غير مصنف

پاش ١٤ مانگ…لاشەی مردوەکان لە ژێر پاشماوەی بیناکاندان

07/09/2018

بە گرانی وتەنگەنەفەسییەوە ئەحمەد لە ژێر دەمامکەکەیەوە هەناسەی دەدا لە چوارچێوەی وێنەگرتنی فیلم بۆ یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلم لە موسڵی کۆن.

” بڕوامان نەدەکرد لاشەی مردو لەژێرداروپەردوی بیناکان ببینین کەئەمە ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی فەشەل هێنانی فیلمەکەمان، بەڵام توشی شۆک بوین بەبینینی لاشەکان لە کەناری ڕوباری دیجلە” ئەحمەدلە لێدوانی بۆ مەنەسە وای وت.

ناوچەی مەیدان کۆتا شوێن بو کە هێزەعێراقییەکان لە شەڕێ ڕزگار کردنی موسڵ گەمارۆیاندا کە شەڕەکە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ دەستی پێکردبۆ یۆلیۆی ٢٠١٧، هێزەعێراقییەکان توانیان سەربکەون بەسەرچەکدارانی داعش کە سەدان کەسیان بەدیل گرتبو وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنان.

” زۆرینەی لاشەکان چەکدارانی داعشن، هەندێکیان لاشەی تەواون وهەندێکیان گۆڕاون بۆ ئێسکە پەیکەر و ئێسقان، بەهۆی جل وبەرگ وپێڵاو و ئەو پەڕۆیەی کەلەسەریان بەستوە دەناسرێنەوە ”  ئەحمەد وای گوت.

ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی  کەئەحمەدگرتونی زۆربەڕونی لاشەی کوژراوەکان دەردەخات کەبلاوبونەتەوە لەناوچەی نیشتەجێ بونی هاوڵاتیان بەتایبەت لە ناوچەی مەیدان ولەنزیک منارەی حەدبا.

 

بەرگری شارستانی : بەپێی پێڕاگەیاندنەکان کاردەکەین

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەموسڵ پەیوەندیدارە بەگەڕان وپشکنین ولابرنی لاشەکان وە ئاماژە بەوەدەکەن کەتائێستا دوقۆناغیان لەکارکردن تەواو کردوە کەزۆرینەی ئەولاشانەی کە هەڵیان گرتۆتەوە هی چەکداران و هاوآڵتیان بون.

” تائێستا ٢٦٠٠ لاشەمان هەڵگرتۆتەوە ، قۆناغی یەکەممان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٨ دەست پێکرد، عەقید حوسام خەلیل بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لەلێدوانێکیدا بۆ مەنەسە وەهای گوت.

حکومەتی خۆجێی نەینەوا پاککردنەوەی شارەکەی لە لاشە ڕاگەیاند بەڵام دەرکەوتنی هەندێ لەچالاکوانان کە هەڵدەستن بە لابردنی لاشەکان لە کەناڵی   ئەڵمانی لە مانگی نیسانی ڕابردوە جارێکیتر بوەهۆی وروژاندنی بابەتەکە لەگەڵ پارێزگاری موسڵ نەوفەل عاکوب کە هەڕەشەی بەندکردنی لەو چالاکوانانە کردبو، هەربەوهۆیەشەوە سەرۆک وەزیران حەیدەرعەبادی هەڵمەتێکی دیکەی ڕآگەیاند بۆ پاککردنەوەی شارەکە لەلاشەی کوژراوان.

هەروەها بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی وتی ” لە چووارچێوەی هەڵمەتەکەی سەرۆک وەزیران زیاتر لە ١٨٠٠ لاشەمان هەڵگرتۆتەوە بەیارمەتی تیمی گەڕان وڕزگارکردنی شاری بەغداد ”

عەقید حیسام دوپاتی کردەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی لابردنی پاشماوەکان ودوبارەبونیادنانەوە و کردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەبینین لەهەر شوێنێکدا ١٠ -١٥ لاشە کەوتوە ، وەئێمەکارلەسەر ئەوپێڕاگەیاندنانە دەکەین کەپێمان دەگات لە ماوەی جیاجیادا.

پاش دەرهێنانی لاشەکان بەپێی وتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێت بەپێی ڕێنماییەکان وە پێویستە ئەوان پشکنینی تەواو بکەن بۆ ناسینەوەیان و تەسلیم کردنەوەیان بە کەس و کاریان، وە لاشە نەناسراوەکان ولاشەی چەکدارەکان تەسلیمی تەندروستی نەینەوا دەکرێت بەپێی کۆنوسی فەرمی وئەوان ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر.

