نامەیەک بۆ موسڵییەکان

خوشک و برایانم خەڵکی قارەمانی موسڵ ناڵێم مەسیحی یان موسڵمان چونکە ئێمە لە سەرەتای مێژوومانەوە بەڵکو لە زەمەنی  باووباپیرانمانەوە و پێش ئەوانیش ئێمە هەر یەکێک بووین بە عراقی بونمان و نەتەوەیی بونمان  ..

من لە بەردەم ملیۆنەها کەس ئەنوسم کە مێژوو و ڕەسەنایەتی خێزانە موسڵیەکەم ئەزانن وە باوکم خوا لێی خۆش بێ عەمیدێکی شارەکە بوو جگە پێگەکەی لە لای خەڵکی موسڵ. .

خێزانەکەی من بە گەورەترین خێزانی کلدانی دا ئەنرێت لە ڕوی ژمارەوە نەک تەنها لە نەینەوا یان عێراق بەڵکو لە هەموو دنیادا و خۆشەویستی خۆی بۆ شاری موسڵ سەلماندوە سەرەڕای هەموو ئەوانەی وتراون وئەو ڕوبەروبونەوە فیکری وحكومی و حزبیانەو سەرەڕای داعش و هەموو ڕوداوەکان  . سوربوین لەسەر خۆشەویستی موسڵییە قارەمانەکان و عێراق بە گشتی پاش ئەوەی ماڵی خۆم و خێزانەکەمان دوو سەیارەو بڕێک ئاڵتوونمان لە دەستدا و پارەکانمان لە بانکەکاندا سڕ کران و دزران لەلایەن داعش و ماڵەکانمان وێران کران  و هەموو شتێکمان لە دەستدا   ..

بەم پێشەکیە بووم بە مرۆڤێک کە قەرزی پارە بکەم تا بتوانم بژیم بەهۆی کەمی موچەکەمەوە و بەشداری نەکردنم لە گەندەڵی و تەنانەت توانای وەرگرتنی چارەسەری حكومیشم نەبوو لە پرۆژەی بەڕيوەبردنی خەڵکی مافی نەشتەرگەری  خۆڕاییان لێ زەوت کردم کە بویە هۆی تێکچونی باری تەندروستیم  هەروەها زەوتکردنی مافی خەڵات کردنی مانگانە لە ساڵانی دواتردا چونکە من خاوەنی  بیروبۆچونی دژ بە گەندەڵی بووم  …بە تایبەتی ساڵانی سەرەتای داگیرکردنی داعش بۆ شاری موسڵ…

بەڵام

ئەمرۆ بە سەرسوڕمانەوە وەستاوم لە بەردەم بەخشندەیی خەڵکی موسڵ لە عرب وسنەکانی موسڵی قارەمان کاتێک بریارمدا ماڵەکەم بدەم بە کرێ دوای ئەوەی ژمارەیەک خێزانی موسڵمان تیایدا نیشتەجێ ببون بە خۆڕایی لە کاتی داگیرکردنەکەدا و ئێستا بتوانم بە پارەی کرێکەی ئەو خانوەم کە ئەکەوێتە یەکێک لە راقیترین ناوچەکانی موسڵەوە کرێی خانوە سادەکەی دهۆکم بدەم بەڵام بە هۆی دزینی هەموو پێداویستیەکانی ناوی تەنانەت پلاکی گڵۆپەکانیش و سوتانی بەشێکی لە ناوەوە کەس بە کرێی نەدەگرت  ..

سەرم سوڕما کاتێک زانیم خاتونێکی موسڵمانی سونیی خەڵكی موسڵ لەگەڵ ژمارەیەک برای موسڵمانی موسڵیی دەستیان کردوە بە چاککردن و تەعمیر کردنی خانوەکەم بێ ئاگاداری خۆم تا شەرمەزار نەبم ،بۆیەکردن و  چاکردنەوەی دەرگا و بۆری ئاوو کەلوپەلە تەختەکان وە  وتیان ئەی مەسیحیەکان بگەڕێنەوە ئێمە شانازیتان پێوە دەکەین وەک برا و هاوبەشمان..

سەرەتای دوێنێ بەیانی مێردمنداڵێک پەیوەندی پێوە کردم و وتی کە من ئاوەڕۆی ماڵەکەتم چاک کردۆتەوە بە خۆڕایی ،من موسڵمانێکی شاری موسڵم و لە ڕێگەی تۆوە رای ئەگەیەنم کە ئامادەم بۆ چاککردنەوەی ئاوەڕۆی ماڵی هەر مەسيحيەک  ئارەزوی گەڕانەوەی بۆ شاری موسڵ هەبێت وە پێشیان دەڵێین لە پێناو خودا و پێـغەمبەر موحەمەد ئێمە خۆشمان ئەوێن و یارمەتیتان دەدەین..

وەڵڵا توشی حاڵەتێکی سەیر بووم وە دەستم کرد بە گریان چونکە پێشتر نە دەوڵەمەندێک و نە بەرپرسێک مافی خۆمی وەک    هەموفەرمانبەرەکانی تر نەیابو پێم لە لایەنی  مادی بەتایبەت رۆژانی سەرەتای داگیرکاریە داعشیەکە کاتێک پارە بە شێوەیەکی بەربڵاو دابەش دەکرا بەسەرفەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگا و منیش تەنها سەیرم ئەکرد چونکە رازی نەبوم خۆم بفرۆشم ..

وەڵا موسڵمانەکانی موسڵی قارەمان ئێوە گەندەڵکارانتان ڕسواو سەرشۆڕکرد بە سادەیی و گەورەیی خۆشەویستی ناو دڵتان و نامەیەکتان بۆ هەموو جیهان نارد کە ئێوە موسڵمانانی موسڵ بەخشندە و میهرەبانن و هیچ پەیوەندیەکتان بە داعش و دینەکەیانەوە نیە وە گەندەڵکاران و تاوانبارانی جەنگ هیچ پەیوەندیەکیان بە ئێوەوە نیە سوێند بە خوای موسڵ و پێغەمبەری مەسیح بە دڵسۆزی و خۆشەویستیەوە دەمێنمەوە بەرامبەرتان، بەخشندەیی ئێوە سەرەڕای سادەییەکەی لەوەی ئەو قارەمانانە کەمتر نیە کە شارەکەمانیان ڕزگارکرد  ..

خۆشەویستی تەنهاچەند وشەیەک نیە بەڵكو کردارێکە کە خاوەن نەفسە بەرزەکان درکی پێ دەکەن نەک ئەوانەی قسەی گەورەو بریقەدار دەکەن تەنها ….سڵاو لە ئێوە خوشک و برایانم لە موسڵی قارەمان بۆ دوبارە بانگهێشت کردنەوە و هەوڵ بۆ گەڕانەوەی برا مەسیحیەکانتان بۆ موسڵ  نەک تەنها قسەکردنی درۆ..

 

 

 

ئەندازیاری ڕاوێژکار

مقالات ذات صلة

تعليق واحد

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى