لەنێوان بینا داڕماوەکاندا دەنگی مەکینەکانی درومانی دەبیسترێت کە سەرلەنوێ هیواکانی موسل ئەدورن.

لە دوای رزگارکردنی شاری موسل، یەکەم کارگە کەوتەوە گەر کارگەی (وەلەدی) یە ، سەرەتا لە ١/تموز ی سالی رابردو کادرانی کارگەکە بە سەرۆکایەتی فەواز موسلیح ی بەرێوەبەر، هەستان بە کردنەوەی شوێنێکی بەدیل بۆ کارگەکە کە ئەمەش دەست پێشخەریەک بو بۆ چاکردنەوەی شوێنە کۆنەکەی کە کاول کرابو لەلایەن داعشەوە.

هێزەکانی ئاسایش هەستان بە پوچەڵکردنەوە و پاکردنەوەی ئەو مینانەی ناو بیناکە کە لە لایەن داعشەوە دانرابون، پاشان بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆچی نێودەلەتی بەشێک لە هۆڵی بەرهەمهێنانی کارگەکە پاک کرایەوەو ئامادە کرا بۆ کارکردن، لەگەل ئەوەشدا کادرە دێرینەکانی کارگەکە ١٥٠ ماکینەی درومانیان دابینکرد.

لە کانونی یەکەمی سالی رابردووەوە بەرهەمیان هەبوە لەم بارەشەوە بەرێز فواز موسلح بە (المنصە)ی راگەیاند؛ دوو وەجبە سەرچەف و پشتی و بەدلەی دکتۆرمان بۆ نەخۆشخانەی رەبیع ئامادەکردوە، هەروەها ٢٢ بەدلەی فرۆکەوانیمان بۆ کۆمپانیای فرۆکەوانی صەقور ئامادەکرد وەک وەجبەی یەکەم، سەرەرای ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەگەل دواناوەندی نمونەیی کچان بۆدورینی جلوبەگی فەرمی هەروەها گرێبەستمان هەیە لەگەڵ فەرمانگەی ئاو و کۆمپانیای نەوت هەیە بۆ ئامادەکردنی بەدلە بۆیان. ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا ژمارەی فەرمانبەرانمان گەیشتۆتە ١١٥٠ فەرمانبەر.

کارگەکە لە ئێستادا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە و لە توانایدایە ٢٠ هەزار پارچە لە ڕۆژێکدا بەرهەم بهێنێت.
بوشرا خانم کە بەرێوەبەری بەشی بەرهەمهێنانە کە ٣٦ ساڵ خزمەتی هەیە وتی: ” لە ئێستادا ئەمە کارگەیەکی بچوکە و دوای ئاوەدانکردنەوەی تەنها 30% نۆژەن کراوەتەوە”
ئیلهام یاسین یەکێکە لە فەرمانبەرانی کارگەکە ئەڵێت ‘هیوادارم کارگەکە بگەڕێتەوە دۆخی جارانی کاتێک کە ٢٥ هێڵی بەرهەمهێنانی هەبوو پێش کۆنترۆڵکردنی شارەکە لە لایەن داعشەوە. هەروەها ئاواتەخوازە کە هەمو بەشە وێرانبوەکانی کارگەکە چاکبکرێنەوە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و برەودان بە بازارو بەرهەمی ناوخۆیی و هاندانی پێشخستنی پیشەسازی عراقی.

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى