆڵی سینه‌مای ئه‌نده‌لوس بۆ قوتابیه‌كانی حیجز ده‌كه‌ت بۆ سه‌یركردنی فلیمی ( ئه‌و گوله‌یه‌ی هێشتا له گیرفانمدایه) به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانی له نێوانیاندا.
رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.


