تاکە شتێکی باش لەجەنگدا ئەوەیە کەکۆتایی دێت..! بەڵام چی ئەکرێت لەگەڵ ئازاری هەزاران دیل و تێکدانی باری دەرونی وجەستەییان ؟ چی دەکرێت لەگەڵ ئازاری خێزانی قوربانیان؟..
چی سەبارەت بە ئازاری خیزانی ونبوان؟..دەتوانرێت چی بکرێت بۆ ئەو ئافرەت ومنداڵانەی کە دەست دریژییان کراوەتە سەر و ئازار و برینەکانیان کە دەیان ساڵە لەگەڵیدا دەژین و تاکۆتایی ژیانیان بەردەوام دەبێت ؟.. چی سەبارەت بە کوشتنی کەسانی بەتەمەن؟ کوشتنی منداڵان؟ کە تائێستا بکەرەکانیان دەستی یاسایان پێنەگەشتوە و بەردەوامن لە ژیانی ئاسایی خۆیان و هەندێکیان لێرەولەوێ شاهیدی پێشەوەی ڕوداوەکانن.
یاسا بەرامبەر هەموئەوانە دەستە وەستانە … یاسا هەست وسۆزی مرۆڤ ناناسێت ، لە کۆژانەکانی مرۆڤ تێناگات!… تەنها گرنگی بە ڕاستی و واقیع دەدات !.. دەستە وەستانە لە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆقوربانیان کە هەزاران کەسن..ئەوانە هەرگیز دادپەروەری نابینن و لەبەر هیچ شتێکیش خەمبار نابن.!.
نوسەرو تویژەری بۆسنی پرۆفیسۆر دکتۆر گۆران سیمیک بەو وشانەی سەرەوە دیدی خۆی بۆ داد پەروەری ڕاگوزەری دەخاتەڕوو لە بۆسنەو هەرسک، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٥ ڕوبەڕوی شەڕی ناوخۆیی بویەوەو نزیکەی سەد هەزارکەس کوژرا، ٣٠ هەزارکەس ڕوبەڕوی دەست دریژی ڕەگەزی بونەوە، دەیان هەزار کەمئەندام بون، سەرەڕای وێرانکارییەکی زۆر وە پڕۆسەیەکی گەورەی گۆڕینی دیموگرافی لەوڵاتدا کە سێ پێکهاتەی سەرەکی تێیدا دەژین سڕبە ئەرسەدۆکسەکان و کرواتیە کاثۆلیکەکان و بۆشناقە موسوڵمانەکان.
گۆران سیمیک کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لەیاسای تاوانکاری و شارەزای دادپەروەری ڕاگوزەرییە ولەهەمانکاتدا شاعیرە، دەڵێت: بۆچی لەسەر تاوانی جەنگ دەنوسین؟… ئینجیل دەڵێت ڕاستی ڕزگارتان دەکات… بەڵام جێگای داخە لە کۆمەڵگاکانماندا بەردەوام درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین وە ڕاستییەکان لەناودەبەین لەبری ئەوەی باسیان بکەین ، ئەوانە هەرگیزناگەنە دادپەروەری و سەبوری خۆیان لە هیچ شتێکدا نابیننەوە.
بەدرێژایی جەنگ پڕۆسەی بەڵگەنامەیی کردنی تاوانەکان(لە ئەکادیمیا و میدیادا) سنوردار بو، بێدەنگی بوە هۆی ئەوەی کەدەیان قوربانی کە دەیان توانی تاوانبارەکان بناسنەوە وە بەئازاری کوشتنی ڕۆڵەکانیان دەتلانەوە بەردەوام بون لەژیان وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەداوە .. بەو هۆیەوە تێڕوانینم بۆ یاساو دادپەروەری گۆڕدرا… بەداخەوە کە دەنوسم یاسا هەست وسۆزی مرۆڤ ناناسێت، لە کۆژانەکانی مرۆڤ تێناگات!… تەنها گرنگی بە ڕاستی و واقیع دەدات!..بۆیە بومە پیاوی ئاینی و شاعیر، پاش ئەوەی کە بۆ ساڵانێکی دورودرێژ کۆژانی گەورەم دەبینی و لە ناوچاوانی قوربانیاندا دەمخوێندەوە، گۆڕدرام بۆ پیاوەی ئاینی لەبری ئەوەی بەردەوام بم لە کاری پارێزەرایەتی چونکە دەمزانی ناتوانم دادپەروەری بۆ قوربانیان بەدی بهێنم، یاسا دەستەوەستانە لەوەی دادپەروەری بەدی بهێنێت.
