Site icon المنصة

شارولادێ ، لە عەلی وەردییەوە بۆ فەیسبووک

کۆمەڵگای عێراقی بە سێ قۆناغی کۆمەڵایەتیدا تێپەڕیوە کە بە ڕای زانای بواری کۆمەڵناسی دکتۆر علی وەردی ھەر یەکیان جیاوازە لەویتریان،

کە ئەویش قۆناغەکانی دەشتەکی بون و گوند و شارە ،ھەر یەکەیان تایبەتمەندی خۆی ھەیە ، وە کۆمەڵگای عێراقی لە ئێستاشدا لە ھەرسێ قۆناغەکەدا دەژی لە ھەمان کاتتدا، تەنھا بە چونە دەرەوەت لە موسڵ و بەڕێکەوتنت بۆ جزیرە شارت تێپەڕاندوە و بە گونددا دەڕۆی تا دەگەیتە دەشتەکییەکان یان نیشتەجێبووە تازەکان (شەستەکانی سەدەی بیستەم) لە ناوچەی جزیرە ….
ھەموو ژینگەیەک لەوانە کلتورو داب ونەریتی خۆیان ھەیە کە ڕەگەزی نەتەوەیی تاک و کۆمەڵگا دیاری دەکات، ھەندێکیان دەکرێت لە یەک بچن و زۆریشیان لە یەک جیاوازبن، وە ئەم جیاوازییە شێوازی پەیوەندی نێوانی تاکەکانی لە کۆمەڵگای عێراقی دیاری کردوە، تەنانەت لە جەنگی جیھانی دووەم ھەریەک لەمانە لە دنیای تایبەتی خۆیان دەژیان، بە کەمی بەر یەک دەکەوتن لەڕێی بازرگانی و دینی و شتی ترەوە، گواستنەوەی تاکەکان لە ژینگەیەک بۆ ژینگەیەکیتر دەبوە ھۆی بەزۆر خۆ گونجاندنیان لەگەڵ ژینگە تازەکە بەھۆی گرنگی داب ونەریتییان ، ئەمە بە ڕونی لەو خێزانانەدا دەبینرێ کە بەرەو شارەکان ھاتون لە کاتی عوسمانیەکان، شارەکان دابەشبوبون بەسەر شارە گەورەکان وەک موسڵ و بەغدا و بەسرە، وە شارە دینییەکان وەک کەربەلا و نەجەف و کازمییە ، وە شارە بچوکەکان کە دواتر وەک ناوەندی پارێزگاکان دانران .

لە کاتێکدا دانیشتوانی گوندەکان ٪‏٦٦ ی دانیشتوانی عێراقان پێکدەھێنا بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ١٩٤٧، لە گوندە کشتوکاڵییەکان لەسەر کەناری ڕوبارەکان و ناوچە بە پیتەکان دەژیان، لەو کاتەدا دەشتەکی بون دوا ڕۆژەکانی بەڕێ دەکرد بە کۆچکردن لە ناوچەکانی لەوەڕ لە ڕۆژئاواو باشوری ڕۆژئاوای عێراق .

بە گوندکرنی شارەکان

بەرەو پێشچونی ئابوری و تەلارسازی کە بەھۆی زۆری پارە و بەرنامەی چاکسازی لەلایەن حکومەتی پاشایەتی دوای جەنگی جیھانی دووەم کرا، بوە ھۆی ڕاکێشانی کۆچکردوەکانی گوندەکان بەرەو لێواری شارەکان ، جوتیارەکان کە کێڵگەکانیان جێھێشتبوو تێکەڵ بوون لەگەڵ بازاڕی کار و وەک کارمەندی کارگەکان یان کرێکاری بیناکان دەستیان کرد بە کار کردن، ڕێژەی دانیشتوانی شارەکان بەرزبۆوە لە ٪‏٣٤ لە ساڵی ١٩٤٧ەوە بۆ ٪‏٣٩ لە ساڵی ١٩٥٧، پاشان کودەتاکەی تەمموزی ١٩٥٨ ڕویدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتی بە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەستبوو ، بویە ئەم کەمینانە لەسەر شێوازی چەند گەڕەکیکی شەعبی ڕێکخران کە ھەڵگری کەشێکی لادێیی بوون وەک شاری سەدر (ڕاپەڕینی پێشوو) لە بەغدا ، وە گەڕەکەکانی وادی حجر و زەنجیلی لە موسڵ ، لەگەڵ جێبەجێکردنی سیاسەتی چاکسازی کشتوکاڵی سەرنەکەوتوو، کە کۆمەڵەی تازەی لە جوتیاریاران بەرەو شارەکان ڕەوانە کرد، ڕێژەی دانیشتوانی شارەکان گەشتە ٪‏٤٤ لە ساڵی ١٩٦٥، لەگەڵ ڕۆشتنی کات و ساڵەکان شارەکان توانای لەخۆگرتنی ئەم ژمارە زۆرەی لەدەستدا بە تایبەتی کە توانای تێکەڵ بونیان لەگەڵ دانیشتوانە ڕەسەنەکانی شاردا نەبوو، بەڵکو لە گەڕەکی تازە و لێواری شارەکان نیشتەجێبون لەبەر ھۆکاری کومەڵایەتی و ئابوری ،بەم شێوەیە کۆمەڵگایەکی تازە کە زۆرێک لە بنەماکانی لادێکانی ھەڵگرتبوو و ھەوڵیشی دەدا لاسایی دانیشتوانی شار بکاتەوە لە ھەندێک لایەندا.
فراوانی شارەکانی عێراق لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستتدا وەک تەقینەوەیەک بوو بەھۆی کۆچکردنی لادێکان بۆ شارەکان کە ڕێژەی دانیشتوانی شارەکان گەشتە ٪‏٦٣.٧ لەساڵی ١٩٧٧، پاشان بازیدا بەرەو ٪‏٧٠.٢ لە ساڵی ١٩٨٧، دوبارە کۆچکردنێکیکە ڕویدا لە کەناری شارەکان بەرەو گەڕەکەکانی فەرمانبەر و ئەفسەرەکان و بازرگانەکان و ئەو گەڕەکانەی لەسەر شێوازی نوێ دروستکرابوون.
ئەمە جۆرێک لە تێگەیشتنی تایبەتی و پێشکەوتنی دروست کرد کە پێچەوانەبولەگەڵ داب و نەریتی ڕۆژهەڵاتیدا کە لە ناو کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیداجێپێی خۆی کردبویەوە و ڕۆشتبویە ناو هەمو ماڵەکانەوە ، کە تاڕادەیەکی زۆر دەتوانیت لە زنجیرە درامای ( باب الحارة) دا بیبینیتەوە، کە بوبویە هۆی دروست بونی گرفت لەنێوان دانیشتوانی گەڕەکە تازەکاندا وەک گەڕەکەکانی حی طیران و حی عەرەبی، کە ئەو باباتەنە لەگەڕەکە میللیەکاندا زۆر ئاسایی بون وەک گەڕەکەکانی ڕەشیدیەو وادی حیجر لە موسڵ.
ئەو شێوازە پێشکەوتنەی کە لەکۆندا بەکاردەهات وەستێنرا ، شارەکانی عێراق ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان لەدەستدا و لە ئێستادا لەبەردەم شاری ونبوداین کە ناسنامەیەکی ڕونیان نیە بەڵکو کۆمەڵێک ناسنامەی لاوەکیان هەیە کە پڕن لە گرفت و کێشە، کە بۆتە هۆی چەسپاندنی چینایەتی و ناوچەگەرێتی ، کە کۆمەڵێک زاراوەیان دروست کردوە لەگەڵ خۆیاندا وەک ( خەڵکی دەرەوە و خەڵکی شار) کەلەباشور وای پێدەڵێن ، (بەغدا و پارێزگاکانی تر) لە پایتەخت وا دەڵێن ، ( موسڵاوی ولادێی) لە موسڵ، (خەڵکی لادێی و شار) لە کوردستان وا دەڵێن …
ئەم ناکۆکییەکۆمەڵایەتییە بەشێوەیەکی ستونی دادەبەزێتە خوارەوە بۆ کۆمەڵگا و هەمولایەک پیادەی دەکەن و ئەوانی تر بەچاوێکی نزمەوە تەماشا دەکەن، خەڵکی گەڕەکە لادێ نیشنەکان گاڵتە بەوانە دەکەن کەلادێیان بەجێ هێشتوە، واتە هەمان شت دەکەنەوە کە خەلکئ شار بەوانی دەکەن، وە دانیشتوانی ناوچەنیشتەجێ بچوکەکان کە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە وبون بە قەزا هەمان هەڵسوکەوت دوبارە دەکەنەوە لەگەل لادێ و ناحیە بچوکەکان، دانیشتوانی ناحیەکان خۆیان بە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە دەزانن تەنها لەبەر ئەوەی کە شارەوانی گرنگی زیاتریان پیدەدات و هەڵدەستێت بە چاکسازی کردن لە ڕێگەوبانەکاندا، وە گاڵتە بە خەڵکانی لادێی چواردەوریان دەکەن کە دێنە ناویان، ئەم گرفتە بەردەوام دەبێت بەشێوەیەکی زنجیرەیی بەشێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر، دەبینیت خەڵکانی لادێ شانازی بەوەوە دەکەن کە دەشتەکی نین، وە ڕەخنە لە شێوازی ژیانی دەشتەکییەکان و جل و بەرگیان وشێوەزاریان و شێوازی قسەیان دەگرن، تەنانەت لە ناو دەشتەکییەکان خۆیاندا هەر تیرەیەک لەویتر خۆی بە ڕەسەنتر و خاوەن بنەماڵەو پێگەدەزانێت..
