ئه‌لقودس ئه‌لعه‌ره‌بى سلێمانى: كۆڕاڵ نورى “تۆ له هیچ تێناگه‌یت و هه‌رگیز له ژیانتدا نابیت به ڕۆژنامه‌نوسێكى سه‌ركه‌وتوو”. ئه‌م وشانه ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌زان ئاراس كه واى كرد پیشه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى له كه‌ناڵێكى ته‌له‌فیزیۆنى به‌جێ بهێڵێت كه‌له‌شارى سلێمانیه له هه‌رێمى كوردستانى عێڕاق. ئه‌مه وته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى بوو بۆ ئه‌و كاتێكه كه ڕه‌زان ئاماده‌نه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كى شه‌خسى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى ببه‌ستێت.” من قیژانم به‌سه‌ریدا له‌م كاته‌دا و باره‌گاى كه‌ناڵه‌كه‌م به‌جێ هێشت كاتێك كه به‌ته‌واوى توڕه و په‌ست بووم” ئاراس وه‌هاى گوت كاتێك كه ئهبرۆكانى به‌رزكرده‌وه و ده‌نگى به‌رزكرده‌وه له‌تاو هه‌ستى تایبه‌تى خۆى. ئاراس كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه و پێش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بكات به‌و كه‌ناڵه‌ى كه سه‌ر به‌حزبێكى كوردیه و ئه‌و حزبه كورسیان هه‌یه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و به‌شدارى كرد له ۆركشۆپێكى ڕاهێنان تایبه‌ت به‌پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌ى ته‌له‌فیزیۆنى و ڕادیۆیی. دواى ته‌واوبوونى ڕاهێنانه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كه‌ى داواى لێ‌كرد بۆ ماوه‌ى ساڵێك وه‌ك گرێبه‌ست كار بۆ كه‌ناڵه‌كه‌یان بكات.
” ئه‌و به‌منى گوت كه به‌دواى پێشكه‌شكارێكى جوان‌دا ده‌گه‌ڕێین و ده‌بێـ ده‌نگى خۆش بێت. به‌ته‌ئكید منیش ڕ‌ازى بووم. ئه‌وه خه‌ونى ژیانى من بوو كه ببم به پێشهكهشكار”.له‌كۆتایی هه‌فته‌كانى كاركردنى ئه‌ودا كه ته‌نها ماوه‌ى حه‌وت مانگى خایاند. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌رده‌وام داواى له‌م پێشكه‌شكاره ده‌كرد كه به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كان بكات به‌بێ هیچ پاساوێك. “من ده‌چمه كۆبونه‌وه‌كان به‌ڵام كه‌سى تر‌ى تیا به‌شدار نیه و كه‌س له ئۆفیس نیه. من داده‌نیشم و ئه‌ویش چاو ده‌بڕێته چاوم و ته‌ماشام ده‌كات و ماستاوم بۆ ده‌كات. زیاد له چه‌ند جارێك ئه‌و پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد كه‌له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و منیش هه‌میشه بیانووم ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى نه‌چم.” دواحار ئه‌و به‌توندى ده‌ستى گرتم و منى بۆ لاى خۆى ڕ‌اكێشا. كاتێك كه منیش پاڵم به‌وه‌وه نا و له‌خۆمم دوورخسته‌وه ئه‌و ئیتر ته‌واو توڕه بوو وه‌ك پیاوێكى سه‌رشێت هاورى كرد به‌سه‌رمدا و پى َى گوتم من هیچ ئایندهیهكم نابێت لهپیشهكهمدا”.ئاراس هیچ باسى هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و وازهێنانى له‌و كه‌ناڵه نه‌كرد بۆ خانه‌واده‌كه‌ى و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى نه‌كرده‌وه به ئیداره‌ى ئه‌و كه‌ناڵه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى هۆكارى وازهێنانى”. ئه‌و ده‌ڵێـت “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌شم بكردایه كه‌س ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى لانه‌ده‌دا و حه‌یاشم ده‌چوو”.
