دەماری ژیانی داعش ببڕن

“گۆڕەپانی ڕێکخراوی داعش”

لەناو ئۆتۆمبیلی پیکاپی توێتاوە دەرکەوتن(کەناسراوە بەمەرزییە)،لەشاری موسڵ لە ٦ حوزەیرانی ٢٠١٤بۆ لابردنی ماسکی راستەقینەی دەموچاوی تەمومژاوی خۆیان وەبۆئەوەی لەڕاقیترین خانوەکان دانیشن وەخۆشترین خواردن بخۆن.
ئەوانەی کەڕزگاریان بوە لە بۆردومانی فڕۆکەی هاوپەیمانان وهێزەعێراقییەکان دوبارەگەڕاونەتەوە بۆبیابانەکان موسڵ پاش تەواوبونی جەنگی ڕزگارکردنی موسڵ لە (١٠ی تەموزی ٢٠١٧) و تەلعەفەر (٦٠ کم خۆرئاوای موسڵ) لە ٣١ئابی ٢٠١٧،وە پێشتر لە بەعاج (١٢٠ کم لەخۆرئاوای موسڵ..
ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە توانای خۆگونجاندنیان هەیە ، بەسود وەرگرتن لەبۆشاییەسەربازییەکان ولاوازی توانای هەواڵگری هێزە عێراقییەکان، وەگومانی تێدانیەکەبارودۆخی سیاسی وڵات کەڕەگ وڕیشەکەی کەدەرەوەی سنورەوەدێت بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ ، کەش وهەوایەکی گونجاوی بۆ پاشماوەکانی داعش خوڵقاندوە کەدوبارە خۆیان ڕێکبخەنەوە .
لەتوانای داعش وهیچ هێزێکی تیرۆرستی تردا نیە کەهێرش بکاتە سەر ئەوشاروناوچانەی کەلەژێر دەستی هێزەعێراقییەکاندان وەک چۆن لەسالانی پێشودا ئەنجامیاندا،بەڵام هەموکات مەترسییان هەیە لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی بەغداوسامەڕاوتکریت وبێجی وشەرگات وگەیارە کەدەگەنەوە موسڵ، سەرەڕای ناوچەدورەدەستەکانی وەک بەعاج وتەل عەبتە کەدەکەونە باشوری خۆرئاوەی موسل.
پاش ساڵی ٢٠٠٣ ڕێگای نێوان بەغداد وموسڵ(کەنزیکەی ٤٠٠کم) دەکات جێگای پەلاماردانی هێزەئەمریکی وعێراقییەکان لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە،وە دوای پاشەکشەکردنی هێزەئەمریکییەکان لەساڵی ٢٠١١ ڕێگای نێوان بێجی وموسڵ کەنزیکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ کم دەبێت واتە ئەوڕیگەیەی کەبێجی وموسڵ بەیەکەوەدەبەستیتەوە وبەشەرگات وگەیارەدا دەڕوات، بوبوەجێگای ململانێی هێزەعێراقیەکان وهێزەچەکدارەکان.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ هەتاوەکو ناوەڕاستی ٢٠١٤، ئەوڕێگایەلەژێرکۆنترۆڵی هێزەعێراقییەکان دەرچوبو،دەیان خاڵی پشکنین وەفرەزە لەپێش خۆرئاوابون دەکشانەوە بۆ بارەگاکانیان تانەبنە نێچیرێکی ئاسانی چەکدارانی داعش ،ئەگەرهێزەعێراقییەکانیان دەست نەکەوتایەئەواپەلاماری دانیشتوانی بیابەنەکانیان دەدا، بۆمبی چێندراویان دەچاند تادواتربەهێزەعێراقییەکان وبەرپرساندا بتەقێتەوە.
سەربازان وئەندامانی هێزەکانی پۆلیس بەئۆتۆمبیلی مەدەنی هاتوچۆیان دەکردوەهەوڵیان دەدا تیکەڵی خەلکی ئاسایی ببن لەکاتی ڕۆشتنیان بۆ دەوام وگەڕانەوەیان لە دەوام،بەڵام هەموجار رزگاریان نابێت ودەکەونەبازگە وەهمییەکانەوە،باش ئەوگەنجەم لەبیرەکەجلی مەدەنی لەبەربو،زمانی ڕەنگی مامەڵەی بەتەواوی شلەژانی پیوەدیاربو،وای باس دەکردکەسەردانی براکەی دەکات لەزیندانی بادوش، “مەوەستە” گەنجەکە بەشێوەیەکی نائاگاییانەهاواری کرد بەدەرشۆفێرەکەدا کەوەستا بۆئەوەی بچێت بۆتەوالێت، دواتر گەنجەکە سەیرێکی خۆی کرد وشەرمەزاربو پاساوی بۆهاوارکردنەکەی ، ڕەنگی بەهەڵپروسکاوی مایەوەتاگەیشتینە بازگەی عەقرەب کاتێک ناسنامەکەی ئاشکراکرد زانیمان سەربازی فیرقەی دووی سوپای عێراقە.
بەم جۆرە کاروبارەکان تێدەپەڕین لەم ڕێگەسەرەکییەدا ،تابەتەواوی داعش کۆنتڕۆڵی لەدەستدا بەسەرئەوڕێگەیەداتادەگاتەسامەراوپاشتر.
ساڵێکی تەواو تێدەپەڕێت بەسەرڕاگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیران حەیدەرعەبادی سەبارەت بەڕزگارکردنی موسڵ لەدەست رێکخراوی داعش،لەو کاتەوە تا ئێستا شتێکی ئەوتۆ ڕوینەداوە جگەلەیەک دوحاڵەتێک نەبێت لەسەر ڕێگەی موسڵ بەغداد کەکۆتاجاریان لەناوەراستی مانگی حوزەیران ڕویدا، کاتێک ژمارەیەک هاولاتی فڕێندران وکوژران لەنزیک ئاوایی تەلال مەکحول،بەڵام ئەوەی لەسەر ڕێگەی کەرکوک –بەغداد دەگوزەرێت جیگای مەترسی راستەقینەیە بۆ ئەوناوچانەی کەدەکەونە نیوان سەڵاحەدین وکەرکوک بەهۆی بارودۆخی سیاسی –ئەمنی شڵەقاوی نیوان کوردوعەرەب وتورکومان،وەگونجاوی جوگرافیا بۆئەوجۆرەجالاکییەتیرۆریستیانەبە هۆی بونی ڕوباری دیجلەو دارستان وبەرزایی وەک بەرزاییەکانی مەکحول وناوچەکانی تر.

لێکۆڵەرلەبواری هێزەتیرۆریستییەکان هیشام هاشمی، زیاتردۆخەکەڕون دەکاتەوە،پاشماوەکانی داعش زیاترلەناوچەسەرەکییەکانی باشوروڕۆژئاوای کەرکوک جێگیردەبن بۆ ئەوەی بگەنە دیالەوسەڵاحەدین، بەشێوەی مەفرەزە بڵاودەبنەوە بۆجەولەکردن کە هەرمەفرەزەیەک لە ٩-١١ تیرۆرست پێک دێت .
ئەومەفرەزانەلەڕێگەی بەریدەوە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە کەلەڕوی ئەمنییەوە نادۆزرینەوە و پالپشتی لۆجستی وهەواڵگرییان پیدەگەینن، لەناوەڕاستی شەووبەرەبەیاندا جێ گۆڕکێ دەکەن و بۆگواستنەوە ماتۆڕبەکاردەهینن لەنیوان ئەو سێ پاریزگایەدا بۆ خۆیان وئەوانەی سەربەداعشن لەوناوچانەدا، کەلە کەتیبەی تایبەت ولیژنەی ئەمنی ومەلەفی لێپرسینەوە کاردەکەن.
مەترسیدارترینیان لەسەرریگای بەغداد-کەرکوک لەناوچەیەکی گەمارۆدراولەنیوان باکوری خاڵس تادەگاتە کۆتایی دەشتایی عوزەیم بەنزیکەیی ٥٠ – ٦٠ کم، کەجالاکی تیرۆرستی تێیدادەستی پیکردۆتەوە لەئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کەسەرکردایەتی هاوبەشی هێزەعێراقییەکانی ناچارکرد کەهەستن بەئەنجامدانی پێنج هەڵمەتی گەورەبەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان نەیانتوانی مەبەستی خۆیان بپێکن، کەمی پاڵپشتی ئاسمانی ولاوازی دارایی هەواڵگری بۆچونەناوەوەی ئەوهیزەتیرۆریستییانە وە پشتگوێ خستنی ڕاپۆرتی هاوڵاتی ونەبونی وەالمی دەست بەجی هۆکاری شکستەکانن.
تائێستا دۆخی هاتوچۆی نێوان بە‌غداد –موسڵ باشە،بەڵام هیچ گرنتییەک نیە بۆنەهاتنەوەی بازگە وەهمییەکان کەبەبێ جیاوازی کەسانی سەربازی ومەدەنییان دەفڕاند، ئەمەش دەوەستێتەوە سەر رادەی ئاگایی هێزەعێراقییەکان کەلەوناوچانەدا بڵاوەیان پیکراوە لە حەشدی شەعبی وپۆلیسی ناوچەیی وئیتیحادی وسوپا.
ناتوانرێت داعش قەڵاچۆبکرێت تەنیابەوەنەبێت کەکۆنترۆڵی ناوچەبیابانییەکان بکرێت کەجێگای لەدایک بون ودروست بونی داعشن کەناوچەیەکی بەرفراوانەو یەک لەسەرسێی عێراق پێکدەهینێت ، ناتوانرێت بەبڵاوەپیکردنی سوپا ئەوناوچانەکۆنتڕۆڵ بکرێت بەڵکو دەبێت لەڕێگەی هەواڵگرییەوە چارەسەربکرێت
ئەندامانی داعش هەموشتێکیان لەدەست داو ئێستەش ئامادەی مردنن ، بۆیە ژمارەیەکیان گەڕاونەتەوە ناوچەبیابانییەکان بۆئەوەی خۆیان ڕێکبخەنەوە ئەگەربارودۆخ وتوانای داراییان ڕێگەیان بات، وەئاماژەکان بەرەوئەوەدەڕن کە ئەوهەوڵەبدون، کۆتا جارتوانرا ئەوباندەمافیایەبگیرێت کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار شێخ نەعیم گەعودیان فڕاندلەشاری ئەبزۆنی تورکیا، کەدواتر دەرکەوت ڕفێنەران لەئەندامانی داعشن کەدوای ئەوەی موسڵ ڕزگارکراچونەتەتورکیا.
لەبەرئەوە پیویستە زۆرئاگاداربین.

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى