خاوەن بۆچونەکان
ڕاستەئەگەر ئەوزاراوە بەسەرخۆماندا داببڕین ، بۆ دواندنی ئەوچینەزۆرینەی کەگوێ گرن ، ئەو چینەی کەنوێنەرایەتی بیرکردنەوەی کۆمەڵگادەکەن قسەکردن ودواندنیان بێسووودە ، هیچ سودێک نیە لەدواندنی ڕۆشنبیرو هۆشمەندو شازەکانی کۆمەڵگا لەبەرئەوەی ئاگاداری ئەوشتانەن کەلەبارەیانەوە دەدوێن ،دەکرێت گفتوگۆلەگەڵ ئەم چینەدا بکرێت بەڵام ناکرێت هیج گوتارێکیان ئاڕاستەبکرێت ، لەبەرئەوەی کەسانی نوسەروخوێنەرن ، بۆئەوەی جوڵانەوەی فیکری و شۆک دروست بکرێت لەناوعەقڵی کۆمەڵگادا پێویستە ئەوکەسانەبدوێنین کەنەددەنوسن نەدەخویننەوە(مەبەستمان نوسین وخوێندنەوە بەمانا موجەڕەدەکە نیە) بۆئەوەی پەیامی ئەوەی پێ بگەێنیت کەکێشەیەک لەژیانیدهەیە پێویستەدرکی پێ بکات
بۆئەوەی گوتارمان کاریگەروباوەڕپێکەربێت ، پێویستە ئەو وشەو نمونانەی کەدەیهێنینەوە لەسەربابەتەکان لەو واقیعەوە هاتبن کە تێیدا دەژین ، بەڵگەکان ڕون بن ، بەئاسانی لەڕوی فیکریەوە بسەلمێنرێت، نزیک بێت لەژیانی ڕۆژانەوە.
لەم ماوەیەدا کە لەناوکۆمەلگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین ، دەکرێت تێبینی گۆڕانی فیکری بەشێکی زۆری خەڵک بکەین کەباوەڕی بەبابەتێکی دیاریکراوهەیەو لەماوەی شەو و ڕۆژێکداگاڵتەبەهەمان بیروباوەڕی خۆیان دەکەن،ئەم گۆڕانەبەهۆی کەڵەکەبونی بیروبۆچونەکانەوەیە کەجیاوزەلەگەڵ بیروبۆچونی باوی کۆمەڵگا، ئەوهۆکارەی کەبەڕای من زۆرترین کاریگەری هەیە لەوگۆڕانە کتوپڕەی بیروبۆچونی خەڵکدا وە دەبێتەهۆی زۆربونی ژمارەی ئەوکەسانەی کەلەیەک ڕیزی کۆمەڵگا دەچنەدەرەوە بریتییە لەهۆکارەکانی گواستنەوەی بیروڕا تازەکان وە بەئاسان گەیشتنی ئەوبیروبۆچونانەبۆ زۆرینەی خەڵک ، بریتییە لەتۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کە مەودادورەکانیان نزیک کردۆتەوە لەنێوان ڕۆشنبیران وئەوانەی لەڕوی فیکرییەوەکەسانی سادەن، وەگرفتەکان لەڕوی کۆمەڵایەتی وسیاسی وئابوری وشەڕو قەیرانەکان دەبێتەهۆی دروست کردنی پرسیارو گومان لای ئەوکەسانەی کەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن کەئەمەش یەکەم هۆکاری گۆڕانکاریی وگەڕانە لەتاکدا کاتێک دەکەوێتەپرسیارکردن.
بەسروشتی کۆمەڵگا هەرکەس خاوەنی بیرێکی تازەونوێ بێت دەکەوێتەبەرلێشاوی ڕەخنەوتۆمەتبارکردن وەبەهەمولایەکەوەڕوبەڕوی دەبنەوە چونکەهەموبیروبۆچونەکان لەیەک لا وەلەیەک سندوقەوەهاتون، ناتوانرێت قەناعەت بەجەستەیەک بهێنرێت کەبەشیکی باشترەلەبەشەکەی تری ، لێرەوە پێویستەلەسەرڕۆشنبیرەکان وخاوەن قەزیەکان بزانن کەئەرکیان ئاسان نیە وە هیچ ڕوبەڕوبونەوەوهەوڵی سەپاندنی بیروڕا بونی نیە بەڵکو پێویستە خەڵک بڕواپێبهێنێت بۆسەربیروباوەڕەکانی خۆی ، وەڕوبەڕوی هەرزەحمەت وئاستەنگێک دەبێتەوەئەوەبەشێکەلاخەبات وکارەکانی، وەنابێت بترسێت لەخستنەڕوی بیروڕاکانی بەبیانوی ئەوەی کە ئەمەبابەتی سەرکەوتن وشکستە ودورکەوێتەوە لەباوەڕپێهێنانی خەڵک، بەڵکو دەبێت کەش وهەوای گفتوگۆی ئارام ولەسەر خۆبخوڵقێنێت تانەبێتە هۆی ون بونی بیروباوەڕەکانی وەدوربکەوێتەوەلە تۆمەت وەزیاترهاوڕێ بێت تادوژمن نزیک بێت تادوور ،وەزیاتر پرسیارکەربێت تائەوەی کە سەپێنەربێت ، وەگۆڕانکاری نابێت ڕیشەیی بێت ئاسایی کردنەوەباشترین ڕێگایەبۆگۆڕانکاری, وە ئاسایی کردنەوە بریتیەلەهەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەوشتانەی کەئاسایی نین، نمونەیەک بۆئاسایی کردنەوە: لەساڵی ٢٠١١ مۆدیلیکی جلی ئافرەتان هات کە جۆرەجلێک بو بە “جلی لەمیس” ناسراکەبریتی بولە جلێکی درێژ وپان بوهەموجەستەی ئافرەتانی دادەپۆشی بەڵام تەنیالەبەرناوەی ڕەت کرایەوە ، بەڵام بەردەوام بڵاودەبویەوەتاوای لێهات بویەشتێکی ئاسایی وهەمولایەک قبوڵی کرد،وەبەردەوام گۆڕانکاری لەشێوازی جلەکەدا کرا ساڵ بەساڵ دیزاین وشیوازی تازەی دەهات وئافرەتان لەبەری دەکەن بەبێ ئەوەی ڕوبەڕوی هیج تۆمەت وڕەخنەلێگرتن ببنەوە ، لە مەنتیقی ئاسایکردنەوەدا کاریگەری دروست کردن هێواشەبەڵام جێگەدەگرێت وسەرکەوتودەبێت ، ئەگەردەمانەوێت گۆڕانکاری فیکری دروست بکەین دەبێت بابەتەکان ئاسایی بکەینەوە ، بەئاسایی تۆمەت وشێواندنەکان وەربگرین ، بەهێواشی بیروبۆچونەکانمان ئاسایی بکەینەوە ، ئێمەهاوڕێی خەڵکین نەک دوژمن ، لەسەرمان پێویستە دیوارەکە چک بکەینەوە نەک بیروخێنین..