خوێندنی خۆڕایی بەشدارییەکی باشی کرد لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە گەڕەکەکۆنەکان دوای خۆیان جێیان هێشت بوو لە تێکەڵکردنی هەمو پێکهاتەکانی کۆمەڵگاو بەشارستانی کردنیان کە ئەمەش بەقۆناغی زێڕینی عێراق دادەنرێت لە ساڵانی حەفتا و هەشتادا، لە دواتردا بەهۆی داڕمانی سیستمی خوێندنەوە ئەو گرنگییەی خۆی لەدەستدا، بەها شارستانییەکان خۆیان لە خوێندنگاو زانکۆکاندا کورت کردەوە، وەڕۆڵی دامەزراوەی فێرکردن بویە وتنەوەی زانستەکان بە تەنها، بەڵام تا ئێستاش پەروەردەو فێرکردن تاکە دەزگان بتوانن کێشەو گرفتە کۆمەڵایەتییەکان نەهێڵن ئەگەر پلانێکی ورد دابڕێژرێت بۆ ئەو پڕۆژە گەورەیە .
زەمەنی فەیسبوک
سەردەمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وە ئەوشۆڕشەی کە ئێستا بونی هەیە لەوبوارەدا زنجیرەی کۆتایی گرفت و کێشە کۆمەڵایەتییەکانە کە لەئێستادابونی هەیە لەکۆمەڵگای عێراقیدا، تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێستادا ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە کۆکردنەوەی هەمو چین و توێژەکان لە فەزایەکی گرمانەیید، (بەپێی سەرژمێرییەکانی فەیسبوک لەساڵی ٢٠١٤ دا لە ٪٤٠ خەڵکی عێراق فەیسبوک بەکاردێنن) سەرەرای ئەو تائێستاش هەر چینێک لەچوارچێوەی ژینگە و داب ونەریتەکانی خۆیدا ژیان دەکات، کە ئەمەش پێکدادانی قورسی دروست کردوە، ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکانیش زیادبوە بۆ لیستی ئاڵۆزییەکان لەپاڵ ئاڵۆزی ڕەگەزی وتائیفی، لە کاتێکدا دەکرا ئەم پێگەکۆمەڵایەتییانە بۆ چارەسەرکردنی گرفت وئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنرانایە ، وە بۆدوبارەکارپێکردنەوەی مەکینەی پێش کەوتن کە پێش چەند ساڵێک وەستا ، بەشێووەیەکی زۆر هێواش لە خوێندنگا و زانکۆکاندا پیادە دەکرد.
خراپتر بونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی پێویستی دەکات کە بگەڕێین بۆچارەسەری نا تەقلیدی کە ئامانجەکە بریتیبن لەگەنجان کە نوێنەرایەتی نیوەی دانیشتوان دەکەن لەعێراقدا، لەڕێگەی بەرنامەیەکی پێشتر ئامادەکراو بۆئەوەی جێبەجی بکرێت لە خوێندنگا و زانکۆکاندا ، وە چاککردنی بارودۆخی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی بەهاکان و یاسامەدەنییەکان لە ناوشارەکاندا وە دژایەتی کردنی هەموجۆرەکانی بە بیابانبونی کۆمەڵایەتی و بە لادێ کردنی شارەکان ، وە یارمەتیدانی قەزاوناحییەکان بۆجێگیرکردنی بەها مەدەنیی و شارستانییەکان ، بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان قەزاوناحییەکان و شارەگەورەکاندا ، بۆ ئەوەی ببێت بە ئەلقەی پەیوەندی لەنێوان لادێکان و شارەکاندا.
وە دژایەتی کردنی ئەم گرفتە لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و پەروەردەوە وە خستنەگەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ یەک ئامانج کە بریتیە لە یەکخستنی کۆمەڵگا، وە کەمکردنەوەی جیاوازی لە نێوان شارولادیکاندا..
دەبێت ئەم بابەتە ببێتەکاری لەپێشینەی ئەوانەی کە بڕیاردەرن لەماوەی داهاتودا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەکی عێراقی دروست و بەیەکەوە بەستراو پاش ٤٠ ساڵ لە جەنگ و قەیرانەکان ، کە بەشێووەیەکی زۆر بەرچاو ئاستی شارستانی عێراقی هێنایە خوارەوە بە تایبەت لەشارەکاندا ، وە بویە هۆی زیادکردنی دابەشکارییە ڕەگەزی و تائیفی و کۆمەڵایەتییەکان.

Exit mobile version