غير مصنف

بازەکانی کەنگەر ” ئەوە چاک ناکاتەوە کە داعش تێکیدا لە بواری خوێندندا…

08/08/2018

ئامێرەکانی جەنگ ماوەی ساڵێکە وەستاون کە ئاسەواری ترسناکی لە بواری خوێندندا بەجێھێشتوە و نەوەیەکی تەواو باجەکەی دەدەن کە لە موسڵ ژیاون کاتێک داعش دەستی بەسەردا گرت بۆ ماوەی سێ ساڵ.

دوبارە سوڕاندنەوەو خستنەوە کاری خوێندن زۆر ئەستەم بوو دوای ڕزگارکردنی شارەکە لە ١٠ی تەموزی ٢٠١٧، ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورانە بە بەکارھێنانی سیاسەتی “بازەکانی کەنگەر” بۆ خوێندکارانی شاری موسڵ، تا بەو ھاو تەمەنانەیان بگەنەوە کە سێ ساڵی خوێندن پێشیان کەوتوون ، ٢٠١٤ و٢٠١٥ و٢٠١٦…

تەنھا ئەوانەی خاوەنی بەختێکی خراپ بوون لە پۆلەکانی (شەشی بنەڕەتی -سێی ناوەندی- شەشی دوا ناوەندی ) ، ئەمانە لەسەریان پێویست بوو کە بڕوا بە واقیعی حاڵ بھێنن و واز لە ھاوپۆلەکانیان بێنن لە پارێزگاکانیتر..وە لەڕاستیدا زۆر بەربەستیکە ھەیە کە کێشەی بۆ جوڵەی خوێندن دروست کردوە ،گەورەترینیان ئەو تێکیدانە زۆرەی خوێندنگەکانە..

جەنگ ھەر جەنگە ،دەبێتە ھۆی تێکدان، ژمارەی ئەو خوێندنگەیانەی کە تێکدراون لە موسڵ  ٦٨ خوێندنگەیە، ئەوانەی دوای مانگی ئازار تا ئێستا کراونەتەوە ١٧٣٠ خوێندنگەیە لە ٢٦٠٠ خوێندنگە کە قوتابی ڕوی تێ دەکرد لە ساڵی ٢٠١٤، وەک بەڕێوبەری نەخشەدانان لە پەروەردەی نەینەوا عماد جميل بە منصةی موصل -MMP ى ڕاگەیاند..

ھەروەھا نزیکەی نیوەی خوێندنگەکان توشی تێکدان بوون دوای ئەوەی ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش وەک شوێنی تایبەتی خۆیان بەکاریان ھێناوە و کەلوپەلەکانیان تێکشکاندوە و ئێستاش ھەر وا ماونەتەوە..

ھەروەھا وتی : حکومەتی عێراقی تەنها بەشێکی چاککردنەوەی خوێندنگەکانی گرتۆتە خۆ و ڕێکخراوەکان ییونیسێف و UNDP زۆرترین بڕە پارەیان بۆ دابین کردووە ،لە کاتێکدا حکومەتی عێراق تەنھا بڕی ٧ ملیاری دابین کردوە بۆی، ھەروەھا عماد تیشکی خستە سەر بوونی کێشە لە شوێنی خوێندنگەکاندا کە ئەمەش بۆتە ھۆی دابەشبوونی خوێندکاران بە پێی شوێنە جوگرافیەکان و کەمی کورسی و تەختە و کارمەند و مەنھەج..

لە لایەکی ترەوە زۆربەی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندن و فێرکردن مانیان گرتوەو بایکۆتی وانەوتنەوەیان کردوە بەھۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان، بەڵام وەزارەتی پەروەردە تەنھا مووچەکانی ئێستایان پێ دەدات(دوای ڕزگارکردن).

بەڕێوبەری ژمێریاری نەینەوا ڕونکردنەوە دەدات و دەڵیت فەرمانبەرەکانی پەروەردە ماوەی سێ ساڵە مووچەکانیان وەرنەگرتووە کە دەکاتە ٣٠٠ ملیار دیناری عێراقی، سەرەڕای تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش، بە بیانووی نەبونی ڕونکردنەوەی ئەمنی..

بۆشایەکی تر جوگرافیە، بەشی لای ڕاستی شارەکە زۆرترین نەبونی بەرکەوتوە، بە ھۆی ئەو تێکدانە زۆرەی لەوێ ڕویداوە و قورسی ھاتوچۆکردن زۆرینەی مامۆستاکان خۆیان گواستۆتەوە بۆ بەشی لای چەپی شارەکە کە ژیان تێیدا وەک پێشتری لێھاتۆتەوە،  ئەمەش ناڕێکی دابەشبوونی قورسایی ژمارەی خوێندکار و کەمییەکی بەرچاوی مامۆستای  لێکەوتۆتەوە.

پەروەردە بڕیارێکی بۆ دوبارە ھێنانەوەی مامۆستا کۆچکردوەکان بۆ موسڵ دەرکرد، بەڵام زوو لە بڕیارەکە پەشیمان بوەوە و بارودۆخەکە خراپتر بوو لە کاتێکدا ڕێکخراوی یونیسێف داوای کردوە کە زۆر لە مامۆستاو خوێندکاران نەکرێت بۆ گەڕانەوە بەھۆی بارودۆخیان و نەبونی ویستیان بۆ گەڕانەوە لە ئێستادا..

لە ئەنجامدا ، شاری موسڵ و پارێزگای نەینەوا بە گشتی، لە خراپترین بارودۆخی خوێندن و پەروەردەدا دەژی واش دیار نیە کە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە  ھیچ ھەوڵێکی جددی بدات بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری..

رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.

اشترك/ي في نشرتنا الإخبارية حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المقالات
اشترك/ي في النشرة الإخبارية
انضم/ي لمجموعت الواتساب حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المنشورات
انضم/ي لمجموعة الواتساب

اشترك في نشرتنا الإخبارية

Created by Mohammed Ali