غير مصنف

گەڕانەوەی کراسی سپی بۆ “حەرەم”

17/07/2018

پاش سێ ساڵ لەئاوارەیی خوێندکاران گەڕانەوە بۆ زانکۆ،بەپۆشاکی سپییەوە دەسوڕێنەوە بەچواردەوری ئەوبینایانەی کەوێران نەبون و ماونەتەوە وەک هەنگ ،

وە هەوڵدەدەن بگەنەوە بەوکەسانەی کە پێش ئەمان کەوتن لەکاتێکدا  لەژێر قورسایی ونەهامەتی جەنگدا بوون، ئەوانەخوێندکارانی زانکۆی موسڵن.

محمد تاریق خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بەشی وەرگێڕان لەزانکۆی موسڵ  وتی ” بەخت یاوەرمان نەبو بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگی دەرچوون  بگێڕین ، بەڵام لەکۆتاییدا دەرچووین” ، پاش ئەوەی لە کۆتایی هێنان بەزانکۆ بۆماوەی سێ ساڵ دواکەوت بەهۆی دەست بەسەرداگرتنی داعش بەسەرشاری موسڵدا لە حوزەیرانی ٢٠١٤.

هەروەها محمد لەدرێژەی لێدوانیدا بۆسایتەکەمان وتی ” خۆم وهەندێ لەهاوڕێکانم ئاهەنگی دەرچونمان لەیەکێک لەقاوەخانەکانی نزیک کۆلێژەکەمان گێڕا”

زیادوخالیدوهیلال چەندهەنگاویک پێش هاوڕێکەیان کەوتن ، لەساڵی ٢٠١٥ لەکۆلێژ دەرچون پاش ئەوەی لەشاری کەرکوک درێژەیان بەخوێندن دا پاش دەست بەسەردا گرتنی موسڵ لەلایەن داعشەوە.

 نزیکەی ٣٠ هەزار خوێندکار لەئێستادا لە زانکۆی موسڵ دەخوینن لەناودەیان بینای وێراندا، پاش ئەوەی هەندێکیان وەک تاریق دواکەوتن لەهاوڕێکانیان، بەڵام دریژەیان بەخوێندندا، پێش جەندڕۆژێک ناو زانکۆ داپۆشرابو بەخوێندکاری دانیشتوی موسڵ وپارێزگاکانی تری عێراق ، لەبەرئەوەی شارەکە لەڕوی ئاسایش وئارامییەوە جێگیربونی بەخۆیەوە بینیوە لەپاش ساڵێک لەئازادکردنی.

حسین ئەکرەم ئەندازیارلەفەرمانگەی ئاوەدان کردنەوە وپڕۆژەکان لەزانکۆی موسڵ لەلێدوانێکیدا بۆ مەنەسە وتی ” زانکۆ بەدەست وێرانکارییەکی گەورەوە دەناڵێنێت زۆرینەوی بیناو دامەزراوەکانی توشی داڕوخان بون ، سەرباری ئەمەش توانراوە زۆرینەی دامەزراوەحکومییەکان دوبارەبونیاد بنرێنەوە.

توانراوە بەشێک لەبینا ڕوخاوەکانی زانکۆ چاک بکرێتەوە بۆنمونە پێنج بەشی کۆلێژی ئەندازیاری، کارگێڕی وئابوری، دەرمانسازی،پزیشکی، ئاداب، پزیشکی، زانستی ژمێریاری وبیرکاری، کەتوانراوە وەک پێشتریان لێبکرێتەوە، بەڵام تائێستا زۆرێک لەبیاناکان بەڕوخاوی ماونەتەوە پێویستیان بەدوبارەبونیاتنانەوە هەیە، وە پرۆسەی لابردنی پاشماوەکان ودانانی پلان ودیزاین دەستی پێکردوە بەمەبەستی دوبارەبونیات نانەوەیان، دیارترینیان سەرۆکایەتی زانکۆی موسڵ وکۆلێژی ڤێرتەرنەری وکۆلێژی کارەبا و هۆڵی بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی وتاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری میکانیک وهەندێ لەبەشەناوخۆییەکان.

هەروەها وتی: وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی میزانییەی تایبەت کردوەبەدوبارە بونیادنانەوەی زانکۆ سەرەڕای لایەنە نێودەوڵەتییەکان کەپشکی گەورەیان هەیە لەبونیاتنانەوەی بینا ڕوخاوەکان وەک UNDP و هەندێ لایەنی تر.

وێرانکاری ڕێگری نەکردوە لەپێشوازی کردنی خوێندکار ، بەپێی وتەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆبۆکاروباری زانستی موفید زەنون یونس، زانکۆی موسڵ دەستی کردوە بە ئامادەکاری ولەئێستادا ٣٠ هەزار خوێندکار لەخۆدەگرێت ، کەدابەش بون بەسەر زیاتر لە ١٢٢ بەشی خوێندن.

خوێندکارەکان پشکیان هەیەلەدوبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ زانکۆ نەک تەنیا بەپابەندبونیان بە خویندن بەڵکو بەکردنەوەی دەرگای کۆلێژەکان وەک ئەوەی کە محمد اسماعیل بەسایتەکەمانی راگەیاند کەخۆی و ژمارەیەک لە خوێندکارانی هاورێی دەست بەجێ پاش ڕزگارکردنی موسل هەستان بەلابردنی پاشماوەکان لەبەشی فیزیا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆخوێندن.

 

هەندێ لەخویندکارەکان هەستان بە چاککردنەوەی شوشەی پەنجەرەکان و بۆیاخکردنی دیوارەکانی هۆڵی خوێندن ، بەڵام تاقیگەکانی کۆلێژ تائێستا داڕوخاون کەئەمەش کاریگەری سلبی کردۆتە سەر لایەنی عەمەلی ئەوبابەتانەی کەدەیخوێنن .

ئەحمەد ئیبراهیم ئەندازیار لەزانکۆی موسڵ دەڵێت: تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری میکانکیکی وکارەبا ڕوبەڕوی دزی بونەتەوە لەلایەن داعشەوە وە لەلایەن ئەوانەوە تاقیگەکانی کۆلێژ بەکارهێنراون بۆدروست کردنی ساروخ وهاوەن، وەلەئێستادا بەتەواوی ئەوتاقیگانەداڕوخاون ، چاوەکان لەسەر لیژنەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی موسڵە بۆدابینکردنی ئامێروکەل وپەل بۆوەرزی داهاتوی خوێندن.

زۆر بابەتی باش رویانداوە لەزانکۆپاش گەڕانەوەی ژیان بۆی،بەڵام پاشماوەکانی داڕوخان وکەمی خزمەتگوزاری وەک بەشی ناوخۆیی وتاقیگەزانستییەکان وکتێبخانەی گشتی وتایبەتمەند، هەموئەوانە ناوبانگی زانکۆی موسڵی خستۆتەسەر سەنگی مەحەک، ئەگەر بەخێرایی هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە ئەنجام نەدرێت ، کێشەکان قوڵتر دەبنەوە و قوڕەکە خەستتر دەبێتەوە

رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.

اشترك/ي في نشرتنا الإخبارية حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المقالات
اشترك/ي في النشرة الإخبارية
انضم/ي لمجموعت الواتساب حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المنشورات
انضم/ي لمجموعة الواتساب

اشترك في نشرتنا الإخبارية

Created by Mohammed Ali