به‌پێ ى ئه‌م ڕاپۆرته بنكۆڵكاریه ئه‌م ته‌نها یه‌كێكه له‌و چه‌ندین ڕۆژنامه نوسه مێیینهیهى كه توشى بارودۆخێكى وه‌ها بوه. ئه‌نجامى ئه‌و بهدواداچونهى ئه‌م ڕاپۆرته بنكۆڵكاریه ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه‌له‌كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وه‌ك كه‌ركوك هه‌راسانكردنى سێكسى ئافره‌ته ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ڕووده‌دات له‌ڕێگه‌ى ته‌ماشاكردن و گوته و قسه پێگوتن و ده‌ستبۆبردن و هه‌راسانكردنى ئاشكراى سێكسیانهى ژنه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان و ئه‌مه ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه ژنه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان كارى تیا ده‌كه‌ن ئیتر ئایا ئه‌و میدیایانه حزبى بن یان مه‌ده‌نى.دلۆڤان ئازاد ڕۆژنامه‌نوسێكى دیكه‌یه كه هه‌مان به‌سه‌رهاتى ئاراسى به‌سه‌ردا هاتوه. دلۆڤان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كه‌یه‌وه داواى لێكرا كه پێكه‌وه بچن بۆ ماڵكهى ئه‌و و “ڕۆژێكى خۆش” به‌سه‌ربه‌رن پێكه‌وه. “ئه‌و چرپاندى به‌گوێمدا و هه‌ندێ: شتى پێگوتم كه خه‌ریك بوو ده‌ست به‌جێ له‌جێ ى خۆم ببورێمه‌وه له‌كاتى بیستنى ئه‌و وشانه‌دا” دلۆڤان ئازاد وه‌هاى گوت. به‌ڵام ئه‌م خانمه گه‌نجه ڕۆژنامه‌نوسه وازى له‌كاره‌كه‌ى خۆى نه‌هێنا. ئه‌و لهمۆبایلهكهى خۆیدا هه‌موو ئه‌و كورته نامه و نامه دهنگیانهى پاراستوه كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كه‌ى بۆى ناردوه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ مه‌به‌ستێكى هه‌بێت له‌پشت ئه‌و پلانه‌وه. “من هیچ نیازى ئه‌وه‌م نیه كه شكاتى لێبكه‌م و سكاڵاى له‌دژ بجوڵێنم” دلۆڤان وه‌هاى گوت و داواى كرد كه ناو و پیشه ڕاستهقینهكهى ئه‌و بپارێزین و ئه‌مه ته‌نها مه‌رجى ئه‌و بوو بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵماندا. ” كاتێك كه ده‌چمه سه‌ر كاره‌كه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌م كه‌مترین سه‌رنجى خه‌ڵك ڕابكێشم و ئه‌و قسانه فه‌رامۆش ده‌كه‌م كه پێم ده‌ڵێن.” ئه‌وه‌ى زۆ رگرنگه به‌لاى منه‌وه بهردهوامبونمه له‌سه‌ر كاره‌كه‌م و هرگرتنى كرێى ى مانگانهكهمه له‌كاتى خۆیدا.ڕاپرسیه‌كى ههستیارئاراس و ئازاد ڕێگه‌ى بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
ئه‌مه‌ش حاڵى زۆربه‌ى ئه‌و ڕۆژنامهنوسانهیه كه له‌م ڕاپۆرته بنكۆڵكاریهدا چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام دا. ئێمه له‌كۆى نزیكه‌ى 600 ڕۆژنامه‌نوس توانیمان 400 ڕۆژنامه‌نوس به‌شدارى پێبكه‌ین له‌م ڕاپرسیه‌دا. زۆربه‌ى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ئه‌ندامن له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان. له‌شارى سلێمانى و هه‌ولێر كه ناوه‌ندى هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى كوردستانن زۆربه‌ى میدیاكان به زمانى كوردین و باره‌گایان هه‌یه. بڕى 200 ڕۆژنامه‌نووس له شارى سلێمانى و 142 له هه‌ولێر به‌شداریان كرد. فۆرمه‌كانى تر‌ى ڕاپرسیهكهش له شاره‌كانى دیكهوهى وه‌ك دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك دابه‌شكران. گرنگترین پرسیار بۆ ئه‌م خانمه ڕۆژنامه‌نوسانه ئه‌وه بوو ئایا ئه‌وان له‌ڕووى سێكسیه‌وه هه‌راسان كراون له‌لایه‌ن هاوپیشه نێرینهكانیانهوه له میانه‌ى كاره‌كانیاندا. ئایا توشى چ جۆره ههراسانكردنێك بوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێ: پرسیارى دیكه‌ى وه‌ك پێ”ه و پۆستى ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌راسانى كردون و كاردانه‌وه‌ى ئه‌وان بۆ ڕه‌فتاره ناشیاوهى ئه‌وان.دواى جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م ڕاپرسیه, ده‌ركه‌وت كه 127 ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یان ڕتكردنهوه كه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه به‌شداریان له‌ر ِاپرسیهكهدا نه‌كرد. له‌به‌شى دووه‌مى لاپهرهِى دوه‌مدا سێ هۆكار ده‌ستنیشان كرابوو كه بۆچى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ناده‌نه‌وه. یه‌كه‌م ئه‌وه بوو كه ته‌وه‌ره‌كه زۆرههستیاره و زیان بهپیشهكهى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ترسى خستنه لیستى ڕه‌شى ئه‌و ده‌زگا میدیاییه‌وه و ههروتهیهكى له‌م جۆره له‌وانه‌یه ببێته هۆى ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان یان ببێته هۆى چه‌وسانه‌وه‌ى زیاترى كارمه‌ندانى ڕۆژنامه‌نووس.له پارێزگاى دهۆك, ته‌نا 1 له‌سه‌ر 16 ى ڕۆژنامه‌نوسان ڕاپرسیه‌كه‌یان پهسهنكرد و به‌شداریان كرد و ئه‌وانى تر ڕه‌تیان كرده‌وه به‌شدارى تیا بكه‌ن.