 

موسڵی کۆن ، نیشتەجێ بون لە گۆڕستان

ڕۆژنامەنوس ساڵح ئەلیاس مەترسی نیشتەجێ بون لە موسڵی کۆن رادەگەێنیت بەهۆی بونی لاشەی کوژراوان تێیدا و بڵاوبونەوەی ئەوبۆنە بەناو دانیشتواندا پاش تێپەڕبونی ١٤ مانگ بەسەر رزگارکردنی موسڵ لەدەستی داعش.

لە لیدوانێکیدا بۆ مەنەسە صالح وتی “پێش چەندڕۆژێک ڕۆشتم بۆموسڵی کۆن بینین خێزانەکان لەهەمان شوێن نیشتەجێن کە لاشەی کوژراوانی لێیە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی ودەرونی هاوڵاتیان.”

ناوچە کۆنەکان کە روبەرەکەی نزیکەی ٤ کم چوارگۆشە دەبیت دەکەوێتە کەناری ڕوباری دیجلە کە خانوەکانی کۆن و رزیون و چون بەناو یەکدا و خێزانە هەژارەکانی لیدەژی.

لە ئێستادا ئەوەی لە موسڵی کۆن بژی وەک ئەوە وایە لە گۆرستاندا بژی، صالح وتی ” کارەساتی گەورە لە نێوان پردی کۆن و پێنجەم وناوجەی مەیداندان و قەڵاکاندایە وە بەپێی ئەوەی کە من بینیم ناوچەکە پرە لەلاشە وە دانیشتوانی ناوچەکە باس لەوەدەکەن کە لاشەی جەکداران وخێزانەکانیان و هەندێ لە هاوڵاتیان کەتوانای دەربازبونیان نەبوە لە ناو خانوە ڕوخاوەکاندا نیژراون”

لە قۆناغی دوەمی پڕۆسەی رزگارکردنی موسڵدا لە سەرەتای ٢٠١٤ هێزە عیراقییەکان بەرەیەکی تری جەنگیان کردەوە کە جەکدارەکانیان ناچارکرد پاشەکشە بکەن بەرەوە ناوجەی کۆنی موسڵ خۆیان وخێزانەکانیان.

” لایەنە مرۆڤایەتیەکە پێویستە وامان لێبکات وینەی خراپ لە زیهنی خەلکدا دروست نەکەین، صالح بە داخێکەوە وەتی بڕواناکەم بابەتیکی ئاسایی بیت لەگەڵ خێزانەکەتدا لە شوێنێکدا نیشتەجێ ببیت کە لاشەی مردو لەتەنیشتتەوە بیت و بۆنی لاشەی مردوت بەسەردابیت ”

ئەو ڕێکخراوانەی کە لەموسڵ کاردەکەن گرنگی بەلایەنی تەندروستی نادەن ئەوەندەی گرنگی بە دروست کردنەوەی خانوو وە یارمەتی دانی گەڕاوەکان دەدەن.

تەنها ئەوانە دەگەڕێنەوە کە ناچارن

صالح داوای لە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکات کە دەیانەوێت خەڵک بگەڕیتەوە بۆ سەرژیان وماڵەکانیان ئاگاداری دۆخی تەندروستی خەلک بن وە دوپاتی کردەوە کەس ناگەڕێتەوە بۆ موسڵی کۆن تەنیا ئەوانە نەبێت کەناچارن.

ڕاپرسییە نافەرمییەکان ئاماژەبەوەدەکەن کە ژمارەی کوژراوانی داعش لە شەڕی موسڵ زیار لە ١٩٠٠ کەسە ، لەکاتێکدا هاوپەیمانان ژمارەی چەکدارانی داعش کەبەشدارییان کردوە لەشەڕی موسڵدا بە نزیکەی ٣٠٠٠-٥٠٠٠ کەس دەخەمڵێنێت، جگە لەخێزانەکانیان.

 

رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.

اشترك/ي في نشرتنا الإخبارية حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المقالات
اشترك/ي في النشرة الإخبارية
انضم/ي لمجموعت الواتساب حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المنشورات
انضم/ي لمجموعة الواتساب

اشترك في نشرتنا الإخبارية

Created by Mohammed Ali