پەرت کردنی ڕۆح
سیمیک چرۆکی قوربانیان بەتایبەت قوربانیانی دەست درێژی سێکسی لەڕێگای دیوانێکی شیعرییەوە گواستۆتەوە بۆخوێنەران وە وەریگێڕاوەتە سەرچەندزمانێک لەوانە ئینگلیزی ، وەک خۆی دەڵێت : ناوی کتێبە شیعرییەکەم (پەرت کردنی ڕۆح)ە کە هەوڵمداوە کۆژانی هەندێک لەقوربانیان بگوازمەوە بۆخوێنەران بەتایبەت قوربانیانی دەست درێژی سێکسی، ئەوقوربانیانە کە بەدرێژایی کات چێژ لەبێدەنگییەکەیان دەبینن لەکاتێکدا گەورەترین تاوانی جەنگیان لەدژ ئەنجامدراوە، زۆرێک وادەبینن گەورەترین تاوانی جەنگ کوشتنە، بەلام کۆژانی کوژراو چەند دەقیقەیەک تێپەڕناکات، لەکاتێکدا منداڵێک کە دەیان جار لەوانەشە سەدان جار دەست درێژی سێکسی کراوەتەسەر هەرگیز ئازارەکانی لە بیرناچێت بەدرێژایی ژیانی وەک مۆتەکەیەک لەگەڵیدا دەژی.
وێنای ئەوە بکە دەوڵەتێکی بچوک بکە کە ٥٠ -١٠٠هەزار کەس هەبیت دەست درێژی کرابێتە سەریان.. دەوڵەتێک ٧٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ هەبێت کە ٣٠ هەزار کوژراوی لەخۆگرتبێت، دەوڵەتێک تەنها سێ ملیۆن کەس بێت بەڵآم سەدان هەزار تاوانباری تێدابێت.. دەیان بەندینخانەی زۆرەملێ هەبێت کەخراپترین شێوازی پێشێلکاری تێیدا بەخۆیەوە بینیبێت وە دەیان هەزار مرۆڤی تێدا بوبێت بەقوربانی ، ٥٠٠ کەمپی نیشتەجێ بونی ئاوارەکان بونی هەیە کە ٢٠٠ هەزار مرۆڤی تێدا دەژی، وەک سیمی دەڵێ دادگاکان ویاساکانی دادپەروەری ڕاگوزەری و جێبەجێ کردنی دادپەروەری ناتوانن بچن بە هانای قوربانیانەوە.
تاکە شتی باش لە جەنگدا ئەوەیە کە کۆتایی هەیە!
بەڵام چی بکەین لە کۆژانی ئەو کەسانەی کە پێشتر گیراون و ڕوبەڕوی شێواندنی ڕۆحی و لاشەیی بونەتەوە؟ چی بکەین لە کۆژانی خێزانی قوربانیان؟ خێزانی ونبوان؟ چی بکەین لە ئازاری ئەو ژن ومنداڵانەی کەڕوبەڕوی دەست دریژی بونەتەوە وە بەردەوام برینەکانیان هەمو ساتێک لەگەڵیاندا دەژی بەدرێژای دەیان ساڵی ژیانیان ؟ چی سەبارەت بە کوشتنی کەسانی بەتەمەن ؟ کوشتنی منداڵان؟ کە دەستی یارمەتی یاسا ناگات پێیان وە بەردەوامن لە ژیانی ئاسایی خۆیان !