يةهكێ: لهڕۆژنامهنوسهكان ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌ستنیشان كرد كه بۆچى به‌شداریان له ڕاپرسیه‌كى له‌م شێوه‌یه‌دا نه‌كردوه و نوسیویانه “دهۆك وه‌ك شارى سلێمانى نیه, ئێمه ناتوانین باس له‌م جۆره ته‌وه‌ره هه‌ستیارانه بكه‌ین”.د. شنۆ حه‌سه‌ن خه‌لیل كه پسپۆرى بوارى كۆمه‌ڵناسیه له به‌شى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى كۆیه ده‌ڵێت ” ئه‌مه هه‌موو جارێك ڕووده‌دات كاتێك كه ڕاپرسى له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ى ته‌وه‌رى زۆر هه‌ستیار. بۆ نمونه وه‌ك توندوتیژى خێزانى و له‌باربردنى منداڵ و هه‌راسانكردنى سێكسى”.به‌ڵام, سه‌لوه كه پێشوتر ڕۆژنامه‌نووس بوه, له‌لایه‌ن به‌ڕێ,هبهرهكهیهوه هه‌راسانى سێكسى كراوه كاتێك ئه‌و كارى ده‌كرد بۆ ڕێكخراوێكى میدیایی ناوخۆیی. ئه‌و په‌یوه‌ندى كرد به نوسهرى ئه‌م ڕاپۆرته بنكۆڵكاریه و باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردین كه‌چى به‌سه‌ردا هاتوه و چۆن ژیانى گۆڕیوه.له‌و كاته‌یا من ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو. به‌یانیان ده‌مخوێند و ئێواران كارم ده‌كرد. هه‌وڵم ده‌دا قه‌ناعه‌ت به‌خۆم بێنم كه ده‌توانم تواناكانى خۆم به‌ره‌وپێش به‌رم و خۆم پێبگه‌یه‌نم. من كار و پیشه‌كه‌م خۆشده‌ویست و خه‌ونم بهئایندهیهكى باشتره‌وه ده‌بینى. به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه چاوى له‌دوام بوو. سه‌ره‌تا هه‌وڵم ده‌دا قه‌ناعه‌ت به‌خۆم بێنم كه به‌و جۆره تهماشاكردنهى من ته‌نها ئاساییه و من خۆم گیڵدهكرد و گرنگیه‌كى ئه‌وتۆم پێنه‌ده‌دا. به‌ڵام ئیتر كارگهشته ئاستێك ئه‌و ڕاسته‌وخۆ داواى په‌یوه‌ندى لێكردم و موغازه‌له‌ى ده‌كردم و ئیتر منیش سنورێكم بۆ دانا. ئیتر دواى ئه‌وه ئه‌و منى هه‌راسان ده‌كرد. هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه پیشه‌كه‌م له‌ده‌ست ده‌ده‌م. ئه‌و كاتێك قسه‌ى ده‌كرد قوڕگى پڕ له گریان بوو و ده‌موچاوه سوور هه‌ڵگه‌را و چاوه پڕ له فرمێسكه‌كانى سڕى و زۆر به‌توندى ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى بوو له‌نێوان په‌نجه‌كانیدا دهگوشى به‌هۆى ئه‌و هه‌سته‌ى هه‌یبوو وه نه‌یده‌توانى گوزارشتى لێبكات.نیوه‌ى ژنان هه‌راسان دهكرێنزۆربهى خانمه ڕۆژنامه‌نوسان شارى سلێمانى وه‌ك كراوه‌ترین شار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و زۆر هانى ژنان ده‌ده‌ن له‌بوارى میدیادا كارى خۆیان بكه‌ن به‌به‌راورد به‌شاره‌كانى دیكه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى عێڕاقیشدا. به‌ڵام %52 ى ئه‌و خانمه ڕۆژنامهنوسانهى كه‌به‌شدارى ئه‌م ڕاپرسیه‌یان كردوه ده‌ڵێت ئه‌وان توشى گێچه‌ڵى سێكسى و هه‌راسانكردنى سێكسى بونه‌ته‌وه ئیتر چ به‌زاره‌كى بێت یان به‌شێوه‌یه‌ى جه‌سته‌یی له‌لایه‌ن هاوپیشه نێرینهكانیانهوه له كاتى كاركردنیاندا.ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆى نیه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسانى هه‌ولێر كه شارێكه په‌یوه‌ندى خێڵه‌كى و عه‌شایه‌رى زیاتر تیا زاڵه. نزیكه‌ى %53 ى ژنان توشى گێچه‌ڵى سێكسى بوون. له‌شارى كه‌ركوك ڕێژى گێچه‌ڵى سێكسى به‌رزده‌بێته‌وه بۆ %76 به‌ڵام له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر نزم ده‌بێته‌وه كه تیایدا ته‌نها 11ژمارهیكى كه‌مى خانمه ڕۆژنامه‌نوسى لێیه و ڕێژه‌كه‌ش ته‌نها %40 ه.
ئه‌نجامى گشتى ئه‌م ڕاپرسیه بریتیه له 140 له كۆى 273 كه له ڕۆژنامه و ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و زێبسایت و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا كارده‌كه‌ن. ڕاپرسیه‌كه ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه دوو له‌سه‌ر سێى خانمه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان توشى حاڵه‌تى هه‌راسانكردنى سێكسى به‌شێوه‌ى زاره‌كى بوونه‌ته‌وه, و سى َىلهسهرچوارى ڕۆژنامه‌نوسان توشى گێچه‌ڵى سێكسى هاتوون و ئه‌وانى تریش له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه گێشهڵ و هه‌راسانكردنى سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه.توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ها پێناسه‌ى گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنى سێكسى ده‌كه‌ن كه بریتیه له ” هه‌ر دهتدرێژیهك وه‌ك قسه و ناوناتۆره‌ى زاره‌كى و هه‌ر ڕه‌فتارێكى سێكسى كه ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر جه‌سته و تایبه‌تمه‌ندى و هه‌سته‌كانى مرۆڤ و واده‌كات كه ئه‌و كه‌سه هه‌ست بهنامورتاحى بكات و هه‌ست به هه‌ڕه‌شه و ترس و ڕق و ئیهانه‌كردن بكات”.ڕۆژنامه‌نوسێك له هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه به‌رێوه‌به‌رى به‌شه‌كه‌ى ڕاهاتبوو له‌سه‌ر گێچه‌ڵ پێكردنى سێكسى و گوتى ” ئه‌و هه‌میشه ده‌یگوت ده‌بێت ڕۆژنامهنوسس ئازاد بێت و خۆى له‌كۆت و به‌ند ئازاد بكات. ئه‌و پێى وابوو كه لادانه زاره‌كى و گێشهڵه سیكسیهكانى خۆى جۆرێكه له ئازادكردنى كۆمه‌ڵایه‌تیانه و له‌ڕووى كه‌لتوریه‌وه ئه‌و كه‌سێكى پێشكه‌وتووخوازه. وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕه‌تیان ده‌كردوه گێچه‌ڵه سێكسیه‌كانى ئه‌و په‌سه‌ند بكه‌ن به دواكه‌وتوو و نه‌زان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و پێ ى وابوو ئه‌م جۆره كه‌سانه له كار و پیشه‌ى ڕۆژنامه‌ییدا سه‌ركه‌وتوو نابن”.ترسى زیادبوونى حاڵهتهكانچالاكوان جه‌مال ئه‌حمه‌د هۆشیارى دا له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌وسانه‌وه و گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنى سێكسى له دژى ڕۆژنامه‌نوسانى مێ به‌هۆى پێویستى ئه‌وان بۆ ئه‌و كاره. به‌تایبه‌تى له میانه‌ى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییه‌دا ڕووى له‌هه‌رێمه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كهناَڵ و ناوه‌ندى میدیایی داخران. ئه‌و ده‌ڵێت ” چه‌ندین خانمه ڕۆژنامه‌نووس كار و پیشه‌كه‌ى خۆیان له‌ده‌ست داوه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه. هه‌ندێك له‌وان له‌وانه‌یه ناچاربكرێت ئه‌و بارودۆخه قه‌بوڵ بكه‌ن له ده‌زگاكه‌یان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێویستیان به‌كار هه‌یه”. هه‌روه‌ها گوتى ” ئه‌م ته‌وه‌ره زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزه به‌تایبه‌تى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستاى له‌ئارادایه واى كردوه كه ده‌زگاكان به ئاسانى بتوانن ده‌ستبه‌ردارى ڕۆژنامه‌نوسانى خۆیان ببن و هیچ مافێكى ئه‌وتۆشیان پێنه‌ده‌ن”. ته‌نها پێنج سكاڵانامه” هاوڕێكه‌م هه‌میشه ته‌ماشاى منى ده‌كرد له میانه‌ى كاركردندا و دواجار ڕۆژێك كاتێك كه ده‌رگاكه‌م داخست ئه‌و به‌توندى ده‌ستى منى گرت و ویستى له ئامێزم بگرێت” یاسمین كاردو وه‌هاى گوت. ئه‌و ته‌مه‌نى 32 ساڵه و سهرنوسهرێكه له ماڵپه‌ڕێكى سه‌ر به حزبێكى سیاسى كوردى. یاسمین یه‌كێكه له ڕۆژنامه نوسه مێیه ده‌گمه‌نانه‌ى كه وێراى سكاڵانامه‌یه‌ك له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسان تۆمار بكات. ئه‌نجامى ئه‌م ڕاپرسیه ده‌ریده‌خات كه له‌سه‌دا 97 ى ڕۆژنامه نوسه‌كان كاتێك گێچه‌ڵى سێكسیان پێده‌كرێت بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرن و ناچن بۆ سه‌ندیكا و دادگا بۆ ئاشكراكردن و لێپێچینه‌وه‌ى ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌راسانى كردوون.یاسمین پێ ى باش بوو سه‌ره‌تا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌قابه‌ى كرێكاران بهشهخسى له‌وباره‌یه‌وه قسه‌بكات و نه‌یویست هه‌واڵه‌كه له‌نێوان هاوڕێكانیدا بڵاو بێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و پێنج سكاڵایه‌ى كه تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه تۆمار كراوه.
هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه‌ى تر به‌شێوه‌ی زاره‌كى بوون و به‌شێوه‌ى فه‌رمى تۆمار نه‌كراون. كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان له سلێمانى جه‌ختى كردوه كه چوار له‌م پێنج كه‌یسانه چاره‌سه‌ر كراون ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌شه‌كه‌یان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خه‌ڵ:ى هه‌راسان كردوه- بۆ نمونه وه‌ك كهیسهكهى یاسمین چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى یاسمینى هه‌راسان كرد دواتر داواى لێبوردنى كرد و به‌ڵێنى دا جارێ:ى دیكه ڕفتارى له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌كاته‌وه. به‌ڵام هێشتا حاڵهتىپێنجهم به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. به‌پى َى نه‌قیب حه‌كیم ئازاد, ته‌نها یه‌ك سكاڵاى فه‌رمى هه‌یه تا ئێستا تۆماركرابێت له‌لایه‌ن خانمه ڕۆژنامهنوسێكهوه كه كار بۆ ده‌زگایه‌كى میدیایی پارتێكى ئیسلامى ده‌كات. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و كه‌ناڵه ڕه‌تیان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و كچه به‌بێ له‌چك به‌رنامه‌كه‌ى خۆى به‌خش بكات و ئه‌مشه هیچ په‌یوه‌ندى به هه‌راسانكردنى سێكسیه‌وه نیه.هه‌روه‌ها به‌رپرسانى سهیندكاى ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه كه جارى وه‌ها هه‌یه سه‌ر له‌كێشه‌كان ده‌رناكه‌ن و گوتى ” له‌سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سه‌ى كه گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنى سێكسى ئه‌نجام داوه نكۆڵى له‌و ڕه‌فتاره‌ى خۆى ده‌كاته‌وه و ڕه‌تى ده‌كاته‌وه له‌و باره‌یه‌وه بدوێت بۆیه ئێمه‌ش زۆر قورسه كه بتوانین به‌ڵگه‌ى له‌دژ كۆبكه‌ینه‌وه” كاروان ئه‌نوه‌ر وه‌هاى گوت. هه‌روه‌ها دهڵَێت ” دڵنیاتان ده‌كه‌وه ڕێژه‌كه زۆرتره, زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پیشه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى وازلێدێنن ئافره‌تانن, ئه‌ى ئایا له‌خۆتان نه‌پرسیوه بۆچى پیاوان میدیاكان به‌جێ ناهێڵن؟”.ڕێگایه‌كى دوورودرێژى داوه‌رى.له‌هه‌رێمى كوردستانى عێڕاق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسى ژن نۆ ڕۆژنامه‌نوسى پیاو هه‌یه. كۆى ئه‌و ڕۆژنامهنوسانهى كهلهسهندیكاى ڕۆژنامه‌نوسان تۆماركراون بریتین له 6000 ڕۆژنامه‌نووس, ئه‌مان له 143 ڕادیۆ و 92 كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى ناوخۆیی و 34 كه‌ناڵێ سه‌ته‌لایت و 860 ڕۆژنامه و گۆڤار و سه‌دان وێبسایت و ماڵپه‌ڕ كارده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه به‌شێكى زۆرى ئه‌م كهناڵانانه داخراون.یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى هیچ به‌ندێ:ى وه‌هاى تیا نیه كه باسى هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵى سێكسى بكات له دژى ژنه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان. یاساى سزادانى عێڕاقیش ته‌نها سزاى زیندانى كه‌متر له سێ مانگى بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌ستنیشان كردوه و غهرامهیهكى كه‌مى پاره‌ش یان یه‌كێك له‌و دوانه. ئه‌م یاسایانه پاڵنه‌رێ:ى وه‌ها باش نین بۆ ئه‌وه‌ى دلۆڤان ئازاد و ڕۆژنامهنوسهكانى دیكه‌ش سكاڵاى خۆیان تۆمار بكه‌ن سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى دلۆڤان وێنه‌ى كورته نامه و نامه‌ى دىنگلا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى له‌لایه. بۆیه دلۆڤان ده‌ڵێت كاره‌كه ئه‌وه ناهێنێت خۆمى پێ ناشرین بكه‌م.سامان فه‌وزى توێژه‌ر و پسپۆرى یاساكانى ڕۆژنامه‌وانى و خاوه‌نى چه‌ندین كتێبه له‌وو ڕوه‌وه ده‌ڵێت زۆر قورسه به‌ڵگه‌ت هه‌بێت و بیسه‌لمێنیت كه كه‌سێكى تۆى هه‌راسان كردوه. لێپێچینه‌وه‌ى یاساییش زۆرى پێده‌چێت, زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ى گێچه‌ڵه كێسیهكه ده‌كات به غهرامیهكى كه‌م ده‌ربازى ده‌بێت.پشت به‌ستن به داموده‌زگاكان.” سارا فواد ده‌ڵێت “خۆزكه وام نه‌كردایه” كه هه‌رچى زوو بوو وازى لهپیشهكهى خۆى هێنا و ده‌ڵێت ” به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م منى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه من درۆم كردوه و ده‌بێت داواى لێبوردن له هاوه‌ڵه‌كانم بكه‌م. سارا گله‌ى لهبهڕێوهبهرهكهى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێت ” ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هاورێكانم سه‌رزه‌نشتى منیان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى من تاوانم ئه‌نجام دابێت”.ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م ڕاپرسیه ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه له‌سه‌دا 13 ى ئه‌و كه‌سانه‌ى گێچه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌خه‌ڵكى شكاتیان لێده‌كرێت . نۆزده ڕۆژنامه‌نووس به‌خت یاوه‌ریان بووه و هه‌ندێ:ى تر وازیان لهپیشهكانیان هێناوه. به‌ڵام 18 ڕۆژنامه‌نوسى دیكه له شوێنهكهیانگواستراونهتهوه بۆ شوێنێكى تر. یان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه. به‌بێ سزادانى كه‌سى سه‌رپێچیكه‌ر. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م سه‌رپێچیه ده‌كه‌ن له پله باڵاكاندان و سه‌رنوسه‌ر و جێگرى سه‌رنوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كانن.