دوانەیی بکوژ و قوربانی
سیمیک باس لە گرفتێک دەکات لە دادپەروەریدا لە گۆشەنیگای وێنا کردنی (بکوژ و قوربانی)ەوە وە گۆشەنیگای یاسای موجەڕەدوە:
دو هۆکارهەیە کەوا لە قوربانیان دەکات وەک خەڵکی ئاسایی دوور بکەونەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزەران و پیاوانی یاسا لە کۆمەڵگاکانی دوای جەنگ ، یاسا مامەڵە لەگەڵ ڕۆحەکاندا ناکات ، مامەڵە لەگەڵ هەستی مرۆڤایەتیدا ناکات ، تەنیا مامەڵە لەگەڵ واقیع و ڕاستییەکاندا دەکات .. بەتایبەت یاسای سزادان فەزڵی تاوانباران دەدات بەسەر قوربانیاندا ، پاریزگارییان لێدەکات ، داوادەکات بەڵگە پێشکەش بکرێت لە کاتێکدا پیدەچێت نەتوانرێت ئەو بەڵگانە دەست بخرێن بۆ ئەوەی ئیدانە بکرێن و چەند ساڵێکی کەم بخرێنە بەندینخانەوە ودواتر ئازادبکرێن .!
دوای جەنگی جیهانی دووەم و هەمو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدران چیمان کرد دژی تاوانباران؟ جگە لە دروست کردنی دادگایەک بۆ دادگایی کردنی گەورە تاوانباران ، لە کاتێکدا قوربانیانمان ناچارکرد بەردەوامبن لەژیانی ئاسایی خۆیان.. زۆربەئاسانی دەوترێت بەڵگەکان بەس نین بۆ ئیدانە کردنی تاوانباران، باشترین شت بۆ قوربانیان لەبیرکردن بوو، وە دواتر هەمو دۆسییەکان داخران سەرەڕای کۆژانی زۆری قوربانیان بەدەست تاوانبارانەوە..
ئەگەر بڕوانینە سیسمی بنەڕەتی دادگای دادی نێودەوڵەتی (دەستەی دادوەری سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان کەبارەگاکەی لە کۆشکی ئاشتییە لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا) وشەی دادپەروەی تێدا نابینین ، چونکە دادگاکان لە بنەڕەتدا دادپەروەری بەدی ناهێنن! دادگاکە دامەزراوە لە پێناوی تاوانبارکردنی چەند کەسێکی دیاریکراو بەتەنها ، بەڵام ئایا بابەتەکە لەوێدا تەواو دەبێت؟
سیمیک بەردەوام بو ، وە دوپاتی دەکردەوە کە یاساکان ناتوانن دادپەروەری بەدی بهێنن ، وە دەستەوەستانن لە دوبارە بونیاد نانەوەی کۆمەڵگاکان لە دوای جەنگ..
لەچیرۆکێکی شیعریدا کە سیمیک نوسیویەتی ، سەبارەت بەمن
داڵێک کە چەندین جار ڕوبەڕوی دەست درێژی سێکسی بۆتەوە، ئێمەش لەناوکەمپەکەدا گوێمان لە دەنگی بو بەڵام نەماندەتوانی هیچ کارێکی بۆبکەین ، ئەو منداڵە دوای جەنگ یەکێک لە تاوانبارەکانی ناسییەوە پاش دەست گیر کردنی حوکم درا بە تەنها حەوت ساڵ و پاش تێپەڕبونی چوارساڵ بەسەر حوکمەکەیدا هاتەدەرەوە…
لە کاتی دەرچونی لە بەندینخانە ئاهەنگێکی گەورەی بۆ ساز کرا و لەناوچەکەی خۆیدا ڕێزی لێنرا ، لە بەندینخانەدا سێ ژەمە نانی دەخوارد و ژیانێکی باشی بەڕێدەکرد ، مافی فێربون و چاودێری تەندروستی و وە لائیحەیەکی دریژ سەبارەت بەمافی تاوانبار هەیە لە بەندینخانەدا.. بەڵام ئەو منداڵەی کەبەدرێژایی ژیانی بەدەست کۆژانەکانیەوە دەناڵێنێت ناچارە بە شێوەیەکی زۆرئاسایی ژیانی خۆی بەڕێ بکات و پێی دەوترێت ئەواتا تاوانباران سزا دراون .. لەئێستادا ئەومنداڵە نەخۆشە نە خێزان نەهاوسەری نیە، ناتوانێت هاوسەرگیری بکات، هیچ داهاتویەکی نیە ، دەیان جۆر حەب دەخوات بۆ ئەوەی بەرگەی ئازارەکانی بگرێت ، لە کاتێکدا ئەوانەی دەست درێژییان کردۆتەسەر بەئازادی دەسوڕێنەوەو بەپیاو ناویان دەبرێت ، بەکەسانی باش دادەنرێن لای خێزانەکانیان وە نەوەکانیان ڕێزیان لێ دەنێن..
ئەم دیاردە لە عێراق و سووریاش ڕویداوە، قوربانیان دەبینن تاوانباران بە ئازادی دەسوڕێنەوە و ژیانی خۆیان دەژین بگرە لەلایەن پێکهاتەکانیانەوە ڕێزیان لێدەنرێت و وەک قارەمان سەیر دەکرێن..
ڕاستی ودادپەروەری
لەپێناو پێشخستنی کۆمەڵگاکانمان پێویستە لەسەرمان کە ڕاستی ودادپەروەریمان هەبێت، بەڵام ئێمە بۆسنەوهەرسک هەڵنەستاوین بە بونیاتنانی، بۆیە بەدەست شکستەوە دەناڵێنین ، گۆران سیمیک دەڵێت:
دوای جەنگ و زۆر بەئاسانی باسمان لە ” ڕاستییەکان” دەکرد کەدەمانویست بڵاوی بکەینەوە! هەر لایەک باسی ” ڕاستییەکان” ی خۆی دەکرد و بازاڕسازی بۆدەکرد ، هەریەک لەلای خۆیەوە چۆنی دەیست ئاواهی باسی لە ژمارەی تاوانباران وقوربانیان دەکرد تەنانەت بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکیان بەدەستەوە بێت .. وە هەمو ئەو ژمارەو زانیارییانەیان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکردەوەو وەک ڕاستی بەسەر کۆمەڵگادا دەیان سەپاند .. ئەمە لە هەمو شوێنێکدا ڕویداوە تەنانەت لە ئەڵمانیادا کە بەباشترین نمونە دادەنرێت لە دوبارە بونیادنانەوەی کۆمەڵگا لە دوای جەنگ، بۆچی ئەمە ڕودەدات ؟ لەبەر ئەوەی تاوانبارەکانی خۆمان بە باشتر دەزانین لە تاوانبارەکانی دی! لەبەر ئەوەی کاتێک تاوانبارەکانمان کەسێک دەکوژێ لە بەرامبەر بەهاوڵاتییەکی باشی دادەنێین !! لەبەرئەوەی سەرکردەکانمان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانمان وبەرپرسەکانمان بە پاڵپشتییەکی ئاشکرا یان نهێنی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن ؟ وە لەبەر ئەوەی ئەوان ئێستە لە پێگەی بەهێزی دەڵەتتدان و خۆیان ونەوەکانیان لە سزا دەپارێزن!
پاش تێپەڕبونی ٢٥ ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگدا ڕستییەکان بەتەواوی دیاری نەکراون ، وە هیچ یەک لەوڕاستییانە بەدریژایی ئەو ماوەیە بەبەڵگەوە نەسەلمێنراون ،ناتوانم پێشنیاری کتێبێکتان بۆبکەم کە توانیبیتی تەواوی ڕاستییەکانی جەنگی بۆسنەو هەرسکی لەخۆیدا کۆکردبێتەوە، لەراستیدا کتێبێکی لەوجۆرەمان نییەمم باشترین سەرچاوەیەکی بەردەست بۆ ڕاستییەکان حوکمەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان ودادگا ناوخۆییەکانە، کە ئەوانیش دیاری کراون، وە هەمو ئەوسەرچاوانەی ترجێگای متمانە نین ، درۆ و ڕاستیان تێدایە ، ڕاستییەکانیان پشت بەستونین بەبەڵگە وناتوانیت وەک ڕاستی ئاماژەی پێبکەیت..