هه‌ربۆیه له‌م بنكۆڵكاریهدا بهتهلفۆن ڕاوبۆچونى ئه‌و كه‌سانه‌مان وه‌رگرتن كهلهپلهى باڵاى ڕۆژنامهگهریدان وه‌ك 13 به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوه میدیاییه‌كان و كه‌ناڵه سه‌ته‌لایته‌كان و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كانى ئینته‌رنێت, زۆربه‌ى ئه‌وان نكۆڵیان له دیارده‌ى گێچه‌ڵى سێكسى و هه‌راسانكردنى سێكسى ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێـ شتێكى وه‌ها بونى نیه له ناو دامه‌زراوه‌كه‌مان.كاتێك كه ئه‌نجامى ئه‌م ڕاپرسیه‌مان ده‌خسته به‌رده‌میان به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵێكى سه‌ته‌لایت له سلێمانى گوتى ” هه‌ندێك شت هه‌یه هه‌ر له‌ناو دامه‌زراوه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پێویست ناكات بكرێت به هه‌واڵى میدیاكان.په‌رله‌مان داخراوهلهساڵى 2011 كۆمه‌ڵێك چالاكوان پرۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌شكرد بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌راسانكردنى سێكسى له‌هه‌رێمه‌كه‌دا. ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی ته‌لار له‌تیف ده‌ڵێت ” هیچ گرنگیه‌كى ئه‌وتۆ به‌و پڕۆژه‌یه نه‌درا چونكه نه‌خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌رى”. هه‌روه‌ها ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى كاروبارى ژنان له‌په‌رله‌مان گوتى هه‌ر ده‌رباره‌ى هه‌مان ته‌وه‌ر زیاد له بڕگه یاسایه‌ك ئاماده‌كراوه. ئێمه ویستیمان هه‌موو ئه‌م بڕگهیاسایانه ڕێك و یه‌كبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشى ڕوبه‌ڕ,وى هه‌راسانكردن بینه‌وه به‌ڵام به‌هۆى په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مانه‌وه نه‌مان توانى ئه‌و كاره بكه‌ین”.
ئه‌و پى َى وایه كه ته‌نها قورسكردنى سزاكان به‌ته‌نها به‌س نین. ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر لاى پارته‌كانه كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌دان ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنیان هه‌یه. ” پێویسته ئه‌م حزبانه دام و ده‌زگاكانى خۆیان چاك بكه‌ن و ڕیفۆرم بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ گۆڕینى یاساكان به‌رن. ئایا ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن؟ ئه‌و پى َى وایه ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێكى یاسایی بنرێت تا په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه”.نیاز عه‌بدوڵا پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ڕادیۆ نه‌وا ده‌ڵێت ئیتر كاتى ئه‌وه هاتوه ئه‌م پرسانه بجوڵێنین له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو داموو ده‌زگاكان به‌بێ ترس و شه‌رم. ئه‌و ده‌ڵێت ” كاتێك ڕوبه‌ڕووى ههراساكنكردنىسێكسى ده‌بینه‌وه ئه‌وا ئێمه به‌رگرى له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین نه‌ك ته‌نها به‌رگرى له‌خۆمان بكه‌ین”.تا ئه‌م خه‌ونه نه‌یه‌ته دى سه‌لوا و سارا و ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسى تر‌ى مێ واز له خه‌ونى جیهانى ڕۆژنامه‌نوسى ده‌هێنن. ژماریه‌كى زیاترى ژنان ده‌بنه قوربانى هه‌راسانكردن و ژماریه‌كى كه‌میش ڕۆژنامه‌نووس به‌جیدى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیوایه‌ك بۆ گۆڕانكارى بهێننه دى.ئه‌م ڕاپۆرته بنكۆڵگاریه ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن تۆڕى ڕۆژنامه‌نوسانى عێڕاقى بۆ ڕۆژنامه‌گه‌رى بنكۆڵكارى و سه‌رپه‌رشتیارى كامى ئهلمهلحهم و به‌هاوكارى ئهلمهنهسه بڵاوكرایه‌وه.
رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.