لە بۆسنەدا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆمان نیە ، وە ئەگەر بڕوانینە ئەو زانیارییانەی کە لایەنەکانی کێشەکە خستویانەتە ڕوو ئەو زانیارییانە دەخەنەڕوکە خۆیان بەآڕستی دەزانن وە زانیاری و ژمارەکانی لایەنەکانی تر بەڕاست نازانن ، ژمارە زانیاری دژی بەرامبەرەکانیان دەخەنە ڕو بەبێ ئاماژەدان بەخۆیان .. لەبەر ئەوە ڕاگەیاندن ناتوانیت راستییەکان بخاتەڕوو.
ئەم دەوڵەتە ناتوانیت پێش بکەوێت ئەگەر نەتوانێت ژمارەی قوربانیانی بەڕاستی بخاتەڕوو ، تەواوی زانیاری سەبارەت بەڕوداوەکان و چۆنیەتی ڕوداوەکان و ئەوانەی بەرپرسن لەوڕوداوانە بخەنە ڕو، لێرەدا ئێمەباس لەدرێژەی ئەوڕوداوانەناکەین کەپێویستە بخرێنەڕو تەنهاباس لەدیاریکردنی ژمارەی قوربانیان دەکەین کە هەتائێستا ئەم کارە نەکراوە، هەندێ سەرچاوەباس لە کوژرانی ٩٦ هەزارکەس دەکەن ، سەرچاوەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی باس لەکوژرانی ١٠٥ هەزار کەس دەکەن ، لەکاتێکدا سەرچاوەکانی موسوڵمانە بۆشناقەکان باس لە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزارکەس دەکەن ، هەندێکی ترباس لە سێ ملیۆن قوربانی دەکەن کە شاهیدی نەهامەتییەکانی جەنگ بون ، وە لایەکی ترهەمو ئەو ژمارانە ڕەت دەکاتەوە..
ئەو ژمارانە لەلایەن هەمو لایەنەکانەوە بەبێ پشت ڕاستکردنەوە بڵاودەکرێتەوە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەگا دینییەکان و تەنانەت لە خوێندنگاو زانکۆکاندا ، وامامەڵەیان لەگەل دەکرێت وەک ژمارەی راستی و دور لەهەمو گومانێک ، هەمولایەنەکان ژمارەی ئەوانی تر ڕەد دەکەنەوە و ئەوژمارە دەهێنن کەخۆیان بە “ڕاست”ی دەزانن و دەیسەپێنن بەسەرکۆمەڵگادا بەهەمو ئەگەرەکانییەوە.
لێرەدا بە ونبونی ڕاستییەکان ، وە بە دانپێنەنانی واقیع وهەڵەکان لەهەمولایەنەکانەوە ، دادپەروەری ون دەبیت ، کۆمەڵگایەک دروست دەبێت کەپشت بەدرۆدەبەستێت بۆ بونیاد نانەوەی خۆی ، وەبەردەوام بەدەست فەشەلەوە دەناڵینێت..
دادپەروەری بەدی نایەت بەبێ خستنەڕوی راستییەکان بەبەڵگەنامەیی کردنیان و باسکردنی ڕاستیەکان ودانپێدانانی ، وەبەبێ قبوڵکردنی هەمو بۆچونەکان لەپێناو ئاشتەواییدا ، ئەوە پڕۆسەیەکی گشتگیرە و تەواوکارە کەتەنیا لایەنە یاسایی و مادییەکان ناگرێتەوە بەڵکو لایەنە مرۆڤایەتییەکەش دەگرێتەوە..
وەک دەبینن ئەم ڕوداوە لەعێراق و سوریاشدا دوبارە دەبێتەوە ، ئایا ڕوداوەکان چۆن پۆلێنبەندی بکەین ؟ ئایا تاوانی کۆکوژییە، یان تاوانی کوشتنە پاڵنەری نەتەوەیی ودینی توندڕەوانە یان تەنها تاوانی کوشتنە؟ تائێستا بابەتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە! لەبۆسنەدا بەپێی بۆچونی پارێزەرەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی تاوانی کۆمەڵکوژی لەلایەن سڕبەکانەوە ئەنجامدراوە لە سربرنیتچا لە (تەمموزی ١٩٩٥) وە تاوانەکانی تر کۆمەڵکوژی نین تەنیا وەک تاوان سەیر دەکرێن لەبەر نەبونی بەڵگە سەبارەت بەوتاوانانە، خەڵکی بۆسنە پەڵپییان لەوبریارەی دادگای نێودەوڵەتی هەیە ، بەڵام سڕبەکان تانەیان هەیە لەو پەڵپەی بۆسنەکان ، هەمەلایەک بازاڕسازی بۆڕاستییەکانی خۆی دەکات ، ئەمەش بەردەوام کۆمەڵگا دابەش دەکات..
ئەو گۆرانییەی کەزۆرترین کاریگەری هەیە لای قوربانی
ڕوئیای قوربانی چییە بۆ دادپەروەری ؟ ئایا قەرەبوکردنەوەی مادییە؟ یان تۆڵەسەندنەوەیە لە تاوانبار؟ یان لەچارەسەرکردنیەتی لەڕوی دەرونییەوە و گرەنتی چاودێری تەندروستی وکۆمەڵایەتییەتی؟ سیمیک دەپرسێت
بۆبەدیهێنانی دادپەروەری لەڕوی یاساییەوە لەبۆسنە، تاوانبارێک بەکوشتنی کەسێک بۆماوەی چەند ساڵێک بەنددەکرێت ، وەلەدادگای نێودەوڵەتی بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنێت.. ئەوە یاسایە.. ئەوە لەبیردەکات قوربانیان خەڵکانێکن پێوستیان بەژیانە، پێویستیان بە چاودێری تەندروستی وکۆمەڵایەتی وفێرکاری ومادیە، پێویستیان بەناردنی منداڵەکانیانە بۆخوێندن لەقوتابخانەو زانکۆکان، یاسا ئەوە لەبیردەکات کەدایکەکان خێزانەکانیان لەدەست داوە لەکاتی جەنگدا لەسەردەستی کەسێکی بکوژ کەبەخوێن ساردییەوە هاوسەررکانیان کوشتون ، وەپێویستەلەسەر ئەودایکانە ئەو قورساییە بەدریژایی ساڵانیکی زۆرهەڵبگرن..
پێت دەڵێن دوای جەنگ ژیان بەردەوامە ، وە خەڵک بیرلەوتاوانانە ناکەنەوە کەڕویان داوە ، وەژیان بەردەوامە و لەبیردەکرێت.. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ژیان بەگرانی بەڕێدەکرێت وە هەمیشەلەبەردەم یادەوەرییە ناخۆشەکانی ڕابردو ژیانی قورسی ئێستا و ناڕونی داهاتودایت.. ئەگەر دەتەوێت ژیانت بەرەو باشتر بگۆڕێت، دەبێت ڕاستییەکان بوترێت و بڵاوبکرێتەوە پشت بەستوبەبەڵگەنامەکان ، وەکاربکرێت لەسەرگۆڕانکاری لەچینی دەسەڵاتدار کەهۆکاری هەمو نەهامەتییەکان بون ، وەپێویستە تاوانباران سزا بدرێن..
ڕاستە سزایەکی دادپەروەرانە بونی نیە، تائێستاش هیچ سزایەکی دادپەروەرانە لەدونیادا بونی نیە، تاوانبارێک ئەوپەڕی ١٠ -٢٥ ساڵ ژیانی لەبەندینخانەدادەباتەسەر ، لەدادگا نێودەوڵەتیەکان سزای زیندانی هەمیشەیی دەسەپێنرێت بەسەریاندا، بەڵآم لەکۆتاییدا سزاکە نادادپەروەرانەیە سەبارەت بەو قوربانیانەی کە بەدرێژایی ژیانیان دەناڵێنن..
ڕاستییەکان ڕونن،سەبارەت بە قوربانیان دادپەروەی تەواوەتی تائێستا بونی نییە وبەدی نەهاتوە بەنیسبەت ئەوانەوە، لای ئێمەش ڕونە کەیاسا بابەتێکی نمونەیی نیە، لەسەرمان پێویستەکاربۆچاککردنی داهاتو بکەین..
لەگەڵ هەمو ئەوڕاستییانەدا کەسی قوربانی بەبی تێکەڵ بونی لەگەڵ کۆمەڵگادا و بەبی یارمەتی دەوڵەت وتاکەکان ودامەزراوەکان، ناتوانێت ژیانی ئاسایی بباتەسەر وەناتوانێت گرەنتی ژیانێکی ئاسایی بۆخێزانەکەی بکات، بابەتەکە تەنیاپەیوەست نیەبە قەرەبو کردنەوەی داراییەوە، بەڵکو پەیوەستە بە یارمەتی کۆمەڵگاوە و تێگەیشتنی کۆمەڵگا بۆئەو مامەڵەکردنیان لەگەڵیدا وەک مرۆڤ نەک تەنیا وەک قوربانی ، یارمەتی بدەن بۆدوبارە ژیانکردنەوە، ئەمەش پێویستی بە پێداویستی و تێچوی زیاترە دەوڵەت سەرفی بکات لە پێناو چاودێری کردنیدا..
سەبارەت بەقوربانی گۆرانییە کاریگەرەکەی لەژیانیدا بریتیە لە:
ژیان جوانە کاتێک کە خەم بونی نەبێت… دڵخۆشی باڵبکیشێت بەسەریدا.. دوبارە دڵخۆشییەکانی ڕابردوبگەڕێتەوە بۆمان .. ژیانمان ڕوناک ببێتەوە بەخۆشەویستی دایک وباوکمان بە پێکەنینەکانی دراوسیکانمان وە خۆشەویستی هەمولایەک.. وەرزەکانی پشوبێنەوە ، مۆڵەتی خوێندن وەربگرین، خۆشەویستی وغەزەل هەبێت، گفتوگۆی جدی لەگەل باوکەکان دەست پێبکاتەوە ، ترسەکان، قسەخۆشەکانی منداڵان سەبەراەت بە ….. سەبارەت بە هاوسەرگیری … ڕۆژێک بێت هەمو شت تەواو بێت..
ئەم ململانێیانە نەل ماڵەکانمان ژیان و داهاتومانی کاول کرد، پێویستە لەسەرمان تێبکۆشین لەپێناو ڕونەدانەوەیان.. ئەگەر شتێکی وەها ڕویدا قوربانییەکان لەبیرنەکەین ، لەسەرمان پێویستە هەوڵبدەین بۆدوبارەدەست پێکردنەوەی ژیان لای قوربانییەکان نەک تەنیا قەرەبوکردنەوەی مادی ویارمەتیدان وپێشکەشکردنی یاسا… پێویستە ژیانێکی نوێی پڕ لەڕێزیان بۆدابین بکەین ، وە بیرمان بێت ئەوان مرۆڤن نەک تەنها قوربانی..
*****
ئەم بابەتە ، بەشێکە لە بەرهەمەکانی خولێکی ڕاهێنان کە ڕێکخراوی پاڵپشتی لە میدیایی ئازاد () بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ڕۆژنامەنوسانی بۆسنەوهەرسک ڕێکی خستبو، لە سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنە لە حوزەیرنی ٢٠١٨ ، بۆ ڕاگەیەندنکاران و چالاکوانانی عێراق و سوریا ، کەگرنگی دەدات بە شەڕی ناوخۆ لەبۆسنە (١٩٩٢-١٩٩٥) وە قۆناغی ڕاگوزەری ، وەڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ماوەی جەنگدا و دوبارە بونیاتنانەوەی ئاشتی..
سامان نوح/ صەباح كوردستان
رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.



